<

گەندەڵییەكانى ئەوقافى سۆران ببینن و بزانن - بەشى یەكەم

01/06/2011, 12:00 (GMT+1)





ئێمە وەك كۆمەڵە ڕۆژنامەنووسێكى شارى سۆران بڕیارمانداوە ئەو گەندەڵیانەى لە شارەكەمان هەن و بۆ ڕاى گشتى ئاشكرا بكەین لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە ، كە لەبەشى یەكەمى ڕاگەیاندەكەمان باس لە گەندەڵیەكانى بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى سۆران دەكەین ، فەرموون سەیرى بەشێك لە گەندەڵییەكان و بندیوارانى ئەوقافى سۆران بكەن بە كورتى :
كاكى مدیر ئەوقافى سۆران (وەیسى سعید) هەموو خزم و كەس و كاران و ئەندامانى خێزان و بنەماڵەى خۆى دامەزراندووە ، تەنیا نەفەرێكم پێ بڵێن لە بنەماڵەى مدیر دانەمەزرابێت و بن دیوار نەبێت ، فەرموو تەماشا بكەن :
1ـ مسلم سعید براى مدیر كە هیچ دەوام ناكات ، كاكم پێشنوێژو ووتار خوێنە، كە بەرزترین پلەى ئیداریە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانى ئەوقاف لە فەرمانبەران تا ئێستا تاكە پێش نوێژێكى نەكردووە ، ئەرێ ئەمە گەندەڵى نیە.
2ـ پێشەوا سعید وەیسى كە ئەویش براى مدیرە ، دوو مووچە وەردەگرێت واتە دوو وەزیفەى هەیە،هەم مدیرى قوتابخانەى ئایینیە لە سۆران وە هەم پێشنوێژ و ووتارخوێنە كە یەكێكیان بێ دەوام كردنە.
3ـ بدرالدین سعید كە ئەویش براى مدیرە كە ئێستا ژوورێكیان لە ئەوقاف بەناوى یاسا داوەتێ كە بەس بۆ ڕابوواردنى فەرمانبەران سەردانى دائیرە دەكات ئەگەرنا هیچ ئیشى نیە.
4ـ عبدالله سعید كە ئەویش برا گەورەى مدیرە ئەویش دوو مووچە وەردەگرێت ، تەنها ووتارێكى 20 خولەكى لە ڕۆژى هەینى دەدات و لێ دەدا بۆ هەولێر.
5ـ خوشكى مدیرى كە خێزانى ملا ووسو زوبێرە مووچەیەكى فولى بێ دەوام وەردەگرێت لە ڕواندوز.
6ـ ملا زوبێر بەرزێوەیى كە دەكاتە باوكى ملا ووسوى زاواى مدیر ، خێزانەكەى مامۆستاى قوتابخانە بوو نەقلى كرد بۆ ئەوقاف ، ئەویش دەوام ناكات و بن دیوارە ، لەبەر خاترى زاواى مدیر كە مەلاكە دەڵێت ێۆفیم ، گەندەڵى كەوتە ناو ێۆفیایەتیش!
7ـ ڕووخۆش سعدالدین كە خێزانى م.رقیب ڕۆستاییە كە دەكاتە كچە مامى مدیر ، خێزانەكانیان خوشكن ئەویش مووچەیەكى فول وەردەگرێت و بێ دەوام كردن ئەمەش لەبەرخاترى خێزانى مدیر.
8ـ خێزانى ملا فرهاد و خێزانى حاجى یاسین و خێزانى شەماڵى ڕۆژنامەنووس وە خێزانى زۆرێك لەفەرمانبەرانى ئەوقافى سۆران دامەزراون و دەوام ناكەن و مووچەش وەردەگرن وە خێزانى م.فرید سێ ساڵە دائیرەى ئەوقافى نەدیوە و مووچەش وەردەگرێت و كە م. فرید خۆى كردووە بە دەمڕاستى مدیر.
9ـ چەند كەسێكى زۆر نزیكى مدیر خۆیان و خێزانەكانیان لە تەكیەكەى مدیر دامەزراون و دەوام ناكەن وەك :
(هجوم سمایل خۆى و خێزانى ، بەڕێوەبەرى خۆراك و خێزانەكەى ، ئەندام ناوچەكانى پارتى بەزۆرى وەك مستەفا شاوراوەیى ، كوڕەكانى حسێنى كابانێ وە دوو لە كچەكانى هەموویان دامەزراون و دەوام ناكەن ، خێزانى ئیدریس گوانى كە مزگەوتەكەى خۆشى ناناسێ ، وە چەندانى تر .....
10ـ بوكى محمد چەلەبى لەگەڵ 9كەسى تر لە مزگەوتێكى سۆران دامەزراون ، كە تەنها شەوانى هەینى 9 كەسەكە كاتژمێرێك دێن و تا هەینیێكى تر ناگەڕێنەوە.
11ـ گەندەڵى لە بەڕێوەبەراتى ئەوقاف تێپەڕیوە و هەندێ لە ووتارخوێنانیشى گرتۆتەوە :
ـ ێابر گرتكى ئەویش خزمێكى نزیكى مدیرە كە تەنها ڕۆژانى هەینى ووتارێكى 20 خولەكى دەخوێنێتەوە و خوا حافیزى دەكات تا ووتارى داهاتوو ، مووچەیەكى فول وەردەگرێت ، كەچى ناونیشنانەكەش پێشنوێژ و ووتارخوێنە ، زۆر جاریش لە ووتارەكانى باسى گەندەڵى دەكات ، ئەى نازانى بەڕێز ئەوەى تۆش گەندەڵییە.
ـ عبدالعزیز گەردى ، ووتار دەخوێنێتەوە بێ ئەوەى فەرمانبەر بێت لە وەزارەتى ئەوقاف .
ـ م. سلمان خالد ، ئەویش خۆى خزاندۆتە ناو ئەوقافى سۆران و كەلە ئەسڵدا جەنابیان معاون مدیرە لە قوتابخانەى هەڵگۆردى كوڕان لە سۆران خۆى چۆتە ناو خانووى مزگەوتێك كە ئەمە حەقى مەلایەكى ئایینیە نەك مامۆستاى قوتابخانە ، چونكە پەروەردە و ئەوقاف دوو وەزارەتى لەیەكتر جیاوازن.
ـ چەند مامۆستایەكیش بێ دەوام كردن دەسوڕێنەوە و هیچ مزگەوتێكیان نەداونەتێ تا ووتارى تیا بخوێننەوە ، كەچى هەندێ كەسى تر هەن كە فەرمانبەرى وەزارەتەكانى ترن مزگەوتیان دراوەتێ بۆ نمونە (سید أحمد ، فەرمانبەرى وەزارەتى دادە ـ م.محمود گەڵاڵى سەرپەرشتیارە لە پەروەردەى سۆران)!
ئینجا بەڕێزان ئەمە بەشێكى كەمە لە گەندەڵیەكانى ئەوقافى سۆران كە ئێمە دواى بەدوا داچون دەستمان كەوتوون ، دڵنیا بن زۆرى تریش ماوە كە ئێمە دەستمان نەكەوتووە.



 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست