راگه‌یاندنی هاوبەشی ژنانی حیزبه رۆژهه‌ڵاتیه‌کان بۆ یه‌کده‌نگی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئیعدامی حه‌بیب له‌تیفی پور
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێستاش ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له‌پڕێکدا رایگه‌یاندووه‌که به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌مه حه‌بیبوڵا له‌تیفی پوور چالاکی کورد له‌سێداره ده‌دات. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه وه‌ک سەرجەم ژنانى رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى کوردستان سه‌ڕه‌ڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م حوکمه ناڕه‌وایه داوا له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌یه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک و له‌رێگه‌ی ئیتعترازی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌نگی خۆیان به‌جیهانیان بگه‌یه‌نن و رێگه له جێبهبهجێبوونی ئه‌و حوکمه ناڕەوایە بگرن.
داواش له‌حیزبه سیاسیه‌کان ده‌که‌ین دهسپێشهخهریی ئێمه‌ی ژنان به‌هه‌ند وه‌بگرن و به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌کده‌نگی خۆیان داوا له‌خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن بهیهگرتوویی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و حوکمه ناڕه‌وایه ده‌رببڕن.
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات
یەکێتی ژنانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
رێکخراوی ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
یەکیەتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (yjrk)
رێکخراوی ژنانی پارتی ئازادی کوردستان(نی‌نا)
رێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستی کوردستان
رێکخراوی ژنانی پارتی لیبڕال دیمۆکراتی کوردستان
کومیتەی ئافرەتانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
چالاکانی ژنانی رەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە
چالاکانی ژنانی کۆمه‌ڵه_پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان
5ی بەفرانباری 1389ی هەتاوی
25ی دیسامبری 2010ی زایینی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









