"كەناڵى گەلى كوردستان بەردەوامە لەسەر تۆمەت بەخشینەوە" عەبدوڵاى مەلانورى سكاڵاى یاسای لەسەر كەناڵى گەلى كوردستان تۆماردەكات
19/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەمەش دەقى رونكردنەوەكەیە:
رونكردنەوەیەك لە (عەبدوڵاى مەلا نوری) ەوە...
ماوەیەكە بەشێك لە میدیاكانى حیزبەكانى دەسەڵات بە تایبەت تەلەفزوێنى (گەلى كوردستان) دوور لە هەر پرنسیپێكى ئەخلاقى ، یاسایى و كارى رۆژنامەوانى كەوتونەتە تۆمەت بەخشینەوە لە سەر من.
لێرەدا بە توندى هەموو ئەو درۆو تۆمەتانە رەد دەكەمەوەو هەروەها بە زوترین كات سكاڵاى یاساى لە سەر ئەو كەناڵە تۆمار دەكەم بەو پێیەى مۆڵەتێكى شۆفێریان بە ناوى منەوە تەزویر كردووەو لەو رێگەشەوە كار بۆ ناوزڕاندنم دەكەن.
تێبینى: بە دەرفەتیشى دەزانم وێنەى مۆڵەتى شۆفێریەكەم بخەمە بەرچاوى هەموان بە عینوانى (سلێمانى- كەلار).
عەبدوڵاى مەلا نورى
ئەندامى پەرلەمانى كوردستان
19/4/2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









