ئەگەر بڕیاربێت یاسا سەروەرە ئەوارێوشوێنى یاسایی دەگرینە بەر
08/06/2009, 12:00 (GMT+1)

پەیوەندار بەم بابەتەوە سەرۆكی لیستى هیوا نەجیبە عومەر دەستەی دادگا بۆ هەڵبژاردنەكانى هەرێمى كوردستانى بەسەر كردەوە بۆ ئەوەى لیستى هیوا بتوانێت رێوشوێنى یاسایی خۆی وەربگرێتو بۆ ئەو مەبەستە داوایەكی یاسایی بۆ نارەزایی نیشاندان و بەرگری لەخۆ كردن پێشكەش بە دەستەى دادوەرانى هەڵبژاردنەكان كردووە. لە داواكەدا هاتووە:" ئەو بڕیارەى كە لەسەر لیستى (هیوا) هەیە بەتالن چونكە بە پێی یاسای نوێ یاسای ئاماژە پێكراو پووچەل دەبێتەوە." هەروەها ئەمەش هاتووە:" لیستى هیوا لیستێكى سەربەخۆیەو هەر پارت و لایەنێك پشتگیری بكات بە شتێكی ئاساییە." ئەمەو لە داواكەى لیستى هیوادا هاتووە:" ئەو بیانووەى كە دەگوترێت پارتى چارەسەری
دیموكراتى كوردستان پارتێكی قەدەغەكراوبێت، بەڵام ئەوان لە دوو خوڵی هەڵبژاردنى عێراق لە ساڵی 2005 بەشداری كردووە. هەمان كات هیچ داوایەكی یاسایی لە دادگا لەسەر پارتى ناوبراو نییە. " هەروەها نارەزایی نامەكەى لیستى هیوا، وەها بەردەوام دەبێت:" ئێمە ئامادەین مەرجی یاسایی بوونى خۆمان بسەلمێنین. ئەو بریارەى لە بەرامبەر ئێمەش وەرگیراوە، بریارێكی سیاسیەو بۆ ئەوەیە كە ئێمە نەتوانین بەشداری هەڵبژاردنەكانى هەرێمی كوردستان بكەین و رێگریمان لێ دەكەن لە گەیشتنمان بە پەرلەمان. ئەمەش لادانێكە لە پێوانە دیموكراتیەكان لە بەرامبەر مافی قەوارە سیاسیەكان لە هەڵبژاردندا." هەروەها لیستى هیوا ئێستا بەدواداچوونى یاسایی خۆی بەرێوە دەبات.
تێبینى: یاسای ژمارە 97 لە بەرواری 15/06/2004 لە لایەن بەرێوە بەری كارگێری هاووپەیمانان پۆلبریمەرەوە دەرچووە. كە خۆی لە 7 بەشدا دەبینێتەوەو بە ناونیشانى فەرمانی ژمارە 97 دەرچووە. هەروەها بەپێی دەستووری عێراق و چوار چێوە یاساییەكانى دواى ئەم بەروارە ئەم فەرماننامەیە پوچەل (هەلوەشاوە) تەوە.
تکایهبۆ بینینی بهڵگهکان کلیک لهسهرئهم لینکه بکهن:
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/hewabalga.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









