چیرۆکی "مه‌له‌وانه‌درۆزنه‌که له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا"
11/02/2012, 12:00 (GMT+1)

هه‌مووومان له‌ژیانماندا چه‌ند جارێک چیرۆکی مه‌له‌وانه‌درۆزنه‌که‌مان له‌ناو کۆڕ و گفتوگۆکانماندا گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌بیستوومانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌من به‌پێویستی نازانم ده‌ست بکه‌م به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته‌له‌ده‌وری چیرۆکێکی وه‌ک هاوشێوه‌ی ئه‌و مه‌له‌وانه‌ده‌سوڕێته‌وه.
چیرۆکه‌که‌ی من له‌ناوه‌رۆکدا هه‌ڵگری هه‌مان ماهیه‌تی چیرۆکی جه‌نابی مه‌له‌وانه‌و ته‌نها له‌که‌سایه‌تی و زه‌مه‌ن و شوێن و شه‌قامدا جیاوازی هه‌یه، چیرۆکی جاڕدانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی کوڕی مه‌له‌وانه‌درۆزنه‌که، ئه‌مه‌وه‌ک ناونیشان باشترین ناونیشانه‌بۆ ئه‌و چیرۆکه‌ی که‌بابه‌ته‌که‌ی من پێکده‌هێنێت.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌چه‌ند لایه‌که‌وه‌باس له‌جیاکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ووڵاتی عێراق و جاڕی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم کرا، له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی. هه‌موو کۆمێنته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕۆشن بریتی بوون له‌په‌یامێکی لوغزاوی که‌ده‌یانووت سه‌رۆک له‌نه‌ورۆزدا سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئیتر له‌مه‌زیاتر هیچ لێدوان و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ناوترێت و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی مه‌یدانیش کاتێک که‌چاو وورد ئه‌که‌ینه‌وه، ده‌بینین که‌هیچ خۆئاماده‌کردن و هیچ ڕێکخستنێک بۆ وه‌ها کارێک نیه.
ئه‌م هه‌واڵه‌وه‌ک هه‌واڵه‌کانی پێشوتر بوو، وه‌ک هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌سیاسیه‌ئامانجدارانه‌ی که‌ته‌نها ئامانجیان گێلاندنی خه‌ڵکی کوردستان بووه‌له‌پێناو کۆنتڕۆڵکردنی شه‌قامی ناڕازی و شاردنه‌وه‌ی ده‌مامکه‌ترسناکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، چونکه‌هه‌موومان ده‌زانین وه‌ها کارێکی مێژووی و وه‌ها تاجێکی شانازی ئیمکان نیه‌ببێت به‌به‌شێک له‌ئه‌جێندای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌فاشیزمه‌ی که‌له‌کوردستان له‌ده‌سته‌ڵاتدایه‌و له‌ناو خۆیدا گیری خواردووه.
بێگومان خه‌ونی سه‌ره‌تا و بێ کۆتایی حه‌وت پشتمان سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ووڵه‌ته، ده‌ووڵه‌تێکی خاوه‌ن بنه‌ما و خاوه‌ن پایه‌ی به‌هێز که‌بتوانێت له‌گۆڕانکاریه‌گه‌وره‌کانی ناوچه‌که‌دا جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه‌و له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا خاوه‌نی گوزارشتی تایبه‌تی ئێمه‌بێت، وه‌ک نه‌وه‌و هاوڵاتی ناو ئه‌و قه‌واره‌سیاسی و ئیدارییه.
ئامانج له‌کورد بوونمان ئه‌وه‌یه‌که‌بوونی خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ واژوو بکه‌ین، هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌مه‌له‌مێژساڵه‌خه‌باتی بۆکراوه، به‌ڵام کاتێک له‌وه‌رزی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مدا به‌فه‌رمانی ئیداره‌ی ساواکی ئێران و جه‌نابی شا، مسته‌فا بارزانی خه‌باتی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ده‌داته‌ده‌م-با، ئه‌مه‌بۆخۆی جارێکه‌له‌و جارانه‌ی که‌مه‌له‌وانه‌که‌هاوار ده‌کات فریامکه‌ون و پاشان کاتێک کوڕگه‌ل غیره‌ت ده‌ده‌نه‌به‌رخۆیان بۆ داواکه‌ی- پاشان جه‌نابی بارزانی له‌تاران ته‌قاعودی ساواک ده‌بێت و ده‌ڵێت ته‌مام شوود. ئه‌گه‌ر ئێستاش جاره‌کانی تری هاواری مه‌له‌وانه‌درۆزنه‌که‌له‌دڵی خۆماندا بژمێرین که‌هه‌موومانی پێ فریوودا.. یه‌ک و دوان و سیان و چوار و ده‌یان جار. ئێستاش با بپرسین، ئایا ئه‌م نه‌ورۆزه‌ش مه‌له‌وانه‌که‌وه‌ک هه‌میشه‌ئه‌مانفرۆشێت و ئه‌چێته‌وه‌بۆ تاران؟ ئه‌مه‌کۆتایی چیرۆکه‌که‌نیه، ئه‌مه‌ته‌نها گومانێکه‌و هیچی دی، ئه‌گه‌ر دوای نه‌ورۆز تاقه‌تی ته‌واو کردنی ئه‌م چیرۆکه‌م هه‌بوو ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌و گومانه‌ش ته‌واو ده‌که‌م.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌بیڵیم مه‌ترسیه. مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌که‌له‌پشت هه‌موو ئه‌م چیرۆکه‌ی منه‌وه‌خۆی مه‌ڵاس داوه. مه‌ترسیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه، جیاوازیه‌کی گه‌وره‌هه‌یه‌له‌نێوان چیرۆکه‌ئه‌سڵییه‌که‌و چیرۆکه‌که‌ی مندا. مه‌ترسیه‌که‌بریتییه‌له‌مه‌رگی خه‌باتی باشوری کوردستان، چونکه‌له‌چیرۆکه‌ئه‌سڵیه‌که‌دا ئه‌وه‌ی له‌کۆتایدا نغرۆ ئه‌بێت ته‌نها مه‌له‌وانه‌درۆزنه‌که‌یه، به‌ڵام له‌م چیرۆکه‌ی مندا ئه‌وه‌ی له‌جاری کۆتایدا نغرۆ ده‌بێت به‌ته‌نها مه‌له‌وانه‌که‌نیه، به‌ڵکو کۆی مێژووی به‌رخۆدان و گیانبازی یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردووه، که‌له‌پێناو سه‌ربه‌خۆی و ئازادی‌دا نه‌وه‌دوای نه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا قوربانی بۆدراوه.
ئێستا ئیتر هه‌موو گه‌نجینه‌کانی ئێمه‌له‌نه‌ورۆزدا له‌به‌رده‌م سۆزی مه‌له‌وانێکی درۆزنی زۆر خراپدان. که‌پێشینه‌یه‌کی ترسناکی هه‌یه. ئیدی ئه‌مه‌ئه‌و ساته‌یه‌که‌هه‌موومان تێیدا سه‌رنشینی که‌شتییه‌کین که‌له‌جنسی کاپتنه‌که‌ی دڵنیانین و بگره‌به‌دگوومانیشین و ته‌نانه‌ت ئه‌زموونیشمان له‌گه‌ڵ به‌دکاریی ئه‌ودا هه‌یه. لێره‌وه‌ئه‌توانین ئه‌و جه‌هله‌ببینین که‌میلله‌تێکی چاوبه‌ست کردووه‌و دونیای ته‌مادار کردووه‌به‌سه‌ربه‌خۆیی و میلله‌تێکی له‌سه‌ر ڕێی نه‌هات داناوه‌بۆ نغرۆبوون له‌ناو ووشه‌ترسناکه‌کانی ئه‌نفال و جینۆسایددا.
ئیتر من لێره‌دا گومان و ترسی خۆمم له‌م چیرۆکه‌ته‌واو نه‌کراوه‌دا خسته‌ڕوو، بێگوومانیشم که‌ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌کانی ناو ئه‌م چیرۆکه‌که‌سایه‌تی و لایه‌ن و جه‌مسه‌ری ئاشکراو ڕوونن و هه‌موومان ئه‌یانبینین، ئه‌وه‌ی که‌کاری منه‌وه‌ک چیرۆکخوانێک ئه‌نجامم دا و بێگومان تۆش ئه‌رکی خۆت باشتر ده‌زانیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









