خەریكى دروستكردنى وینەى دوژمنن لەدەرەوە بو لەناوبردنى ئازادى لەناوەوە
25/07/2011, 12:00 (GMT+1)

*حكومێك دەستى دیموكراسى ماچ دەكات حكومێك دەستى دیموكراسى دەشكێنێت
*كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بەدەستى حیزبەكانەوە كەوتۆتە هەلەكەسەما
*خەریكى دروستكردنى وینەى دوژمنن لەدەرەوە بو لەناوبردنى ئازادى لەناوەوە
*هەموشتێك قایلى گۆڕانە,تەنهاگۆڕان خۆى نەبێت
*پێویستە لەسەر دەسەڵاتى كوردى كە هەوڵى زیاتر ڕونكردنەوەى گوتارى سیاسى خۆى بدات بوگەنجان دواتر بەرژەوەندییەكانى ئۆپۆسزیۆن جێبەجێ بكات
*!ئرحەل ! ئرحەل ! گوناهە تاوانە لە وڵاتەكەى خوتا بژى
*هەمان شت هەمان ئەقڵیتى كۆن هەمان سیاسەتى بەسەرچوو هەمان پەندى ئاخرزەمان دوبارەو هەزار بارە دەبیتەوە
*كوردستان سەرى ئیش ناكات بە زور حەبى دەرخوارد دەدەن
ئیمە لەكۆمەڵگایەكدا دەژین بەحیزبى كراوە, واتە سەرجەم دامودەزگاكان حیزبین.سیفەتەكانى سەرۆكى حیزب سیفەتەكانى كاریزماى خێڵكى لەیەك دى نەترازاون و لەیەكدى جیانەبونەتەوە, حیزب هێزى سیاسى خۆى تەنها لەدەزگاسیاسیەكاندا بەرجەستەناكات, بەڵكو راستەو خۆ دەیكاتە هێزێكى سەربازى. لەكۆمەڵگەى ئێمەدا شتێك هەیە ناوى دیموكراسیتە بەڵام دیموكراسیەكى لاواز پیادە دەكریت دیموكراسیەت بنەماى جەوهەرییە لەسەروى هەمویانەوە حوكمى یەكسانى یاسایە بەسەرهاوڵاتی و حیزبوو سەركردەدا. لەكوردستاندا تا ئەمڕۆ دوو حكوم هەیە,حكومێك دەستى دیموكراسى ماچ دەكات حكومێك دەستى دیموكراسى دەشكێنێت, ئەو شتەى لەلاى هەموامان ڕونە بەشى هەرەزۆرى كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بەدەستى هەمووحیزبەكانەوە كەوتۆتە هەلەكە سەما سەد لە سەد كۆنتڕۆڵكراوە و ئاڕاستەى ڕاى گشتى دەكرێتە سەرجەمى باخەڵى كوردستان كەناڵەكانى بازاڕو ڕاى بازرگانى لەژێر قوتبەكانى ئوپوزسیوندا , وە لەوڵاتێكدا شەڕى ڕاگەیاندن ڕو بدات ڕاستەو خۆ ڕۆشنبیران توشى تەنگ وچوڵمە دەبن, چونكە ئەوان پیاوانى ئاوەدان كردنەوە و بیناكردنەوەو پەروەردەكردنى كۆمەڵن و ئەوان دەتوانن رۆحى مرۆڤ دەوڵەمەندبكەن, بەڵام هەرگیزناتوانن بكوژن وێران بكەن. وە لە ئێستادا بۆمەرامى سیاسى خۆیان بەكارى دێنن وە نایان پەرژێتە سەر ئەوەى ڕێگەچارەیەك بۆمیلەتەكەیان بدۆزنەوە , وە ئەمڕۆ هەموحیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان سەرقاڵى پیادەكردنێكى ئەزمونێكن , كەئەویش بەناوى بایكۆت و خوپیشاندان خەریكى داگیركردنى ئەقلیتى ئیستاى كوردن بەڵام سەركەوتو نەبون , ئەوانیش هەمان شت دوبارەدەكەنەوە! ئیتر دەبیت ڕۆشنبیرانى ئیستاى كوردستان چى دڵێكیان پئ خۆش بێ, ئەستەمە بزانین لەكوێدا دەسەڵاتى حیزبە ئۆپۆزسیونەكان دەست پێ دەكا و تاكوێ دەڕوا. حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان دەیانەوێ كاریگەرییەكى تەواویان لەسەرجەم لایەنەكانى ژیانى كۆمەڵایەتى هەبێت واتە سەرجەم كۆمەڵگا بكەن بەموڵكى خۆیان بۆیە ئەگەر تەماشاى كۆمەڵگاى كوردى بكەین دەبینى شتێك نەماوەتەوە لەناو كۆمەڵگەدا كە كارى گەرى سیاسەتى ئیستاى كوردستانى بەسەرەوە نەبێت بویە لەئیستادا خەریكى دروستكردنى وینەى دوژمنن لەدەرەوە بو لەناوبردنى ئازادى لەناوەوە, لەم ماوەیەى پیشوودا ژمارەیەكى زۆر لەڕۆشنبیران كەوتونەتە ژێر پەلامارى هەموو حیزبەكانەوە, لەوڵاتێكى واپەرێشاندا دەبێت ڕۆشنبیرەكانمان چى بەسەربێت؟ هەڵبەت ڕۆشنبیر وەك هەر تاكیكى ئەم كۆمەڵگەیە بۆى هەیە لەكیشە سیاسیەكاندا بەژدارى بكات وەبەگویرەى قەناعەتى خۆى هەڵویست وەربگرێ گۆڕانى روشنبیرەكانمان لە فیكروولەنەریت و تەنانەت لەشتە تەواوكەرەكانى ژیانە وە پرۆسەى گۆڕانیش پرۆسەیەك نیە لەگەڵتەمەنى كەسێك ودووان وجیلێك كۆتاى بێت, وەك دەڵێن ((هەموشتێك قایلى گۆڕانە,تەنهاگۆڕان خۆى نەبێت)) هەموكاتێك ڕۆشنبیران گۆڕانكاریان لەناو حیزب و خەڵكدا دروست كردوە ,ناتوانین چاوپۆشى لەوە بكەین كەجیاوازى و فرە ڕەنگیش لەكوردستاندا شتێكە بونى هەیە, هەرلەم فرە ڕەنگە جیاوازەشەوە چەمكە گەلى دیموكراسى وكۆمەڵگەى مەدەنى بونەتە چیشتى مجور ئەمەش بەو واتایە دێت كە كاتێك ئێمە دەتوانیین بڵێن :(لەكۆمەڵگەیەكدا دەژین پیادەى دیموكراسیەت زۆر بەلاوازى پیادە دەكریت) دەگونجێت وا بێت, گەنجەكانمان یان نەوەى دواى ڕاپەڕین بەجۆشترن بۆسەربەخۆى كوردستان چونكە نەوەى دواى ڕاپەڕین ژێر دەستەى و فەرمان ڕەواى ڕژێمى بەعسیان نەبینیوە, بۆیەنایانەوێت لە قاڵبى كۆندا بمێننەوە پێویستە لەسەر دەسەڵات كەبتوانێت داواكارى و هیواى گەنجان بخوێنێتەوە ئینجا دواتر لەگەڵ ئوپوزسیون دابنیشنو بڕیارى چارەنوس ساز بدات وە پێویستە لەسەر دەسەڵاتى كوردى كە هەوڵى زیاتر ڕونكردنەوەى گوتارى سیاسى خۆى بدات بوگەنجان دواتر بەرژەوەندییەكانى ئۆپۆسزیۆن جێبەجێ بكات, ئەوەى سەرنجى منى ڕا كێشا بۆ ئەم دیاردەیە كەخەم ساردى گەنجانە لەئێستادا لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیەكاندا ئەوەیە كە بۆچى گەنجانى ئێمە پێشەنگ نین لەبەرامبەر پرسەنەتەوەیەكاندا, , خۆ ئەگەر پێشەنگیش بى! حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان دەتكەنە موڵكى خۆى بۆمەرامەسیاسیەكانیان بەكارت دێنن! ! چ زەلالەتێكە ئێمەى تێكەوتوین ڕەخنە لە دەسەڵات دەگریت! دەڵێن تۆسەردەمى بەعست نەدیوە تۆ تێناگەى نەوەى دواى ڕاپەڕینى! رەخنە لە ئۆپۆزسیۆندەگرى ! دەڵێن ئەوەتۆ بەكرێ گیراوى دەسەڵاتى!ئرحەل ! ئرحەل ! گوناهە تاوانە لە و ڵاتەكەى خوتا بژى نازانم كامە سیاسەت دەبێت حەكیم بیت ! كوردەكان لە كەركوك دەردەكرێن! ئێمەش دەچین عەرەب لەسلێمانى و هەولێر نیشتەجێ دەكەین, كوردستان سەرى ئیش ناكات بەزور حەبى دەرخوارد دەدەن , كاتى زۆرمان دەوێت تابزانین كوردستان بەرەو كوێ دەڕوات بڕواناكەم حیزبە ئۆپۆسزیۆنەكان زۆریان بوێت تەنها دەیانەوێت بودجەكەى پیشویان بۆ بگەڕێتەوەو پشكیك لەبارەى میلەتیان بدرێتێ ئەیانەویت كەمێك دەوڵمەند بن خوئەوە تاوان نیە هەقە دوحیزبە دەسەڵات دارەكە ئاوریكیان لێ بداتەوە ! ئەوەى كە سەرنجى منى ڕاكیشا دەرنەكەوتنى بستێك قیر لەڕاگەیاندنەكانى ئۆپۆزسیۆنەوە هەمومان دەبینین كاتێك گۆڕان وتار دەدات كۆمەڵ و یەگرتوو بەدوایدا ! هەمان شت هەمان ئەقڵیتى كۆن هەمان سیاسەتى بەسەرچوو هەمان پەندى ئاخرزەمان دوبارەو هەزار بارە دەبیتەوە, كاتیك بوم لەدایك من نەم دەزانى كیم !ئەوە ئەوان بون كەئەیانزانى من كیم!كاتیك ئۆپۆزسیون لەدایك بوو خۆیان نەیان ئەزانى كێن !ئەوە ئیمەین ئەزانین ئەوان كین!كۆمەڵگاكەمان خواستى هەیە منیش وەك كوریكى گەنج خواستیكم هەیە كاتێك هەموو حیزبەكان خواستى ئەوەیان هەیە بگەن بەئامانجێك خۆئەوە تاوانیك نیە بەڵام تاوان ئەوەیە ئەو ئامانجە لەسەر حسابى مافى خەڵكانێكى تر بەدەست بهێنێت وە هەندێك لەم حیزبانەش پێش گەشتن بەدەسەڵات بانگەشە بۆ پرەنسپ و بەرنامەكانیان دەكەن وە ڕاى دەگەیەنێت كە لە خزمەتى بەرژەوەندى گشتى دایە, بەڵام پاش ئەوەى دەگاتە دەسەڵات و بەرنامەكانى دەچنە بوارى جێبە جێكردنەوە, توشى داڕمان دەبێت ئەمەش ئەوتاوانەیە كە ئامانجەكانى لەسەر حسابى مافى خەڵكانێكى تر بەدەستیان هیناوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









