ڕوونکردنه وه یه ک بۆ ڕای گشتی له ناوه وه وو ه د ره وه ی هه رێم ی کوردوستان
08/04/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئه م مه به سته ش چه ند جارێک و به شێوه یه کی یاسای داوای ئیجازه ی خۆپیشاندانمان کردوه له پارێزگاری شاری هه ولێر، وه کوو مامۆستایانی ئاینی، وه کوو ڕۆشنبیران ، وه کوو قووتابیان به ڵام دیاره تا ئیستا وه ڵامی ئه وو داواکاریه مان به شێوه یه کی ئیجابی نه دراوه ته وه وو گه ر بۆ چه ند سه عاتێکیش بێت ئه و مافه مان پێنه دراوه له ناووچه ی ژێر ده سه ڵاتی بنه ماڵه ی کاک مه سعود بارزانی.
بۆ یه لێره وه وه ڕای ده گه یه نین بۆ ڕای گشتی که ئێمه هه موو ڕێگه یه کی یاساییمان گرته به ر بۆ په یڕه وو کردنی سه ره تاییترین مافمان که بریته له مافی ڕاده ربڕین به ڵام به داخه وه ماڵی کاک مه سعود بارزانی ئه و مافه یان پێ ڕه وانه بینین و ته نانه ت ڕێزیان بۆ وته کانی خۆشیان نیه که ده یان ووت یاسای خۆپیاندان بۆ ڕێکخستنی خۆ پیشاندانه نه ک ڕێگرتن وه گه ر ڕێگرتن بێت من خۆم ده چمه ڕیزی خۆپیشانده رانه وه، به داخه وه لانی که م ئه وه ی که له به ناو سه رۆک چاوه ڕوان بووین که مێک ڕێز بوو بۆ ووته کانی خۆی دابنێت به ڵام دیاره ئه وه یه که م جاری نیه کاک مه سعود وه عدوو به ڵینه کانی ناباته سه ر و هه ر له بیریشی نامێنن.
به ڕێزان ئێمه وه ک زیاد له ١٠٠ گه نج و لاوی به ش خوراوی ئه م شاره بڕیارمان داوه ببینه ڕێچکه شکێن بۆ ئه و دێوه زمه ی ترسه ی بنه ماڵه ی کاک مه سعود به سه ر خه ڵکی ئه مشاره یاند ا سه پاندوه و وه هه رڕێگه یه کیش به شیاو بزانین ده ی گرینه به ر تا ئه و بوورکانی ڕق و تووڕه ییه ی زۆرینه ی خه ڵکی ئه م ده ڤه ره ڕێی بۆ بکریته وه وو گیانی ڕاسته قینه بداته هه رێمێکی ئازاد له ده سه ڵاتی جووت بنه ماڵه.
خۆشه ویستان وه ک له سه ره وه ڕامان گه یاند ئێمه هه ر ڕێگه یه ک به شیاو بزانین ده ی گرینه به ر وه گه ر به تووندوو تیژیش بێت وه کاک مه سعود و بنه ماڵه که یی ته حه ممولی هه رکاره ساتێک ده که ن که ڕووده دات چوونکه ئه وه ئه وانن که هیچ ڕێگه یه کی تریان له به رده م ئێمه دا نه هێشتۆته وه.
هاونیشتیمانیان برایان خووشکان له هه رشوێنێکی ئه م هه رێمه زه وت کراوه هه ن ئه وو بڕیاره ی ئێمه داومانه بڕیارێکی زۆر قورس و گرانه بۆ خۆمان و که س ووکارمان چوونکه گوومانمان له وه نیه بیکه یسی به ده سته کان چه نده ڕه حمیان به کاکه ڕێژوان و کاکه گه رمیان کرد هه ر ئه وه نده ش به ئێمه ده که ن و دڵنیاین شه قامه کانی ئه م شاره به خوێنی ئێمه سوور ده بێت له م به هاره دا و بنه ماڵه ی کاک مه سعود سوێندیان خواردوه ده بێت له قه ززافی بێره حمتر بن به رامبه ر هاووڵاتیانی ئه م شاره گه ر بێت و وه ک خۆیان ده ڵێن وه فایان نه بێت و لێیان بێنه سه رجاده.
داوای ئێمه له به ڕێزتان هاونیشتیمانیان خۆشه ویستان ئه وه یه زه رده خه نه بخه نه سه رلیوی دایکه جه رگ سووتاوه کانمان ئه ویش به به رده وامیتان له م شۆڕشه سپیه تاسه رکه ووتنی یه کجاره کی و هیوادارین خوێنی ئێمه ببێته بوورکان وو به ڕووی سته م کاراندا بته قێته وه وو زووڵم و ده سه لاتی جه به رووتیان له ناووو به رێت.
سه رکه ووتن بۆ ڕاستی و دادپه روه رییه
سه رکه ووتن بۆ به ره ی گه له
کۆ مه ڵێک گه نجی به ش مه ینه تی شاری قه ڵاوو مناره
هه ولێر/هه رێمی کوردووستان
٨/٤/٢٠١١
وێنه یه ک :
بۆ ده زگاکانی ڕاگه یاندنی کووردووستان
بۆ قوونسووڵخانه بیانه کان له شاری هه ولێر و به غدا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









