<

خۆتان لادەن خەسرەوى گوڵ محەمەد هات !!!!

01/05/2012, 12:00 (GMT+1)
كادرێكى مەڵبەندى دیراسات



تاڵەبانى،یەكێك لەخراپترین سیفەتەكانى ئەوەیە هەر بەرپرسێك تەواو گەندەڵ بێت و سوابێت،لەخۆشیدا نازانێت چی لێبكا وەهاى بەرز ئەكاتەوە دەستى بگاتە ئەستێرەكان.بەڵام ئەمانە بەربوونەوەیان خۆشە،چونكە ئێشێكى زۆرى دێت.
بۆنمونە لەكەركوك دارو بەرد ئەیزانى "ڕزگار عەلى" مافیایەو نەوتى ژێر زەوى دەر ئەهێنێت و شوارى بۆ ئەكات و شەوانە بەتەنكەر ڕەوانەى ئێرانى ئەكات،تەنانەت قەزیەى واى لێهاتبوو حسابى بۆ پارێزگارو پارتى و یەكێتیش نە ئەكرد،تاڵەبانى و دەزگا نهێنیەكانى هێنایەنە مەكتەبى سیاسی و كردیان بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەكان،
"حاكم قادر" سلێمانى هەڕاج فرۆش كرد،تاڵەبانى هێنایە مەكتەبى سیاسی و كردیشى بە بەرێوەبەرى گشتى ئاسایشى هەرێم،"
خەسرەوى گوڵ محەمەد"یش كە پێشتر بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایش بووەو وەك فەرمانبەرێكى ماڵى مام جەلال كاردەكات،ئێستا دواى خنكانى قایم قام كەئەم بەرپرسی سەرەكى بوو وە ئەمریشى بە دژە تیرۆر كرد لە عەمەلیەكەدا،دیسان كرا بە بەرپرسی ئاسایشى گشتى،
بەڵام پێش ئەوە بابزانین تاڵەبانى بۆچى ئەم كارانە دەكات..؟ چونكە ئەمانە پیاوى قێزەون و تۆقێنەرى خەڵكن،ئەگەر ئەمان هەبن ئەوە خەڵك بیرێك لەخۆى ناكاتەوە،ئەو لەتەمەنى خۆیدا بۆ سیاسەتكردن پشتى بەسێ شت بەستووە،
یەكەم: جیابونەوە و لەتكردن بە باشترین شێوە،
دووەم: مناوەرات،
 سێیەم:بەشەڕدانى دەورو بەرەكەى و كۆكردنەوەى گەندەڵ و پیاوكوژان تا وایان لێبكات كەسیان بیر لەكورسیەكەى خۆى نەكەنەوە،
ئەوەتا لەكۆنگرەوە "هێرۆ خان و خەسرەو وەستا حەسەنى" كردووە بە گژ "حاكم قادرو شێخ جەعفەرو مامۆستا جەلالى ناوخۆ"دا،
تەنانەت من وەك كادرێكى دەزگاى زانیارى یەكێتى "مەڵبەندى دیراسات" لەوسەرى دڵسۆزیم و پەرشیمەوە دەمێكە ئەمەوێ ئیعلامیەكان ئەم هەقیقەتانە بزانن،بەجۆرێك ئەمانە ئەچن بەگژ یەكدا ماوەى ساڵ و نیوێكە هەركەسێك لەمەكتەبى سیاسی بۆ جارێكیش سەردانى حاكم قادرى كردبێ چاودێرییان كردووە.
لەم ڕوو نكردنەوانەوى خوارەوەدا زۆرشتى گرنگ بەدەر ئەكەون كە "خەسرەو" بەرپرسە ئەمنیەكانى تر ئایندەى ئەم ولاتەیان هەراج فرۆش و مایە پووچ كردووە:

خەسرەوى گوڵ محەمەو خانەقینیە،لە قیادەى یەكێتیدا پێنج كەس خەڵكى ئەو ناوچەى خانەقینەن كە ڕۆژانە كورد تیایدا لەترسى مالكى ناوچەكەو زێدى خۆیان ئەپێچنەوە بۆ شارەكانى تر.بەڵام لەگشت بادیناندا یەك ئەندامى سەركردایەتى نییە،لە كۆنگرە دەزگاى زانیارى ئەم شتانەى كرد بە ئەمرى خەسرەو وادەرچوو،چونكە نزیكەى (180) كەسمان دەنگمان دا بەلیستێكى دیاریكراو،بۆیە دەنگەكانمان حاسم بووون
.ئێستا بەرپرسە ترسنۆكەكانى خانەقین گشت كایەكانى ناو حكومەت و حزبیان تەنیووە،وەك خەسرەو كەلەسەرەتاوە بەرپرسی گشت هێزە ئەمنیەكانە.
وەك مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەى كارگێرى، وەك عیماد ئەحمەد لەمەكتەبى سیاسی و جێگرى سەرۆكى حكومەت، وەك بەرپرسی مەكتەبى شەهیدان (وێفیە بنى وەیس) هەروەكو موحسینى عەلى ئەكبەرو مامۆستا جەعفەرو هەروەها سەرۆك ئەركان و هێزەكانى پشتیوانى دووەم (حسێن مەنسوور) و جەبار یاوەرو ژمارەیەكى زۆر لە پەرلەمانتاران و ئەندامانى دەزگاى زانیارى و ئەفسەرەكانى بەغدا و هەروەها مودیر عامەكانى ناو وەزارەتى پەروەردەو خوێندنى باڵا.ئەمانە هەمووى بەدەست و پێوەندى خەسرەو كراون.

خەسرەوى گوڵ محەمەو،وێراى دژایەتى حاكم قادر واشى كرد لاى مام جەلال و هێرۆ خانەوە عیماد ئەحمەد لەبرى حاكم قادر بكرێتە جێگرى سەرۆكى حكومەت.
خەسرەوى گوڵ محەمەو،لەبرى موتابەعەى سنورەكان و هێزەكانى تر موتابەعەى بەرپرسەكانى یەكێتى لەبەرژەوەندى خۆى بەكەوادیرەكانى دەزگا ئەكات.
هەموو جارێك لەكۆبوونەوەكان و لەگەڵ میوانەكان لافى ئەوە لێ ئەدات كە ئەم خەبیرە و دەزگاى زانیارى یەكێتى دامەزراندووەو قادرى حاجى عەلى هەر كەوڵەكە بووە.لەواقعیشدا جگە لە دووڕوویی و لەپشتەوە قەمە وەشاندن هیچى تر نازانێت.
بەشێكى زۆرى تاجرەكانى كەلار و خانەقین كە ئیشى نەوت ئەكەن،ئەم خەسرەوى گوڵ محەمەوە سەرپەرشتى یان ئەكات و لەڕێگەى نۆكانەوە كارەكانیان بۆ ڕایی ئەكات تا لەمەرزى پەروێزخان و قەسرى شیرینى خانەقینەوە بچنە ئەو دیو.
خەسرەوى گوڵ محەمەو بەرپرسیارى یەكەمە لەهێنانى ئەو هەموو سەنتەرى مەساج و لەشفرۆشانە تەنانەت لە ناو مەڵبەندیش لێرە، لەم چاڵەى قەڵاچوالان،چەندین لەشفرۆشى جوانى ئوردونى و سوری و ئێرانى لێیە.كە كارى تریان پێدەكەن.جگە لەمە شارى سلێمانى ئەو هەموو ڕێژەیە لە بەدڕەوشتى و ئیغتیێابى تیا ئەكرێت ئەم سەرچاوە سەرەكیەكەیەتى.
زۆر لام گرنگە هەموو لایەك ئەم گورگە بناسن كە لە ڕێگەى چەندین نوسیبنگەى تایبەتى خۆى لەناوشارى سلێمانى و لە ژوورە تاریكەكانەوە گشت پیلان و ئیغتیالات و پەلاماردانى رۆشنبیرو هونەرمەندان و ....هتد.بەدەست و ئیعازى ئەمان ئەكرێت دواى ئەوەى مۆڵەتى مام جەلالى بۆ وەرئەگرێت.تەنانەت واى لێهاتووە ئەم یەكێتى بەڕێوە ئەبات و گشت سینارێۆكان دائەڕێژێت.
ئێستا بووە بە بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایش و تەنانەت بەرنامەشى وایە بەشێك لە ئالیاتەكانى دەزگا لە قەڵاچوالانەوە بۆ ناو سلێمانى بگوازێتەوە،تاوەكو ئیدارەى هەردوو شوێنەكە بدات و كۆمەڵى خەڵكیش دەم چەور بكات تا قسەى لەسەر نەكەن.
خەسرەوى گوڵ محەمەو بەرپرسی یەكەمە لە سووتاندنى تەلەفزیۆنى نالیاو تەنانەت سەیارەكانیش دواى سوتاندنەكە هاتنە ماڵى مام جەلالەوە ئەم ئەو شەوە لەمەخفەرەكەى خوارەوە خۆى چاوەڕێى عەمەلیەكەى ئەكرد.
بۆ ئاگادارى گشت لایەكتان بەرنامەى ئەوەشى هەیە چەندین كەس لە سنورى پارتى لەناو بدات تا نفوسى پارتى پێ لاواز بكات،وە دواى سوتانى مەیخانەكانى زاخۆ ئەمیش لەناوچەكانى تر لە ڕێگەى شەبەكە سیخوڕییەكانى ئێران و ئیتڵاعاتەوەەوە كە نزیكن لە یەكێتى و دەزگاى زانیارییەوە،تەنانەت بەردەوام هاتووچۆ هەیە.ئەم توانى چەندین شوێنى تر بۆ ناشیرین كردنى ماڵى بارزانى ئەنجام بدا.وە ئەشیەوێ لەسنورەكەدا ئازارى چەندین كەس بدات تا بیخاتە ئەستۆى یەكێكى ترو دووبەرەكى دروست بكات.
جگە لەمە چەندین شەریكەى توركى و ئێرانى و سورى و عێراقى بەئاشكرا جاسوسى ئەكەن لەم وڵاتە ئەو ڕێگە نادات هیچ شتێكیان بەرامبەر بكەین تەنانەت چاودێریش ناكرێن.
- لەكۆتاییدا ئەڵێین قووڕ بەسەرت سلێمانى بە خۆت و نەگبەتیت داواى چاكسازیت كرد خەسرەو و ئەمسالى وەك خەسرەویان بۆ ناردیت.

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست