ئایه کار‌و کرداره‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گونجاون له گه‌ڵ جاردانی گه‌ردونی مافی مرۆڤه؟
22/02/2011, 12:00 (GMT+1)

په‌یمانی ویسته‌فیلیا کۆتای به جه‌نگی 30 ی ساڵه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمای پیرۆز (1618-1648) و وه هه‌شتا ساڵه‌ی جه‌نگی نێوان سپێن و کۆماری هۆله‌ندی (1568-1648) هێنا، وه له به‌یاننامه‌که هاتووه که‌وا هه‌موو وڵاتێک سه‌ربه‌سته له مامه‌ڵه‌کرده‌نیان له گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆیان وه هیچ وڵاتێک بۆ نیه خۆی له کارووباری وڵاتێکی تر بخوڵقێنێت و واتا له‌و کاته‌دا کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌ی هیچ کاریگه‌ریه‌کی نه‌بوه بۆ به‌رگری کرده‌ن له مافی مرۆڤ له جیهان ئیتر ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانده‌نی دوو جه‌نگی جیهانی. به‌ڵام له کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌ولی بزواند به‌رامبه‌ر به تاوانی جێنوساید دژ به جوله‌که‌کان له لایه‌ن ئه‌ڵمانیه نازیه‌کان، ئه‌مه‌شه بووه هۆی راگه‌یاندنی جاردانی گه‌ردونی مافی مرۆڤ له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه له سالی 1948. راگه‌یانده‌نی جاردانه‌که وه‌چه‌رخانێکی مێژووی بوو له جیهان که‌وا به‌رگری له ماف و ئازادیه‌کان هاووڵاتیان بکرێت. له‌سه‌ره‌تادا وه‌کوو راگه‌یانده‌نێکی جیهانی بوو نه‌وه‌ک وه‌کوو به‌یانامه‌یه‌کی سه‌پێنراو به سه‌ر نه‌ته‌وه‌کان ئاله‌م کاته‌دا یاساکانی مافی مرۆڤی جیهانی رۆژ به رۆژ له به‌ره‌وپێش چوون و گه‌شه‌کردن و رێزگرتن دایه. وه هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها رێکخراوی-ناحکومی نێوده‌ولی دروست کراون به‌مه‌به‌ستی به‌رگری کرده‌ن له مافی مرۆڤی جیهانی و وه ئیدانه کرده‌نی هه‌موو پێشێڵ کاریه‌ک و توندوو تیژیه‌ک دژ به هاوڵاتیانی سڤیل ئه‌نجام بدرێت.
جاردانی گه‌ردونی مافی مرۆڤ بووه به به‌هادارترین و گرینگ‌ترین به‌لگه‌نامه له نێوان کۆمه‌لگای نێوده‌ولی، له به‌ر ئه‌مه زۆربه‌ی ماده‌کانی بوون به ئه‌رکێکی یاسایی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی جیهان، پێشتر له نێوان گه‌لانی جیهان کاری پێکراوه وه‌کو یاسای عرفی نێوده‌ولی بۆنموونه یاسای قه‌ده‌غه‌کرده‌نی ئه‌شکنجه‌دان که‌وا له برگه‌ی پێنجی جاردانی گه‌ردونی مافی مرۆڤ هاتووه.
وه به‌شه‌که‌ی تری کران به یاساییه‌کی سه‌پێندراو به‌سه‌ر گه‌لانی جیهان ئه‌مانه‌ش جه‌ند بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی بوون له یاساکانی نێوده‌ولی، وه‌کوو ریزگرتن له مافی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌کرده‌نی جێنۆساید و به کۆیله‌کرده‌ن.
هه‌ڵبه‌ته بۆبه‌راوه‌رد کرده‌نی کار و کرداره‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ل جاردانی گه‌ردونی مافی مرۆڤ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌مه‌نیه که‌وا بایه‌خدارترین و ده‌سته‌لادارترین به‌لگه‌نامه‌یه، به‌لکو له به‌ر ئه‌مه‌شه زۆربه‌ی ماده‌کانی وه‌کوو ئه‌رکێکی یاساێی نێوده‌ولی به‌کارئه‌هێنرێت له جیهان بۆ به‌رگری کرده‌ن له مافی مرۆڤی جیهانی.
لای هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی و په‌رله‌مان تاراده‌یه‌ک جیاوازیه‌کی تیابه‌دێئه‌کرێت له وانی پێشتر ئه‌وێش له به‌ر ئه‌مه‌یه ئۆپۆزیسیۆنێکی راسته‌قینه به‌شیوه‌یه‌کی مۆدێرین کار بۆ دێموکراسیه‌کی راسته‌قینه و مافی مرۆڤی جیهانی ده‌کات.
له برگه‌ی یه‌که‌می جاردانی گه‌ردونی مافی مرۆڤ هاتووه: هه‌موو مرۆڤێک به سه‌ربه‌ستی له دایك بووه وه یه‌کسانن له ماف و شکۆداریدا. له برگه‌ی دووه‌میه‌وه هاتووه : هه‌موو مرۆڤێک خاوه‌ن ماف و ئازادیه‌کانن به‌بێ جیاوازی وه‌کوو ره‌گه‌ز، ره‌نگ ، جێنده ، زمان ، ئاین ، رامیاری (سیاسی) . خۆی له خۆیدا ئه‌م دوو برگه‌یه په‌یوه‌ندیان به پرنسیپه‌کانی یه‌کسانی له نێوان تاکه‌کان هه‌یه.
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی گشت کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان به تایبه‌ت یاساناس و مافناسه‌کان ده‌که‌م ، ئایه حکومه‌تی و په‌رله‌مان تاچ راده‌یه‌ک پرنسیپی یه‌کسانی بۆ گشت تاکێکی کوردستان دابین کرده‌وه ، به‌بێ گومان هیچ هه‌ڵیان بۆنه‌داوه، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش پرنیسیپی یه‌کسانی به یه‌کێک له سه‌ره‌کترین و گرینگ‌ترین بنه‌ماکانی دێموکراسی و مافی مرۆڤ داده‌نده‌رێت.
ئاماژه بۆ ئه‌م راستیه هه‌تاکو ئێستا له ژێر سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ته‌زکیه‌ی حزبی کاری پێئه کرێت ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا پێشێل کرده‌نه له پرنیسیپی یه‌کسانی له نیوان تاکه‌کان، جونکه ئه‌م که‌سانه‌ی ته‌زکیه‌یان بۆئه‌کرێت له کلاسی یه‌که‌من له به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌لات و سامان، به‌لام ئه‌وانه‌ی ته‌زکیه‌یان بۆناکرێت له کلاسی دووه‌من به‌لکو به‌شی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان له كلاسی سێیه‌من له به‌ر ئه‌وه‌ی له گشت داهاتی نیشتیمانه‌که‌یان بێبه‌شن.
له‌لایه‌کی تره‌وه یاسای یه‌کسانی له ژێر سایه‌ی حکومه ت و په‌رله‌مان نه‌چۆته خانه کار پێکرده‌ن و رێز گرتن جونکه تاکو ئێستا به شێوه‌کی کرداری کار بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو نه‌کراوه، بۆیه به‌رده‌وام ژنانی کوردستان له ئه‌نجامی ئه‌م نایه‌کسانیه مافیان پێشێل ده‌کرێت و روبه‌رووی لێدان و ئه‌شکنجه‌و وخۆسوتانده‌ن و خۆکوشتن ئه‌بنه‌وه ، بۆیه نه‌بوونی یه‌کسانی له نێوان ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌یه وایکرده‌وه کاریگه‌ریه‌کی خراپی دروست کرده‌وه له سه‌ر ده‌روونی ره‌گه‌زی مێینه به‌تایبه‌ت وه کۆمه‌لگاکه‌مان به‌گشتی، بۆ نموونه هه‌تاکوو ئێستاش ره‌گه‌زی نێرینه دوو به‌شێ ره‌گه‌زی مێینه‌ی له میرات به‌رده‌که‌وێت وه هه‌روه‌ها یه‌ک پیاو له بری دوو ژن داده‌نده‌رێت له کاتی گه‌واهی دان (شاهیدی)، ئه‌م نایه‌کسانیه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساکانی مافی مرۆڤی جیهانیه.
هه‌روه‌ها له برگه‌ی نۆزده‌هه‌مین دا هاتووه: هه‌موو مرۆڤێک سه‌ربه‌سته له پێشکه‌شکرده‌نی را و ده‌ربرینی هه‌ست و بیر‌و بۆجوونی... لێره‌دا حکومه‌تی هه‌رێم تۆزقالێک رێز له‌م برگه‌یه نه‌گرتووه جونکه له‌م هه‌رێمه‌دا رۆژنامه‌نوسان ده‌بنه قۆربانی بیر‌و رایه جیاوازه‌کانیان وه‌کوو رۆژنامه‌نوسان سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عپمان وه ده‌یان رۆژنامه‌نووسیتریش رووبه‌روو ئازاروو ئه‌شکنجه‌دان بووینه‌وه.
هه‌روه‌ها له برگه‌ی چواره‌مه‌وه هاتووه: هیچ مرۆڤێک نابێت بکرێت به كۆیله و خزمه‌تکار جۆنکه به‌پێ یاساکانی نێوده‌ولی کویله‌کرده‌ن قه‌ده‌غه‌کراوه، هه‌لبه‌ته له سه‌رده‌می رژێمی به عس کاربه‌ده‌ستانی به‌عسی فاشیزم به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوه‌ن خه‌لکی کوردستانیان ئه‌کرد به‌کۆیله و خزمه‌تکار به‌لگه‌ش بۆ ئه‌مه کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستانیان ئه‌کرد به‌جاش، لێره‌دا جاشه‌کان له ژێر فه‌رمانی کاربه‌ده‌ستانی به‌عس ئه بووا هه‌موو فه‌رمانێکی کاربه‌ده‌ستان جێبه‌جی بکه‌ن. به‌لام له سایه‌ی ئه‌م کابینه‌یه‌ش کۆیله کرده‌نی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان هه‌ربه‌رده‌وامه جونکه کرداری کۆیله کرده‌ن له شیواز جاشایه‌تی گوستراوه بۆ کۆیلایه‌ت و خزمه‌تکرده‌نی بنه‌ماله و حزب وه زۆربه‌ی کات وه‌کو مامه‌ڵه‌ی بازرگانی پێ کرده‌ن به‌کارده‌هێنرێن، ئه‌مه‌ش له‌م کاته‌یه تێبینی ئه‌کرا کاتێک هه‌ر تاکێک وه یان کۆمه‌لێک سه‌ر به عه‌شیره‌تێک وه‌یان بنه‌ماله‌ێک له لایه‌نێک هه‌لئه‌گه‌رانه‌وه وه چووینه‌ته پال ده‌سته‌لاتی حزبێکی تر به ده‌سکه‌وتێکی مادی زۆره‌وه وه له بری ئه‌مه‌ش ئه‌بێت ملکه‌جی فه‌رمانی ده‌ستده‌لاداران بن و بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌کار ئه‌هێنن. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێشل کرده‌نه له یاساکانی مافی مرۆڤی جیهانی له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم، جونکه ئه‌م حکومه‌ته نه‌یتوانیوه خه‌لکی کوردستان له کۆیلایه‌تی و خزمه‌تکاری رزگاربکات.
وه له برگه‌ی سێهه‌می جاردانه‌که هاتووه: هه‌موو مرۆڤێک مافی خۆیه‌تی مافی ژیان و سه‌ربه‌ستی و ئاسایشیان بۆدابین بکرێت، به‌لام به پێچه‌وانه ئه‌م برگه‌یه حکومه‌ت و په‌رله‌مان مامه‌له له گه‌ڵ خه‌لکی مه‌ده‌نی ده‌کات، به‌ڵگه‌ش ئه‌مه‌یه له رۆژی 17ی دوو به‌به‌رچاوی جیهان لاوێکی ته‌مه‌ن 14 سالانی کورد به ده‌ستی چه‌کدارانی لقی 4ی پارتی دێموکراتی کوردستان شه‌هید کرا و وه به ده‌یانی تر بریندار کران، لێره‌دا به‌ره‌وا نه‌بینرا ژیانی ئه‌م لاوه به‌رده‌وام بێت له‌لایه‌ن دوژمنانی دێموکراسی و مافی مرۆڤ، ئا ئه‌مه‌یه ئه‌قلیه‌تی هه‌ردوو حزبی بنه‌ماڵه و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌که‌یان به فیشه‌ک وڵامی هاوڵاتانی سڤیل ده‌ده‌نه‌وه. له سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک حکومه‌ت و په‌رله‌مان پێشێڵی مافی مرۆڤی جیهانی و دێموکراسی بکات وه رێز له داخوزیه‌کانی هاولاتیانی سڤیل نه‌گرێت وه نه‌توانێت حزب و بنه‌ماڵه له خۆیان جیابکاته‌وه بۆچی باشن ته‌نها بۆ هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه نه‌بێت. به‌داخه‌وه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان وه‌کوو پێویست رۆلی خۆیان نه‌بینیوه به‌رامبه‌ر پێشڵ کرده‌نی ماف ژیان و ئازادی و ئاسایشی هاولاتیان وه ده‌کرا و ده‌کرێت زیاتر هه‌وڵبدرایه کۆ ده‌نگ بن بۆ مه‌حکوم کرده‌نی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی دژ به مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی هاولاتیان و وه زیاتر هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌رگری کرده‌ن و به‌ره‌وپێش چوونی مافی مرۆڤی جیهانی و به‌رقه‌رار بوونی دێموکراسیه‌کی راسته‌قینه.
ئه‌م کار‌و کرده‌وانه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم که ئاماژه‌ی بۆکرا پێچه‌وانه جاردانی گه‌ردوونی مافی مرۆڤن، ئیتر خۆی له خۆیدا ده‌رچوونه له یاساکانی کۆمه‌لگای نێوده‌ولی وه هه‌روه‌ها پێشڵ کرده‌نی بنه‌ماکانی دێموکراسی و مافی مرۆڤی جیهانیه. ئایه له به‌رچی په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌کانی هه‌رێم له ماوه‌ی ئه‌م 20 ساله‌ی ته‌مه‌نیان نه‌یتوانیه ببنه حکومه‌تی و په‌رله‌مانی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان وه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی گشت هاولاتیان بکات و رێز له بنه‌ماکانی دێمۆوکراسی و یاساکانی مافی مرۆڤی جیهانی بگرێت، جونکه کابینه‌کانی پێشوتر و ئه‌مه‌ی ئێستاش له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌لبژارده‌نێکی دێمۆمکراتیانه نه‌هاتوونه‌ته کایه‌وه به‌ڵکو هه‌موو جۆره کارێکی نادێموکراتیانه و پێشێلی مافی مرۆڤی تیا ئه‌نجام دراوه، وه‌کوو ته‌زویر کرده‌نی ده‌نگ وترس و تۆقانده‌نی هاوڵاتیان و نان برینی خه‌لکی کوردستان و وه زیندانی کرده‌نی خه‌ڵکی سڤیڵ و وه رێگا نه‌دان به ئۆپۆسیزیۆنه‌کان پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژارده‌ن له هه‌ندێک شوینی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م کاندیدانه‌ی له رێگای پارته سیاسیاکانه‌وه دێنه ناو پرۆسه‌ی هه‌لبژارده‌ن خۆی له خۆیدا خاوه‌ن هه‌ڵگه‌ری بیر‌و بۆچونی سیاسه‌تی پارته‌که‌یانن. ئا ئه‌مه‌یه حکومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه رێز له بنه‌ماکانی دێموکراسی و مافی مرۆڤ بگرێت وه گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌ربکات، چونکه ته‌نها کادیرانی هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌لات حکومه‌تیان پێکهێناوه وه هه‌ر دوو حزبه‌که نه‌یاتونیوه له قالبی بنه‌ماڵه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبایه‌تی بێنه‌ده‌ره‌وه، هه‌تاکو ئێستا له ناوه‌رۆکا وه‌کو دکتاتۆره‌کانی جیهان مامه‌له له گه‌ڵ کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان ده‌که‌ن. وه رێگه‌ناده‌ن و رێگرێشن له گواستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی دێموکراسی ده‌ستاو ده‌ست بکات له نێوان پارته سیاسیه‌کان، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ش وا به درێژای ئه‌م 20 ساله‌ی ته‌مه‌نیان ته‌نها ده‌سته‌لات له ده‌ستی دوو که‌س بووه (بارزانی وتاڵه‌بانی) وه ئه دوو که‌سه‌ش بریارده‌ر بوونه به‌رامبه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ره‌کانی ناوخۆ و کوشتنی کورد به‌ده‌ستی کورد، هه‌ڵبه‌ته بۆمانه‌وه‌یان له ده‌سته‌ڵاته ره‌هاکه‌یان هه‌موو کارێکی دژ به مافی مرۆڤی جیهانی و دێموکراسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له به‌ر ئه‌مه‌ش حکومه‌تێکی ئۆتۆکراتی و بنه‌ماڵه‌ی و حزب سالاریه و نادێمکراتیه‌ته دیێته کایه‌وه.
وه‌هه‌رووه‌ها جێگای سه‌ره‌نجه هه‌ر له دوای هێره‌شه درندانه‌که‌ی 11 سێپته‌مبه‌ری بۆ سه‌ر ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌که‌ی 7/7/2005 ی له‌نده‌ن و به‌رلین وه هه‌ندێک شوێنی تر له جیهان هاندان و به‌ره‌وپێش چوونی دێموکراسی و مافی مرۆڤ له جیهان و به‌تایبه‌ت له رۆژهاڵاتی ناوه‌راست بوویته به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئیداره‌ی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان ئه‌مه‌ش وای کرد شه‌پۆڵی ناره‌زای چه‌ماوه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن له تونس ده‌ستی پێ کرد‌و وه له ئه‌نجام دا رژێمه بنه‌ماڵه ئۆتۆکراتیه‌که‌یان روخاندوو ده‌سته‌ڵات بۆ گه‌ڵ گوستراوه وه له دوای ئه‌مه‌ش له میسر ده‌ستی پێ کرد‌و ئه‌نجامه‌که‌شی وه‌کوو به‌رهه‌مه‌که‌ی تونس بوو ، وه شه‌پۆڵی ناره‌زای زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه وه نزیکه چه‌ند رۆژێکیشه کوردوستانی باشوریشی گرتۆته‌وه، ئیتر هه‌نگاوی گوستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له ده‌ستی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بۆ ده‌ستی گه‌ل ده‌ستی پێکردووه‌و وه ئه‌نجامه‌که‌شی سوودمه‌ند ده‌بێت بۆ گشت تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و بزاڤی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له ناوچه‌که‌و له جیهان و وه چه‌سپانده‌نی دێموکراسیه‌کی راسته‌قینه و به‌رقه‌رار بوونی مافی مرۆڤ له کوردستان وه به دێموکراتیکرده‌نی (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) وه ئیتر هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتیش رزگاریان ئه‌بێت له رژێمی بنه‌ماڵه‌لی وه کوردستانیش له‌م قه‌یرانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌ی چه‌نده‌هاساڵه تێکه‌وتووه رزگاری ده‌بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









