<

هێنانی چەکدارو ملیشیای یەکێتی و پارتی بۆ سەر خەڵکانی ئاشتیخوازوەک ئەو کیمیاویە وایە کە سەدام کردی بە دێو شارۆچکەکانی کوردستاندا وە بەتایبە

06/05/2011, 12:00 (GMT+1)




سەدام کاتی خۆی هێندە دەسەڵاتی بە خۆی دابوو کە ئەژماری بۆ کەس نەدەکرد وە قەد گوێی لەخەڵک نەدەگرت وە زۆر پیاو خراپی هەبوو. هێندە خۆی بەڕاست دەزانی کە خۆی بە 'سیف العرب' واتا خۆی بە شمشێری عەرەب دادەنا، وە دەیگوت کە خۆی 'حامی بوابه العرب'ه واتا پارێزەری دەرگای عەرەب، وە وای دەردەخست کە ئەو وە بەرهێنەری عیراقی عەرەبییە، خۆی بەخاوەنی خەڵک دادنا کە دیگوت من هەڵبژێردراوم لەلایەن خەڵکەوە. بەهیچ جۆرێک کەسیی بە پیاوو نەدەزانی و پەلاماری ئەموو ئەوی دەدا کە هەتا گەیشتە ئەوەی پەلاماری ئیران بداو ئەمجا لە کۆتاییدا هاتە وێزەی کورد و شیعەکان لە خواروی عیراق و پڕکردنەوەی ئەهوارەکان بە هەموو جۆرە چەکێک کە هەی بوو لەوانە چەکی کیمیاوی کەخۆمان دەزانین چەند زیانی بە هەمولایەک گەیاند بەتایبەتی کورد، ئەمجا کەوتە گواستنەوەی دێ و دیهات، بەڵام ئەمە کارێکی زۆر ترسناک بوو کەلەئەنجامدا بۆە هۆیەک یا بەڵگەیەک بۆ لەسێدارەدانی.



دەسەڵاتی ئەمڕۆی کورد بەناوی شۆرش و مێژوی خەبات و شاخەوە هەوڵدەدەن پاساو بهێنێتەوە هەر سەدام ئاسا بۆ پەلاماردانی هەموو کوردپەروەرێکی دڵسۆزی بەپەرۆشی. ئەمەی لە کوردستاندا دەیبینین هیچ جیاوازی نیە لەو شێوەیەی کە سەدام عیراقی عەرەبی دەیبرد بەڕێوە. دەسەڵات بەڕای من چەندەها ساڵە زۆر بە ووردی خەریکی خۆێندنەوەی ژیاننامەو مێژوی دیکتاتۆرەکانن وەبەتایبەتی سەدام، ئێستا ئەمڕۆ دەسەڵات سوود لەو کون و کەلەبەرو کەموکوڕیەکان ئەو وانانەیان باش وەرگرتوە و سوودیان لە هەڵەکانی سەدام کردوە،کە ئەمە ئەوە ئەگەیەنێ دیکتاتۆرەکان بۆ مانەوەی خۆیان هەموو جۆرە هێزێک بەکاردەهێنن بێ بیرکردنەو. وەرن ئێوە سەیرکەن لە ئیستادا هەموو پاساوی یاسایای بۆ بەرژەوەندی تایبەتی مانەوەی خۆیان پەیڕەو دەکەن یا بەکاردەهێنن کەسەدام هەڵەی تێدا کردوە بۆ لێدان و نەهێشتنی کورد. جا ئاقارەکەی ئالێرەدا دەردەکەوێ کە بەم شێوەیە دەسەڵات جارێ بەناوی یاساوو جارێ بەناوو پەرلەمانەوە جارێ بەناووی حکومەتەوە هەموومافێک بەخۆیان دەدەن هەروەک سەدام ئاسا پەلاماری شاروشارۆچکەکان بەتایبەتی شارێکی وەک سلێمانی دەدەن، کە هەمومان زۆر چاک دەزانین کە شاری سلێمانی لە هەموو کوردستاندا ناسراوە بە شارێکی چاوونەترسی شۆڕش گێڕ کورد پەوەر، دەسەڵات دەبێت زۆر زۆر باش بزانن کە لێدان و پەلاماردانی پارێزگای سلێمانی بە شارۆچکەکانی و دێکانیشیەوە بۆ دەستەمۆ کردن و شکاندن و نەهێشتنی ڕۆحی کوردپەروەری لەناخی خەڵکدا کارێکی زۆر زۆر هەڵەی مێژووییە. واتا نەهێشتنی گڕوکڵپەی کوردایەتی و چاووترساندنی خەڵك و بەحیزبی کردنی خەڵک بۆ بەرژەوەندی تایبەت وە وە وەوەەەەەەە... وە بەڕاستی هێنانی ملیشیات هیچ جیاوازیەک نیە لەو چەکە کیمیاویەی کەسەدام بەکاری هێنا بەرامبەر بە کورد بە تایبەتی شارۆچکەی هەڵەبجە، کە هەڵەبجە ئەمڕۆ لە هەموو شاروو شارۆچکەکانی کوردستان بەناووبانگترە لەجیهاندا، ئەمڕۆ کەم کەس هەیە نەزانێ هەڵەبجە چی لێ بەسەر هاتوە. سەدام چوونکە نەخوێندەوار بوو هەر وەک دەسەڵاتدارانی ئەمڕی کورد بە بێ بیرکردنەوەو بە بێ گوێدان بە ڕای گشتی جیهانی بە چەکی کیمیاوی لە کوردی دا و کەئەوە بوە یەکێک لە هۆ سەرەکیەکانی لابردنی سەدام لەسەر دەسەڵاتەکەی، ڕاستە لابردنەکەی دواکەوت بەڵام ئەو شتانە لە چاووی جیهان و خەڵکدا کاتی بۆ نیە بۆ سزادان. کەواتە بەهەمان شیوە ئەو هێرشە دڕاندنەیەی دەسەڵاتی ئەمڕۆی کوردی بۆ سەر خەڵکیی بێ چەک ئەنجامەکەی هەر وەک ئەوەی سەدام دەبێت وە هەر بەهەمان شێوە کۆتییان دێت بە دوور یان بە نزیک. مێژوو شایەتە کە میللەت قەد کەسیی عەفوو نەکردوە وە ئەم دیکتاتۆرانە هەر دەبێت سزا بدرێن هەر وەک چۆن سەدام سزادرا. کورد دەڵێ ئەوە عەرزو ئەوە گەز.


 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست