<

موراد قەرەیلان: كێشەی ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل تەنها بەهۆی یارمەتیدانی توركیایە

24/09/2010, 12:00 (GMT+1)
سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە "موراد قەرەیلان'' داوای لە ئیسرائیل كرد كە پەیوەندی سەربازی خۆی لەگەڵ توركیا ببڕێت. قەرەیلان، ڕایگەیاند كە هۆی هەبوونی كێشەیەك لەنێوان ئەوان و ئیسرائیلدا، پەیوەندییە سەربازیییەكانی ئیسرائیل لەگەڵ توركیایە.
سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە موراد قەرەیڵان، بۆ یەكەمین جار لەگەڵ چاپەمەنییەكانی ئیسرائیل چاوپێكەوتنی ئەنجام دا. قەرەیلان، لەگەڵ تەلەفزوێنی كاناڵ 2 ی ئیسرائیلی كە زۆرترین بینەری هەیە، ڕێپۆرتاژیكی كرد. قەرەیلان لەو ڕێپۆرتاژەدا باسی لە پەیوەندییە سەربازییەكانی ئیسرائیل و توركیا كرد. سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە، دەستنیشانی كرد كە كێشەی ئەوان لەگەڵ ئیسرائیلدا، تەنها بەهۆی هەبوونی پەیوەندی سەربازی نێوان ئیسرائیل و توركیایە. قەرەیلان دەستنیشانی دەكات كە ئەو تەكنەلۆژیا پێشكەوتوانەی كە دەولەتی تورك‌ لە دژی گەریلا و كوردان بە كاری دێنێ، هی ئیسرائیلن و داوای لە ئیسرائیل كرد كە پەیوەندیە سەربازیەكانی لەگەل توركیادا، بپچرێنێت. قەرەیلان لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا بەبیری هێنایەوە كە دەولەتانی وەكو ئێران و سوریا دوژمنایەتی ئیسرائیل دەكەن و ئەو دەوڵەتانە لەهەمان كاتدا دوژمنایەتی پەكەكەش دەكەن و ووتی: ئێمە داوا لە ئیسرائیل دەكەین كە هاوكاری نەدەنە ئەو لایەنانەی كە دەیانەوێ تەڤگەری ئازادی گەلی كورد لەناو بەرن. چاوپێكەوتنەكەی قەرەیلان لەگەل كەنالی دووی ئیسرائیلی، لە مێدیاكانی ئیسرائیل و جیهاندا بەشیوەیەكی بەرفراوان دەنگیدایەوە. لە رۆژنامەی هێرتز دا و لە لاپەڕەی یەكەمین چاوپێكەوتنەكەی قەرەیلان بلاوكراوەتەوە. رۆژنامەی هارێتس لە لاپەڕەی یەكەمیدا سەرنجی خستۆتە سەر قەیرانی نێوان ئیسرائیل و توركیا و ئاماژە بەوە دەدات كە بەرپرسانی پەكەكە زۆر بە كەمی لێدوان بۆ میدیاكانی ئیسرائیل دەدەن. ئەمەو ئاژانسی هەوالدەری نێونەتەوەی رۆیتەرزیش چاوپیكەوتنەكەی قەرەیلانی لەگەل كەنال 2ی ئیسرائیل دا بلاوكردۆتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست