رِوون كردنه‌وه‌یه‌ك له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانه‌وه:
06/06/2010, 12:00 (GMT+1)

یه‌كه‌م :
له رِوونكرنهوهكهى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌ماندا هه‌ندێ ده‌سته‌واژه به‌كارهاتوون كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شایان نین بۆ نوێنه‌رانى شه‌رعى خه‌ڵكى كوردستان به‌كاربهێنرێن ، وه‌ك (دژایه‌تى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان) ، (دژایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان) ،
(حزبایه‌تى هێنانه ناو په‌رله‌مان) ،(فریودان) و (چه‌واشه‌كردن) و... هتد .
بۆیه ئێمه له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى نیگه‌رانی و گله‌یى خۆمان سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى ئه‌و ووشانه به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران له هه‌ر فراكسیۆنێك بن راده‌گه‌یه‌نین .
دووه‌م:
ئێمه سه‌باره‌ت به كرِینى ئۆتۆمبیل بۆ په‌رله‌مانتاران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رِاو بۆچونمان رِۆشن بووه، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كوتله‌كاندا بۆ جارى یه‌كه‌م بهرِێز سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو پێشنیارى كردبوو كه لێژنه‌یه‌كى (مالى -دارایى) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانرێ ، له كۆبوونه‌وه‌ى دوومیشدا هیچ نوێنه‌رێكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ئاماده نه‌بووه . بهلاَم له رِوونكرنهوهى خۆماندا رِامان گه‌یاندووه كه پێمان باشه ئۆتۆمبیله‌كان موڵكى په‌رله‌مان بن ، نه‌ك شه‌خسى و ، دواى ته‌واو بوونى خولى ئه‌مجاره بدرێنه‌وه به په‌رله‌مان ، دوا برِیاریش بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه ..ئێمه له هیچ شوێنيك و هه‌رگیز نه‌مانوتوه :به‌كارهێنانى ئۆتۆمبیل بۆ كارى تایبه‌تى حه‌رامه و برِواشمان وانیه و ، نه‌ده‌بوو سه‌رۆكایه‌تى بهرِێز قسه‌ى كه‌سێك ئه‌گه‌ر كرا بێ به هه‌ڵوێستى هه‌موو لایه‌نه‌كان له قه‌ڵه‌م بدا .. هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگامان له داواى زیاد كردنى برِى ته‌رخانكراو بۆ (50) ملیۆن نیه و ، له‌گه‌ڵ ئاوا داواكاریهكیشدا نین و نه‌ده‌بوو به ناوى موعاره‌زه‌وه ، بلاَو بكرێته‌وه ، چونكه ئێمه رِاشكاوانه له رِوونكردنهوهكهماندا ووتومانه له‌گه‌ڵ هیچ زیاده خه‌رجى یه‌كدا نین .
سێیه‌م :
سه‌باره‌ت به رِاگهیاندن : ئێمه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووین رِاگهیاندنى حزب ده‌ستوه‌رداته كارى په‌رله‌مان ، به‌ڵكو جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان شه‌فافانه رِووماڵ بكرێن و خه‌ڵكى كوردستانیان لێ ئاگادار بكرێته‌وه ، ئێمه له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو یه‌كه‌م لایه‌ن بووین پیێشنیارمان كرد هۆڵێكى تایبه‌ت بۆ ئاماده‌بوونى رِاگهیاندكاران ئاماده بكرێ ، بهلاَم نهئهوهكرا و نه رِێگهش درا په‌یامنێران رِوماڵى كۆبونه‌وه‌كان بكه‌ن .
له كۆتاییدا ده‌بوو سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى ئۆپۆزسیۆن ده‌رباره‌ى كه‌م كردنه‌وه‌ى خه‌رجى یه‌كان بنرخێنێ . هیوادارین په‌رله‌مانیش وه‌ك ئه‌ركى ئاسایى و یاسایى یانه‌ى خۆى به رِۆڵى چاودێریى و به‌دواداچوون هه‌ستێ ، ئه‌و رِاستى یه له بیرى هه‌موماندا بێت كه په‌رله‌مان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه په‌رله‌مانه و ، له‌م خوله‌دا ئۆپۆزسیۆن سه‌نگ و قورِسایى و كاریگه‌رى خۆى هه‌یه و ، له كارابوونى په‌رله‌ماندا رِۆڵى به‌رچاوى بینیوه ..ئێمه له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو سوورین له‌سه‌ر كاراكردنى په‌رله‌مان و ، به‌شداریى چالاَكانه له لیژنه‌كانى و ، داكۆكیكردن له هه‌موو رِاستیهكان و ، بێ ده‌نگ نه‌بوون له هیچ كه‌م و كورتیه‌ك له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت .
5/6/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









