نامه‌یه‌کی کراوه له مه‌سعود بارزانیه‌وه بۆ معمر قه‌زافی
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له پاش سڵاو ، هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیه‌کی باشت بۆ ئه‌خوازم ، به‌ڕێز جنابی معمر قه‌زافی ، هیوام وایه ته‌مه‌نت دوو ئه‌وه‌نده درێژ بێت بۆ خزمه‌تی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌ت ، له‌م هه‌لوو مه‌رجه ناسکه‌دا که وڵاته‌که‌تانی گرتۆته‌وه ، به پێویستم زانی ئه‌م نامه‌یه‌ت ئاڕاسته بکه‌م و هاوخه‌مت بم
من زۆر ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی ڕه‌ق و توند ئامێزت به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ڕه‌ش و ڕووت و برسی که ڕژاونه‌ته سه‌ر جاده‌کان و به حسابی خۆیان داوای چاکسازی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و ئازادی و دیموکراسیه‌ت ئه‌که‌ن ، پێم وایه کاردانه‌وه‌کانی هێزه ئه‌منیه‌کان له وڵاته‌که‌تدا به بۆردومان کردنی خه‌ڵکی ناڕازی و خۆپیشانده‌ران کارێکی زۆر شیاوه و له‌جێی خۆیدایه ، ئه‌وه تاکه حه‌له بۆ مانه‌وه‌ی ئێمه‌مانان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام قوربان گیان حه‌ز ئه‌که‌م وه‌ک دۆستێکی دڵسۆز بیرت بخه‌مه‌وه که هه‌تا زوه هه‌رچی موڵک و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانت هه‌یه بینێره ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌وه‌ک نه‌توانیت وه‌زعه‌که کۆنترۆڵ بکه‌یت و ناچارت بکه‌ن ده‌ست له کار بکێشیته‌وه و وڵات جێبهێڵیت ، چونکه ده‌نگی میلله‌ت هه‌ر که یه‌ک که‌وت کێو له‌بن دێنێت ، هیچ هێزێک ده‌ره‌قه‌تیان نادات ، ئینجا شتێکی دیکه .. ئێمه لێره سڵ له کوشتنی خه‌ڵک ناکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ته به‌رامبه‌ر به شوشه‌ی شکاوی باره‌گایه‌کمان خوێنێکی زۆرمان ڕشت ، ئه‌بێت خه‌ڵک چاوترسێن بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی سام و هه‌یبه‌تی خۆت حیزبه‌که‌ت ده‌رخه‌یت ، هه‌رچه‌نده ئه‌زانم که تۆش وه‌ک خۆم ده‌ست ناپارێزیت له‌وه‌یا زۆر له یه‌ک ئه‌چین ، له زۆر شتی که‌شا هه‌ر له یه‌ک ئه‌چین ، بۆیه چه‌نێک خه‌می کورسیه‌که‌ی خۆممه دوو ئه‌وه‌نده خه‌می کورسیه‌که‌ی تۆشمه ..
قوربان منیش وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوچاری ئه‌و قه‌یرانه بووم که ئێستا تۆ و ده‌سه‌ڵاتی تۆی تێکه‌وتوه ، ئه‌وه‌ی که هاوڵاتیانی لێبیا به تۆی ئه‌که‌ن لێره‌ش هاوڵاتیانی کوردستان به منی ئه‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی که ڕۆژێک من چاوه‌ڕوانی نه‌بووم ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بوو ، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو(تاکتیک و هێز و فێڵێک) به‌کار ئه‌هێنم بۆ ده‌م کوت کردنیان به‌ڵام ئه‌وان زۆر له‌وه زرنگتر و چاو نه‌ترس ترن به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی شاری سلێمانی و چوارده‌وری ، قوربان گیان ئێستا که‌س باوه‌ڕ به قسه‌کانم ناکات هه‌ر لێدوانێکیش بده‌م که‌س تاقه‌تی نیه گوێ بگرێت پێم ئه‌ڵێن ئه‌و قه‌وانه کۆنه ، ته‌واوی پلان و کارنامه‌کانم که‌شف بوون و خه‌ریکه به‌ره‌و هه‌مان عاقاری حوسنی موباره‌ک و زه‌ین العابدینم ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌رچی هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانم له ئاماده باشیدان بۆ سه‌رکوت کردن و له‌ناو بردنی ده‌نگه ناڕازیه‌کانی وڵاته‌که‌م ، به‌ڵام سودی نیه و ئه‌وان (بێده‌نگ نابن) ! جا به پێی ئه‌و دۆستایه‌تیه کۆنه‌ی که هه‌مانه و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنمان ئه‌گه‌ر یه‌ک سیسته‌م نه‌بێت هیچێکی وای فه‌رق نیه ، ئه‌مه‌وێت که‌مێک ئامۆژگاریم بکه‌یت که چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه چاو نه‌ترسه بکه‌م که ته‌نانه‌ت سڵ له فیشه‌کیش ناکه‌نه‌وه ، ته‌واوی کارنامه و پلانه هه‌مه‌جۆره‌کانی سه‌رکوت کردنم بۆ ڕه‌وانه بکه‌یت ، پاشان خۆت ئه‌زانیت ئێستا حیزبی به‌عس نه‌ماوه و مخابن له ناو چوه ، نازانم په‌نا بۆ کوێ به‌رم تا له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه نه‌جاتمبات ، سیقه‌شم به یه‌کێتی نیه که هاوپه‌یمانین چونکه له ڕابردوا دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌ک بووین ، ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی به‌یه‌که‌وه‌ی به‌ستوین ئه‌ترسم ئه‌و کۆنه قینه‌یان له دڵا مابێت و له هه‌ر ساتێکا ئه‌وانیش وه‌ک مار به خۆم و حیزبه‌که‌مه‌وه بده‌ن ، بۆیه په‌نام هێناوه‌ته به‌ر قاپیه‌که‌ی تۆ ، ئه‌گه‌ر بتوانیت به چه‌ک و جبه و ده‌بابه و فڕوکه‌ی جه‌نگی و چه‌کی قورس و سوک هاوکاریم بکه‌یت ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش ئه‌زانم که حاڵی تۆ له‌م ساته وه‌خته‌دا له من باشتر نیه به‌ڵام باوه‌ڕکه زۆر ناچار بووم بۆیه هانام بۆ هێناویت تکایه چاوه‌ڕێی هاوکارییتم ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









