<

كێن ئەوانەى دەستى دەرەكییان لە پشتەوەیە؟

17/05/2011, 12:00 (GMT+1)
هەواڵنێرێك لەو كا تەوە كە خۆپیشاندان لە هەرێمى كوردستان دەستى پێكردووە یەكێتى و پارتى لایەنى ئۆپۆزسیۆن تۆمەتبار ئەكەن و ئەڵێن ئەمانە كار بۆ دوژمنانى میللەتى كورد ئەكەن و دەستى دەرەكییان لە پشتەوەیە و ئەیانەوێت ئەزمونى هەرێمى كوردستان تێك بدەن. ئەمانە بەشێكن لەو قسانەى ڕۆژانە لە كەناڵە تەلەفزیۆنەكانى دەسەڵاتەوە دوو بارەو سێ بارەى ئەكەنەوە. بۆ بەرچاو ڕونى هەمو لایەك لەكاتێكدا ئەو تۆمەتە ناڕەوایانەیان ئەدایە پاَڵ ئۆپۆزسیۆن تاڵەبانىو نێچیر بارزانى لە تارانى پایتەختى ئێران بوون. مێژوى پەیوەندییەكانى سەرانى كورد بە دوژمنانى كوردەوە لاى هەمو كوردیك ڕون و ئاشكرایە و پێویستى بە ڕونكردنەوە نییەو ئەوە بە تەواوyى ساغ بۆتەوە بۆ تاكى كورد و گەورە بچوكى ئەم كوردستانە ئاگادارى ڕاستییەكانن.
كێ هەیە ئاگادارى ئەوە نەبێت و نەزانێت چۆن یەكێتى پێش پاسدارى ئێران كەوتن بۆ سەر بارەگاكانى حیزبى دێموكراتى ئێران لە شارۆچكەى كۆیە و كێ هەیە ئاگادارى هێنانى سوپاى توركیا نەبێت بۆ سەر گریلاكانى پە كە كەو هێنانى سوپاى عێراق بۆ سەر پایتەختى هەرێمى كوردستان لە 31 ئابی ساڵى 1996دا لە لایەن پارتى دێموكراتى كوردستانەوە واتە پارتەكەى مەسعود بارزانى . خۆشبەختانە ماوەیەكى زۆر بەسەر ئەو درۆو دەلەسەو بوختانانەى پارتىو یەكێتیدا ڕانەبوردو ڕاستییەكان دەركەوتنو دەركەوت كە دوو پارتە درۆزنە دەسەڵاتدارەكانى هەرێمى كوردستانى عێراقو سەرۆكەكانیانن كە جاسوسى بۆ دوژمنانى كوردستان ئەكەنو ئەوانن كە دەستى دەرەكییان لە پشتەوەیە نەك لایەنەكانى تر وەك خۆیان ئەڵێن.
لە سەرە تاى مانگى نیسانەوە واتە ئەم مانگەى ئێستا تا كاتى نوسینى ئەم ڕاپۆرتە یەكێتى دەست دەستە جاسوسى ئێرانى بە جلو بەرگى كوردییەوە لە مەرزى پاشماخى پێنجونەوە ئەهێنێتە ناو كوردستانەوە كارمەندو ئەفسەرەكانى ئاسایشى سلێمانى ئەیانبەن بۆ سەر چیاكانى پشتى گوندى گەورەدێی دۆڵى جافایەتىو چیاكانى پشتى گوندى گەڵاڵەى ماوەتو هەروە ها بۆ سەر چیاى ئاسۆس كە بەرزترین چیاى ناوچەكەیە و كون بەكونو دوڵ بە دۆڵو ئەشكەوت بە ئەشكەوت ئەگەڕێن بەدواى بارەگاكانى پژاكدا. دیارە ئێران گومانى لە بونى بارەگاى پژاك هەیە لەو ناوچانەو یەكێتیش پێشی سیخوڕە ئێرانییەكان ئەكەویتو بن بەرد بە بن بەردى كوردستانیان ئەگەڕێنن. جگە لە هێنانى سیخوڕى ئێرانى لە مەرزى پاشماخەوە لە لاى قەڵادزەو ئالانى ئێرانیشەوە واتە گوندەكانى ئەشكانو مەزناوەو بێتوشیشەوە سیخوڕى تر بە بەرگى كوردىو بە ناوى ڕاوكردنەوە ئەهێنن بۆ مەبەستى گەڕانو پشكنینى ناوچەكە.
لە لایەكى تریشەوە هێزى پێشمەرگەو دەبابەیان بردۆتە هەڵەبجەو شەوانە هەلیكۆپتەرى ئەمەریكى بەسەر ناوچەكدا ئەفڕن گوایە مەترسى جەماعەتى قاعیدە هەیە كە لە ناوەوەى ئێرانەوە بێنە ناو هەرێمى كوردستان. سەیركەن چۆن ئەمانە لە لایەك جاسوسى ئەكەنو لە لایەكى ترەوە بوختان دروست ئەكەن. لاى ئیَِرانییەكان ئەڵێن دەستى ئەمەریكا لە پشتى ئۆپۆزسیۆنەوەیەو لاى ئەمەریكایەكانیش ئەڵێن دەستى ئێرانییەكان لە پشتى ئۆپۆزسیۆنەوە یەو جەماعەتى قاعیدە ئەهێننە كوردستانەوە. ئەوەى لێرەدا زۆر گرینگە هەموان بیزانن ئەمەیە: یەكەم دەركەوت كە یەكێتىو پارتین دەستى دەرەكییان لە پشتەوەیەو ئەوانن جاسوسى بۆ ئیِران ئەكەن . دووەم نە ئێرانو نە ئەمەریكا بە قسەكانى پارتىو یەكێتى بڕوا ناكەن. دووەم بە پێی هەواڵیك كە لە سەرچاوەیەكى باوەڕ پێكراوەوە دەست كەوتووە تاڵەبانى بۆ مەبەستى پشكنینى پزیشكى نەچۆتە ئەمەریكا بەڵكو ئەمەریكا خۆى ناردویەتى بەدواى تاڵەبانیداو زۆرى لێ تۆڕەن سەبارەت بەو پەیوەندییە توندو تۆڵەى لەگەڵ ئێراندا هەیەتىو ئەمەریكاى نیگەران كردووە. سێەم: بۆ هەمو دنیا ئاشكرا بووە كە تاڵەبانى دۆستى كەس نییەو لەگەڵ كەسیشدا ڕاستگۆ نییەو كەسیش بڕواى پێی نییە . دوا پەیڤ جاسوسیو نۆكەرایەتى و كلكایەتى هەمیشە پیشەى سەرانى پارتىو یەكێتى بووەو هەر پیرۆزیش بە خۆیان بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست