<

لەبازرگانى خوێنەوە بۆ بازرگانى نەوت

17/07/2010, 12:00 (GMT+1)


ئەگەر بەپەلە چاوێك بەمیژووى میللەتەكەمان لەو هەرێمەدا بگێرینەوە لەسەرەتاى شەستەكانى سەدەى رابردوەوە تا ئێستا ئەوا حەقیقەتى دەسەڵاتدارانى ئەوساو ئێستاى ئەم هەرێمەمان بۆ دەردەكەوێت ، كە تاچەند ئەمانەلەخەمى پلەو پایەو بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیان بوین و هەرگیز ستراتیجیەتێكى نەتەوەییان نەبوە بۆ كاركردن لەسەرى .

ئێستاشى لەگەڵدابێ وەك كوێخواو عەشایەر سیاسەت دەكەن لەسەر ئاستى ناوخۆ و لەگەڵ بێگانەشدا.ئەوەندەى ئەو برادەرانەش لەهەمو ئەو ماوەیەدا بەرەنگارى یەكتر بونەتەوە نیو هێندە تواناكانیان ئاراستەى دوژمن نەكردوە .ئەوساو ئیستاش خۆیان لەلوتكەى دەسەڵاتدابونو لەسایەى ئەمەشدا خۆیانو ماڵومناڵیان ژیانى شاهانەیان بوە ئەگەر لەكوردستان بوبن یا لەهەندەران.ئەوخەڵكەى بەكردەوە شۆرشگێربوئەوانە سوتەمەنى شۆرش بون و لەهەموو خۆشیەكى ژیان خۆیانو كەسەكاریان مەحرومبون .

بۆ سەلماندنى ئەو قسانەش بەڵگەو وردەكاری زۆرە لەزاكیرەى خەڵكى كوردستان و بەپێویستى نازانین لێرەدا هەڵیانرێژینەوە چونكە دوبارەكردنەوەیان بێتام بوە .لەبەرئەوە هەقمانە بپرسین ئایا ئەمە كوردایەتى بوو یابازرگانیكردن بەخوێنى میللەتەوە؟ بەراستى ئەمانە بازرگانیان بەئێمەوەكردوە ئەوساش وئێستاش ، بەڵام ئەمانە نەهەنگن وتێرخواردنیان نیە،بەباخەڵ وسكى برسى هاتنەوە كەچى ئێستا لەسەدامیشیان تێپەراندوەو وازناهێنن.

ئەوەتا پاش ئەوەى شەرى پۆست وپارەیان تەواوبو لەوپێناوەشدا تەخسیریان بەمیللەت نەكرد، ئیستا بازرگانى بەقوتى نەوەكانى داهاتومان دەكەن، ئەوقوتەى كەسەدام نەیدەویست بەجارێ بەهەدەرى بدا ،ئەمان ئەمرۆ دەستیان تێناوە بەراست وچەپ دەینێرنە دەرەوەو خۆیان نەبێ كەس نازانێ چۆنى دەفرۆشن وداهاتەكەى چى لێدێت.

ئەگەرچى ئێمەى میللەت ماوەیەكى زۆرە بەم بازرگانیە ناشەرعیەیان دەزانین ولەپەرلەمانیش پرسیار رووبەرووى دزیرى سامانە سروشتیەكان كرایەوە ،بەڵام ئەم منەتى بەپەرلەمان نیەو معتمدى بەناو سەرۆكەوئەوى لەپشتە كێدەتوانێ بڵێ پشتى چاوت برۆیە،ئەو سەرۆكەى هەمو گیانى دزى وخیانەت وتەزویرە!بەڵام دەبینین حكومەتى بەغدا ئەگەر لەبەر بەرژەوەندى خۆشیان بێ هێشتا لەمانەى ئێمە دڵسۆزترن بۆ وڵات ودەمێكە باس لەناشەرعیەتى ئەم بازرگانیەیان دەكەن .بەڵام ئەمانە قەت گوێیان بەگلەیی ونارەزایی ناوخۆ نەداوە ونەبایان دیوەنەباران .

تا لەورۆژانە رۆژنامەى نیۆرۆك تایمزى ئەمریكى لێیكردنە هەڵڵاو وتى نەوت لەهەرێمى كوردستانەوە بەقاچاغ دەبرێتە ئێران ،ئیتر ئەمە بەسە بۆ ئەو سەركردە دەستەمۆیانەمان خوا نەكا ئاغاكانیان چاوێكیان لێداگرن ئەوسا دەچنەوە قاوغەكەى خۆیان و ئەو شێرە نامێنن كەبەسەر ئێمەدا دەنەرَێنن، هەر بۆیە سەرۆكى تەزویر بەپەلە لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران بۆ رەدانەوەى ئەم شەرمەزاریە كۆبویەوە،گوایە ئەم ئاگاى لەشتى وەها نیە ! ئەى جەنابت سەرۆكى چى ؟ئەگەر ئاگادارى ئەوهەمو تانكەرە بێگانانە نەبى كە رێگاكانى هاتوچۆى ئاسایی هاوڵاتیانیان شێواندوە؟ ئەى سرەى ئەو تانكەرانە نابینیت لەمەرزەكانى هەرێمى كوردستانەوە ئاودیو دەبن ،رۆژنامەنوسێك ئەگەر شتێكتان دەربارە بنوسێ لەپەنجا بنكەى پاراستنەبەدناوەكانتەوە راپۆرتى لەسەر دەنوسرێ و بۆتان بەرزدەكەنەوە وئێوەش بەدەردى شێخ ستارو سۆران وسەردەشتى دەبەن !ئیتر نەئێمەو نەدونیاى دەرەوەش باوەرتان پێناكا كە ئاگادارى ئەم فەزیحەت وقاچاغچیەى نەوتە نەبن .بەڵام خوى شیرى هەتا پیرى ئێوە دوێنێ بازرگانیتان بەخوێنى ئەم میللەتەوە دەكردوئەمرۆش بەقوت وسامانەكەیەوە.جام پربوەو لێی دەرژێ ، هەموشت لەباریكیدا ئەپسێ تەنیا زولم لەئەستوریدا .....
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست