بەرنامەى زمانى ژمارەكان ,سەركەوتوترین بەرنامەى كەناڵە تەلەفزیۆنیەكانى كوردستانە
29/03/2011, 12:00 (GMT+1)

من بۆ خۆم هەر لەسەرەتاوە بەشێكى زۆرى تیرۆر و توندو تیژى لە عێراق و لە كوردستاندا دەگێرمەوە بۆ ئەو بەرپرسانەى كە تا ئێستا لە چەمكى نوێنەرایەتى گەل تێ ناگەن و هەر چوونە دەسەڵات تەنها بیر لە بەرژەوەندى تاكە كەسى خۆیان دەكەنەوە، هەر لەسەرەتاوە من ئەوانەم وەك و نەهەنگ شوبهاندووە كە بە هیچ تێر ناخۆن، تەسەور بكەن ساڵى پار بەرهەم ساڵح پیشنیارى كردبوو (10%) ى موچەى ئەندام پەرلەمان و پلە تایبەتەكان كەم بكرێتەوە، تەنانەت لیستەكەى خۆیشى (یەكێتى) دەنگى بۆ پێشنیارەكە نەدا، سەرەراى ئەوەى ئەوە چەندین ساڵە ئەو داواكاریە بووەتە داواكارى جەماوەرو دەبوایە ئەندام پەرلەمانەكان دەنگیان بۆ ئەو پیشنیارە بدایە بەڵام وەك و وتم ئەو ئەندام پەرلەمانانە لە چەمكى نوێنەرایەتى ناگەن و وا دەزانن ئەوان نوێنەرى بەرژەوەندى خۆیان و گیرفانى خۆیانن، هەرچەندە من قەناعەتم بە پێشنیارەكەى بەرهەم ساڵحیش نیە بۆ ئەو كەمكردنەوەیە بەڵكو دەبێت هەر لەبنەرەتەوە سیستەمێكى نوێى موچە دابرێژرێت رەچاوى بارى ئابوورى درێژخایەنى هەرێم بكات لە گەڵ كەمكردنەوەى جیاوازییەكان بە رێژەیەكى زۆر نەك وەك و ئێستا كە هیچ مەعنایەكى نییە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









