<

مەكتەبى سیاسى و پلانى گۆرانكارى

04/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ماوەیەك بەر لە ئێستا پارتى چەند بریارێكى راگەیاند كە ناوەرۆكەكەى بریتى بوو لە گۆرینى بەرپرسى ئەو لقانەى كە لە دەرەوەى كۆنترۆلى سەربازى پارتین. بەلام ئەم بریارە لە نێوان جێبەجێ كردن و رەتكردنەوەى بریارەكە گیرى خواردووە بۆیە ئیستا راگیراوە .
ئەسلى بریارەكە:
وەك مەلا محمد دەلى ئێمە بە هۆى شكستى پارتى لە كەركوك بریارماندا نەجات حەسەن بگۆرین چونكە ئەم كابرایە لەبەر دزى ئاگاى لە حزب نەمابوو وە لە سلێمانیش بە هەمان شێوە ئەم بریارەش هەموو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى لەسەرى هاودەنگ بوون .
بۆچى بریارەكە لقەكانى ترى گرتەوە ؟
وەك روون و ئاشكرایە پارتى بەرەو كۆنگرە دەروات بۆیە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى دەیانەوێت بە هێز بەشدارى كۆنگرە بكەن بۆیە ئێستا تەكەتولاتێكى زۆر لە نێوان ئەنداماندا هەیە چونكە هەریەك لە مەلا محەمەد و مسعود سالەیى و محموود محمەد و زەعیم عەلى لە مونافەسەێكى توند دان بۆ ئەوەى كە لە دواى كۆنگرە كامیان ببن بە سكرتێر بەلام لەم ماوەیەدا محموود محمەد توانیویەتى كۆنترۆلى وەزعەكە بكات وە رۆلى كەسى یەكەم ببینێت لە مەكتىبى سیاسى چونكە مەلا محەمەد تەمەنى بەسەر چووەو مسعود ساڵەیش نەخۆشەو زەعیم عەلیش لەم مەسەلانە كەم ئەزموونە . هەر بۆیە كاتێك كە فازل میرانى و ئازاد بەروارى و مسعود سالەیى و عەزەدین بەروارى چون بۆ روسیاو نەمساو ئەلمانیاو لوبنان . محموود محەمەد و مەلا محمەد توانیان قەناعەت بە مسرور بارزانى و مسعود بارزانى بهێنن بۆ ئەوەى گۆرانكارى لە سەرجەم لقەكانى كەركوك و سلیمانى و گەرمیان ئەنجام بدەن ئەوە بوو بریار درا بۆ گۆرانكارى گشتى لە ناوچەكە
چونكە محموود محەمەد پێیوایە كە بۆ ئەوەى ببێت بە سكرتێر دەبێت لقەكانى ناوچەى سۆران كۆنترۆڵ بكات بەلام ئەمە ئاسان نیە چونكە لقى 2 راستەوخۆ لەلایەن مەسرورەوە سەرپەرشتى دەكرێت وە لقى شەقلاوە و دەوروبەرى هەولێر و سۆران لەلایەن سیدادەوە سەرپەرشتى دەكرێت وە بادینانیش لە لایەن نێچیرڤانەوە سەرپەرشتى دەكرێت كەواتە ئاسانترین شوێن بۆ كار كردن كەركوك و گەرمیانە چونكە سلیمانیش شەرى گەورەى لەسەرە لە نێوان مەسروور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى ...
هەرچەندە نەجات حەسەن و نورى حەمەعەلى و دیارى حسین و دژوار فایەق لە خەتى مەسعود سالەین بەلام بەشێك لە كارگیرى لقەكان كوتلەى كەمال كەركوكین بۆیە بە قەناعەتى محموود گۆرانكارى لەم ناوچانە زورورە وە دەرفەتە چونكە سالەیى نەخۆشەو كەمال كەركوكیش سەرقالى پەرلەمانە .
بۆچى جێبەجێ نەكرا ؟
ئم بریارە زیاتر لە 3 جار بریارى جێبەجێ كردن و راگرتنى درا چونكە مەكتەبى سیاسى نەى دەزانى بە چ بیانوك جێبەجى بكات وە بە چ بیانوێك هەلیبوەشێنێتەوە .
بۆیە مسعود بارزانى بریارى لێكۆلینەوەى داوە لە سكرتێرو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى چونكە پێیوایە كە پارتیان رسوا كردووە


 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست