عەبدوڵا پەشێو لە نێوان گۆڕی زامدار و سەردەشت عوسمان دا
24/04/2012, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر هەر کەسێک ئەو مافە بەپشێو دەدات، کە سەردانی گۆڕی هاوڕێیەکی بکات، ئێمەش ئەو مافەمان هەیە بە پەشیو بپرسین، ئیوە کە خاوەنی ئەو هۆنراوە جوان و نیشتیمانییەدا، بۆ وەکو هەڵویستێک، تا ئێستا سەردانی گۆرەکەی شەهید سەردەشتی نەکردیە؟ ئاخر ئەو دەنگە گەنجانە هاوبیر و هاورای شیعر و ووتەکانی تۆ بوون، نەوەک مەحمود زامدارەکان. سەردەشتێک لە ناو شاری ئیرهاب و تاواندا ئەو بوێرییەی هەبێت ئەرکی هەموو کەسێکی ئازادیخوازە سەردانی گٶرەکەی بکات، بەتایبەتی ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی سەردەشت لە هەولێر ، واتا هەلوێست و پڕۆتستۆی تیرۆر، راستگۆیی ئاخافتن و نووسینەکانی؟ ئەی خێرە ئێستا هاوشیوەی زامدار سەردانی گۆڕەکەی ناکەی؟ یان سەردانێکی بنەماڵەی ئەو شەهیدە بوێرەی شارەکەت ناکەی؟
قسەی کۆتایشم ئەوەیە لیرەدا دڵنیات دەکەم سەردەشت تازە بۆتە سیمبولی دەنگی ئازاد و بوێریی، گەرچی زۆر کۆندەبەبۆی دەسەڵات هەوڵی هۆنینەوەی چیرۆکی دروستکراوی بۆ دەدەن ، بۆیە بەبێ سەردانیکردنی تۆش ئەو جوانی ، بۆ قەڵا و منارە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەورەتر دەبێت . وەلێ سەردانی نەکردنی تۆ بۆ سەر گۆرەکەی بەتایبەتی کە لەسالێادی تیرۆرکردنەکەی نزیک بوینەتەوە ، روبەروی گەلێک پرسیارت دەکاتەوە؟ . بۆیە داواکارم ئەو هەڵەیەت بەسەر نەیەت ، کەبکەویە بەرەی تەزکیەی بەسیمبول ناسینی زامدارەکان نەوەک سەردەشتەکان ؟
ئەمەی خوارەوەیش هەواڵەکەیە
**********/گروپی خۆشەویستانی پەشێو/************
په‌شێو لێوان‌لێو له وه‌فا و خۆشه‌ویستی
دوێنێ پێنجشه‌ممه 542012 په‌شێوی مه‌زن سه‌ردانی گۆڕی (مه‌حموود زامدار)ی كرد سه‌ردانكردنی گۆڕی زامدار له‌لایه‌ن په‌شێوه‌وه ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ بوونی ڕۆحییه‌تی وه‌فا و به‌ئه‌مه‌كی په‌شێو به‌رامبه‌ر هاوڕی و مامۆستا و خۆشه‌ویسته دێرینه‌كانی، به‌تایبه‌تی مه‌حمود زامدار.
په‌شێو له یه‌كێك له دیمانه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڤاری ڕامان كه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵی سازكراوه ده‌ڵێ:(ئه‌و زامداره‌ی له ساڵی 1961 له ڕێگه‌ی قادر حه‌مه‌دئه‌مین ه‌وه له ئوتوخانهی عومه‌ر مه‌نتك ناسیم، سهركێشترین شاعیر و ڕوناكبیری ئه‌وسای هه‌ولێر بوو، زۆربه‌ی ئێواران له گازینۆی بێخاڵ له فولكه‌ی كهسكوسۆر یه‌كترمان ده‌بینی).
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا په‌شێو زیاتر له‌باره‌ی زامداره‌وه دواوه و ده‌ڵێ:(له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه و ده‌نگی به‌سۆزی زامداره‌وه كه گۆرانیشی ده‌گوت گوێم له شیعری تازه ڕاهاتوو ئاشنابووم، بۆ ئه‌وسای ئێمه مه‌حموود زامدار دنیایه‌كی تایبه‌ت بوو، ئێمه‌ی كورد زۆر فێرنین باسی قه‌رزباریی خۆمان بكه‌ین ئه‌گه‌رنا نه‌ك هه‌ر من به‌ڵكوو هه‌ر هه‌موومان ده‌رسی (گومان و دڵه‌ڕاوكێی و كوده‌تاكان) له مه‌حموود زامداری شه‌سته‌كانه‌وه فێربووین).
له به‌شێكی تری هه‌مان دیمانه‌دا په‌شێو ددان به‌وه‌دا ده‌نێ كه مه‌حموود زامدار سارته‌ری پێ ناساندووه‌و ته‌نها به ئاماژه‌یه‌كی زامدار سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی (سه‌لامه مو‌سا)ی خوێندۆته‌وه و كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر په‌شێو و هاوته‌مه‌نه‌كانی.
هه‌موو ئه‌م ئاماژه‌دان و ددانپێدانانه‌ی په‌شێو بۆ مه‌حموود زامدار و ئه‌م سه‌ردانه به‌په‌له‌ی بۆ گڵكۆی ناوبراو به‌ر له چه‌كه‌ره‌كردنی بیرۆكه‌ی سازادانی كۆڕی شیعری و چالاكیی ئه‌ده‌بی و به‌یه‌كگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی كه په‌شێو سه‌یری هه‌وادارانی ده‌كات به تاكه سه‌رمایه‌ی ژیانی خۆی ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك كه بخوێندرێته‌وه بۆ ئه‌م سه‌ردانه به‌په‌له‌ی په‌شێو بۆ گۆڕستان لێوانلێوبوونی په‌شێو ده‌گه‌یه‌نێت له خۆشه‌ویستی و وه‌فا.
https://www.facebook.com/pages/Abdulla-Pashew
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









