پارتی هیچی پێ ناکرێت له‌گه‌ڵ لڤیندا
09/08/2010, 12:00 (GMT+1)

به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ مێژوو نووسی کورد و خوێنکاری دکتۆرا (عیرفان قانعی فه‌رد) له گۆڤاری لڤین بڵاوکرایه‌وه که تیایدا به به‌ڵگه‌وه کۆمه‌ڵێک ڕاستی مێژووی له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی روخاندنی کۆماری مهاباد و رۆڵی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له ڕووخاندنی کۆمار‌دا بووه هۆی هه‌ڵگرساندنی جه‌نگێکی ڕووژنامه‌وانی له کوردستان و پارتی به‌ناوی ڕێکخراو و داکۆکی کردن له‌سه‌روه‌ری کوردستان چه‌ندین نوسراوی هه‌ڕه‌شه ئامێزی له شاری سلێمانی بڵاو کرده‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره و مشتومڕێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه و بووه هۆی ناڕه‌زایی لای نوسه‌ران و ڕۆژنامه نوسان، ڕاسته ئێمه له وڵاتێک‌دا ئه‌ژین یاسا هه‌یه و به وته‌ی خۆیان یاسا له‌سه‌روو هه‌موومانه به‌ڵام وا دیاره له هیچ شوێنێکی ئه‌م ولاته‌دا کاتێک کێشه‌یه‌ک دروست ئه‌بێ هیچ تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه په‌نا بۆ یاسا نابات و هه‌ول ئه‌یه‌ن کێشه‌که به ێولح و چه‌ندین ڕێگه‌ی عه‌شایه‌رانه چاره‌سه‌ربکرێت ، لێره‌دا ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنینه‌وه به یاسای ڕۆژنامه نوسیندا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ که پارتی ناتوانێ هه‌ڕه‌شه له هیچ ڕۆژنامه و گۆڤارێک بکات و ناشتوانێ له خۆیه‌وه داوای پاره بکات و بۆشی ناکرێت ده‌می ڕۆژنامه نوسان بگرێت، به پێی یاسای ژماره ٣٥ ساڵی ٢٠٠٧ که له ماده‌ی دووه‌می به‌شی یه‌که‌مدا هاتووه
ئه‌ڵێ: ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاده و هیچ سانسۆرێکی له‌سه‌ر نیه ئازادی ده‌ربڕین و بڵاوکردنه‌وه بۆ هه‌موو هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ره، له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌کانی تاکه‌کان و تایبه‌تمه‌ندیان به پێی یاسا و پابه‌ندبوون به ئیتکی رۆژنامه‌گه‌ری به پێی به‌ڵێنامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان.
به پێی ئه‌و یاسایه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر بێت و شیکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ بکه‌ین مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ڕۆژنامه ئازاده و هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نیه ئازادی لێ زه‌ود بکات ، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێک یه‌ته پێشه‌وه ئایا لڤین بێ ڕێزی کردوه به‌رامبه‌ر تاکی کۆمه‌ڵ و لایه‌نێک؟ ئه‌گه‌ر جوان وردبینه‌وه له‌م یاسایه بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ که ئه‌م یاسایه ئه‌و که‌سانه ئه‌گرێته‌وه که هه‌ڵئه‌سن به نوسین و بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌تێک که خۆی نوسیویه‌تی به‌ڵام ئه‌وه‌ی لڤین ته‌نها چاوپێکه‌وتنێکه له‌گه‌ل ئه‌و مێژوونووسه وه‌ک ئاشکراشه مێژوو موڵکی هه‌موومانه هه‌مووشمان مافمان هه‌یه له‌سه‌ری بدوێن به‌س مه‌به‌رجێک به‌لگه هه‌بێ وه‌ک چۆن عیرفان قانعی فه‌رد به به‌ڵگه‌وه ئیسه‌لماند بۆیه لێردا به هیچ جۆرێک پارتی ناتوانێک به‌رامبه‌ر لڤین هیچ بکات ئه‌گه‌ر کردیشی ئه‌وه هه‌مان ئه‌و سزایه وه‌رده‌گرێت که کاتێک که‌سێک ده‌ستدرێژی بکاته سه‌رفه‌رمانبه‌رێکی حکومی که ئه‌م یاسایه له خاڵی پێنجه‌می مادده‌ی حه‌وتی به‌شی چواره‌می هه‌مان یاسای سه‌ره‌وه‌دا هاتووه و ئه‌ڵێ: هه‌ر که‌سێک به‌هۆی کاره‌که‌یه‌وه سوکایه‌تی به ڕۆژنامه نووس بکات یان ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزایه ده‌یگرێته‌وه که بۆ ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له کاتی یان به هۆی به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی دانراوه.
هیچ شتێک بێ یاسا ناکرێت وه‌ک خۆیان وتویانه یاسا سه‌روه‌ره.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









