<

مەسعودى تەزویرچى دەبى ، لە كۆنگرەیى هاوپەیمانە دیموكراتیەكان لە ئیتاڵیا بە سدقەوە باسى دیموكراسیەكەى هەرێم بكا؟!

30/09/2010, 12:00 (GMT+1)


ڕۆژى چوارشەمە مەسعود تەزویرچى بەرەو ڕۆماى پایتەختى ئیتاڵیا ئۆغرى كرد، تا بەشدارى لە كۆنگرەى هاوپەیمانە دیموكراتیەكان بكات و، لوێبدەرێش مەسعود وتەیكى لۆ دانرایە، تا 15 خولەك باسى پڕۆسەى دیموكراسى ناو هەرێمى كوردستان و ناو حزبەكەى خۆشى بكات!
ئومێدەوارین سەرۆكە تەزویرچیەكەى بارزان، باسى ئەو 2 هەڵبژاردنە بكات، كە لە 25ى تەموزو 7ى ئایارى ئەمساڵ ئەنجامدراو لە هەردوو پارێزگاى هەولێرو دهۆك و دەوروبەرەكانیان بە ئارەزووى دڵى خۆى و منداڵەكانى تەزویریان كردووەو، بێجگە لەو هەموو هەڕەشەو چاوسوركردنەوەو سندوقدزینى و پڕكردنیان و، شكاندنى یاساى كۆمیسۆنەكەى فەرەج حەیدەرى كە ماوەیان دا بە پاس و لۆریەكانى سوپاكەى بنەماڵە هەوادارانى خۆیان بۆ چەندین شوێنیان بگەیەنن، تا تەزویرەكە خەستربێت!
ئومیدەروارین سەرۆكە تەزویرەكەى هەولێر دهۆك، باسى كوشتنى ڕۆژنامەنووس زەردەشت عوسمانبكات كەلەسەر وتارێكى تەنزخەیاڵاوى تیرۆریان كرد!
باسى هەڵبژاردنەكانى ناو حزبەكەشى بكات، كە لەدەیان ناوچەو لق بە بڕیارى مەسرۆرى پاراستن تەزویركردنیان كردە پیشە وسوكایەتیەكانیان گەیشتەئەوەى قسەى سوكو ناشرین بە ژن و خوشك و دایكى یەكترى بڵێن!، پارتى و بنەماڵە ئەمە حاڵى بێت لەناو خویدا، دەبێ چیان پێبكرێت بەرامبەر نەیارو موخالیفەكانیان، نەیانكردبێ!!!
سەرۆك توخوا لەبیرت نەچێ، باسى سووتاندنى بارەگاو نووسینگەكانى یەكگرتووى ئیسلامى بكە، كە پاراستن لە دهۆك چەندین كەسیشى لێكوشتن و وونكردن!
پارتى بە درێژایى مێژوو شانسێكى زۆر باشى هەبووە، بەوەى لەكاتى هەر ڕووداو دیاردەو پرۆسەیەكدا، تووشى شۆكێكى قەبارە گەورەى وەك خۆى هاتووە، كە هەرگیز بیرى لێنەكردۆتەوە، یا بە خەیاڵیدا نەهاتووە، بۆ نمونە:
_پارتى كاتێ سوپاى بەعس و سەدامى لە 31 ئابدا هێنایە هەولێرەوە، نەیزانى نەوەیەك پێدەگاو، وەك ئەوەى ئەمڕۆ نەوەیەك هاتۆتە بەرهەم باسى ئەو خیانەتە دەكەن، كە بنەماڵەى بارزانى لە 31ى ئابى 1996 دا، 1200 تانك و ئامێرى سەبازى و زریپۆشى سەربازەكانى بەعس و سەدام بۆ لەناو بردنى یەكێتەكەى مام جەلال هێنایە هەولێرو، ئەمڕۆش ئەو تاوان و خیانەتە بۆتە بنێشتەخۆشەى دەم و زارى سەرجەم كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان و، لە 31ى ئابى ئەمساڵدا، لە تەواوى میدیاكانى سنورى سلێمانى بەوانەى یەكێتیشەوەئەو خیانەتەى مەسعودیان ڕیسواكرد!
_بنەماڵەى مەسعود كاتێ سەردەشت عوسمانى ڕۆژنامەنووسیان رفاندوو پاشانیش تیرۆریان كرد، وایان زانى ئەو تاوانەى مەسرۆر تیرۆرست بە هەوادا دەچێ و زوو لەبیر كەس و كارو ڕۆژنامەنووسان و میدیاكانى ناوخۆى ناوچەیى و جیهانى دا كپ دەبێتەوە، نەیانزانى هەر ڕۆژێك بەبیانوویەك مەسعود و عەیالەكەى و حزبەكەى شەرمەزارى مێژوو و ئێستاو ڕابردوو دەكرێت و، زوو زوو ئەو تاوانە بەبیر هەموان و ڕایگشتى دێننەوەو، برینە خویناویەكەى سەردەشتى جوانەمەرگ ڕووى بنەماڵەى مەسعود ڕیسواتردەكاو، ئەوەتا باسى ئازادى دەكرێت، واتە باسى تیرۆر كردنى ڕۆژنامەنووس دەكرێت!
_ مەسعود بارزانى وایدەزانى گەر قاچاخچێتى نەوت بكات كەس قسەناكات وئەویش دەوانێ سامانى وڵات بدزێ!
نەیزانى بەقەدەر تاوانى دزیى و گەندەڵیەكان لەسەر ئاستى كوردستان و عێراق و ناوچەكەو جیهان سوك و رشیسواو شەرمەزاردەكرێن! مەسعود وایدەزانى ئەو هەرایە تەنها ڕۆژێكەو تەواو دەبێ ، نەیزانى هەتا نەوەیەك مابێ باسى قاچاخفرۆشتنى نەوتى ڕەش و خاو، لە زهنى نەوەكاندا دەمێنێ و، لە جیاتى ئەوەى وەك سەرۆك تەماشابكرێت وەك سەرەك ماڤیا تەماشاكراوەو دەكرێت!
_ پارتى و مەسعود و عەیلەكەى وەهایانزانى گەر هەموو ڕۆژنامەكان و گۆڤارەكان بە كۆ بدەنە دادگا، بێدەنگى دروست دەكەن، نەیانزانى ئەم حاڵەتە نامۆیە پارتى و سەرۆك و ئەندامەكانى دەخاتە ژێرپرسیارەوەو، كە شك و گومانێك لە دیمكراتیەكەى پارتى نامێنێت، كە دیكتاتۆرە و، دەیەوێت دەنگە ئازاد و ڕەسن و بوێرو هەقبێژەكانى میدیاى ئەهلى دابخاو بێدەنگیان بكا، لە ئاست ئەو هەموو تاوان و دزیى و گەندەڵى وكوشتن و مۆنۆپۆڵكردنى بازرگانى و ئابورى و بازارو كوشتنى ڕۆژنامەنووسان و، ئەتك كردنى شەرەڤى تاكى كوردستانى و، بە هەردەردانى سامانى گشتى و حكومى و دەوڵەتى وزۆر شتى سەیرو سەمەرەى دیكە...!
سەرۆك توخوا باسى خۆشت بكە، كە ڕابەرى تەزویرچیانى كوردستانى دەك پیرۆزە ئەو سوكایەتیانەى كە بە خۆت و بنەماڵەو میللەتەكەتان كرد...
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست