نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ڕای گشتیی و زانیاریش بۆ کوردستانپۆست
11/05/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕای من وه‌ک کوردستان پۆست داوای کردوه كاک عومه‌ر فارس ده‌بێت ناسنامه‌ی ئه‌ڤین عومه‌ر ئاشکرا بکات ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا عومه‌ر فارس ده‌داته دادگای نێوده‌وڵه‌تی.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی، که من هه‌مه له‌سه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند ئیحتیمالێیهک هه‌یه که ڕووده‌دات وه‌ک ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه:
* ئه‌گه‌ر کاک عومه‌ر فارس ناسنامه‌ی ئه‌ڤین عومه‌ر ئاشکرا بکات، ئه‌وا خیانه‌ت له پاراستن ده‌کات.
* کاک عومه‌ر ده‌ڵیت من ئاگام له هیچ نییه و سه‌رده‌شت باشترین نووسه‌ری من بووه.
* کاک عومه‌ر مافی خۆیه‌تی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت (له بڕگه‌ی یاسادا وا باوه، که تاوانبار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێریت).
* دادگا و دادوه‌ری گشتی، کاک عومه‌ر فارس ده‌ستگیر ده‌که‌ن له سه‌ر به‌شداریکردن له جه‌ریمه‌یه‌ک که له هۆڵه‌نداوه ده‌ستی پێکردوه، کوشتنه‌که‌ش له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ڕوویداوه، به‌ڵام کاک عومه‌ر وه‌ک شه‌ریکی جه‌ریمه ده‌ستگیر ده‌کرێت، پاشان به یاسای نێوده‌وڵه‌تی بانگی هه‌ریه‌ک له مه‌سعود به‌رزانی و مه‌سروری کوڕی ده‌کرێت بۆ هۆڵه‌ندا یان وه‌ک شایه‌ت تا عومه‌ر فارس به درۆبخهنهوه، یان وه‌ک موته‌هه‌م به کوشتی سه‌رده‌شت عوسمان.
ئه‌گه‌ر کوردستان پۆست و که‌س و کاری کاکه سه‌رده‌شتی جوانه مه‌رگ ده‌یانه‌وێت مافی کوڕه‌که‌یان وه‌رگرن باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه لای داواکاری گشتی له شوێنی نیشته‌جێ بونی کاک عومه‌ر فارس ده‌عوا تۆمار بکه‌ن (واته له هۆڵه‌ندا).
ئه‌و کات خۆی به ته‌دریجی ئاشکرا ده‌بێت که کاک عومه‌ر فارس تا چه‌نده ئه‌و نووسه‌ره‌ی خۆی فرۆشتوه یان تا چه‌نده بێتاوانه؟
کوردێک له هۆڵه‌ندا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









