یەکێک لەو قوربانیانەی دەستی پارتیی، کە کەس تا ئیستا باسی نەکردووە
15/05/2014, 12:00 (GMT+1)

لەدوای 31 ی ئاب یەكێك لەو تاوانە هەرە چەپەڵ و ناپاكانەی پارتی بەرامبەر بەخەڵكی بێتاوان كردی بێسەر و شوێنكردنی ئەو كەسانە بوو، کە بەنەیاری خۆیان دادەنان.
زۆر كەس لایان وایە پارتی تەنیا ئەو تاوانەی دەرهەق بەپێشمەرگە و ئەندام ولایەنگرانی یەكێتی، یان حیزبەکانی رۆژهرڵات و باکوور كردووە , نەخێر ئەوە ڕاست نییە، بەڵكو چەندین كەسی بێتاوانیش بەر ئەو تاوانەی پارتی كەوتوون. هەر كەسێك بیەوێت بەدواداچوون لەسەر ئەمە بكات با بگەڕێت بزانێت چەند كەیسی لەم بابەتەی تووش دەبێت. ئەوانەی یەكێتی یان باکور و رۆژهەڵات ڕەنگە بەهۆی حیزبەكانیانەوە، یاخود بەهۆی كەسوكاریانەوە باسیان كرابێت و ناویان هاتبێت , كەچی ئەوانی تر تەنانەت ناوێرن باسی ئەوەش بكەن , چونكە هەندێكیان نەك هەر بێلایەن بەڵكو بێكەسیشن , سەرباری ئەوەی پارتی هەڕەشەیان لێدەكات و چاویان لێیان سووركردۆتەوە كەوا لای كەس ئەو شتە باس نەكەن.
یەكێك لەو قوربانیانە محەمەد سەلیم دیبەگەییە كەوا هەر لەساڵی 2009 تاكو ئێستا كەس نازانێت ئاسمان قوتی داوە یان زەوی. كەسوكاریان هێشتا بەهیوای ئەوەن كوڕەكەیان لە نوگرە سەلمانی بارزانیدا بۆیان بگەڕێتەوە , ئەو كابرایە بەر لەوەی ماڵئاوایی و گەردن ئازایی لەمنداڵەكانی بكات هەر لە ماڵ چووە دەرەوە تاكو ئێستا نەگەڕاوەتەوە. محەمەد سەلیم یەكێك بوو لە فەرمانبەرە شارەزا و لێهاتووەكان لە وەزارەتی تەندروستی كاری دەكرد. لەپاش 31ی ئابدا پارتی دەیویست بەناهەق، بە بڕوانامەی ساختە و تەزویر خەڵك دابمەزرێنێت , ئەو پیاوەش لەبەر ئەوەی كابرایەكی سەر ڕاست و پاك و دڵسۆز بوو ڕێگری لەمەدا دەكرد , چەند جارەك نێچیروان بارزانی لەڕێگەی مافیاكانیەوە هەڕەشەی بۆ دەنارد , بەڵام ئەو سوڕبوو لەسەر ئەوەی شتی نایاسایی نەكات بێ ئەوەی بزانێت سەرەنجامی ئەوەی چی دەبێت , تا ئەو كاتەی یەكێك لەبەرپرسەكان بەخۆی و بڕوانامەیەکی ساختەوە ئیشی كەوتە لای , ئەویش ئاراسی كوڕی حەسۆ میرخان بوو , پێی ووت ئەو بڕوانامەکەت ساختەیە، ئاراس وەڵامی دابوویەوە من لەلای نێچیروان هاتووم كەس نییە ڕەفزم بكات , بەڵام محەمەد هەر بۆی نەكرد ئەوە بوو پێی ووت ئەوەت بە سەرەوە ناچێت , بەمجۆرە هێندەی پێنەچوو لەماوەیەكی كەمدا بێسەر و شوێن كرا , ئەگەر ئەو كابرایە بەناهەق كوژرابێت و نەمابێت ئەوا بە شەهیدی ڕاستی و پاكی و دڵسۆزی دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. كەسوكاری هەر لە سەرەتای ون بونییەوە هەوڵیان بۆ دا، بەڵام دەزگا سیخوڕەكانی پارتی دەیانوت بەهیچ جۆرێك نابێت باسی ئەوە بكەن و لێی بپێچنەوە , كەچی پاش ڕووخانی رژێمی سەدام و بەعس، هاتن سەردانی كەسوكاریان كردن پێیان وتن، نەکەن بچنە لای ئەمریكیەكان سكاڵا تۆماربكەن. محەمەد سەلیم كوڕێكی پارێزەرە چەندین جار نامەی بۆ بەرپرسەكان ناردووە بەتایبەتی مەسعود بارزانی بۆ ئەوەی سۆراغی باوكی بكات، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە، كەس بەدەنگیەوە نەهاتووە. جا داواكارم لەهەموو ڕێكخراوە مرۆیی و مەدەنیەكان دەکەم، کە بایەخ بەكەیسی ئەو پیاوە دڵسۆزە بدەن، چونكە بەناهەق بێسەر و شوێنكراوە، سەر بەهیچ حیزب و گروپێك نەبووە , هەروەها كەسیشیان نییە داكۆكیان لێبكات , ئەوانەی تاونباری سەرەكین لەو كەیسەدا ئەمانەی خوارەوەن :
1- نێچیروان بارزانی سەرۆك وەزیرانی ئەو وەختە
2- دكتۆرجمال عبدالحمید وەزیری تەندروستی پێشوو
3- ئاراس حەسۆ میرخان
4- بەڕێوەبەرەكانی كارگێڕی وەزارەت و بەرپرسی حزبی لەوەزارەت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









