مه‌لا عه‌قڵ کۆن و مێزه‌ره زله‌کانی یه‌کێتی زانایانی کوردستان
02/12/2010, 12:00 (GMT+1)

پێش ساڵێک له‌مه‌و پێش مه‌لاکان داوایان کرد که نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌کان لغاو بکرێ.، مه‌لا مێژوی دیاره که هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدان و سه‌مایان بۆ ده‌که‌ن. کورد 20 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی هه‌یه ، پێش ئه‌م چه‌ند ساڵه ده‌پرسم بۆ مه‌لاکان سه‌مایان بۆیان ده‌کرد؟
ئه‌م نه‌ریته ناشیرینه‌ی مه‌لا سه‌ماکه‌ره‌کانی کوردستان هێرشکردنه سه‌ر نووسه‌ران له رێگه‌ی خوتبه و مزگه‌وته‌کانه‌وه ترسناکترین تیرۆرکردنه بۆ سه‌ر نووسه‌ران و رۆشنبیران ، ئایا مه‌لا و حیزبه ئیسلامییه‌کان که دێن فتوا له‌سه‌ر شاعیران و نووسه‌رانی کورد ده‌ده‌ن له خوتبه‌ی مزگه‌وته‌کانه‌وه وا ده‌که‌ن که گه‌نج و کرێکار و خوێنده‌واری کوردستان. خۆیان له‌به‌ر چاو بکه‌وێت و دوای مه‌لا سه‌ماکه‌ره‌کان بکه‌ون به‌و هه‌موو عقڵه کۆن و فکره دواکهوتوهیهیانهوه به‌س ئه‌و قسانه‌مان بۆ دووباره ده‌که‌نه‌وه؟ هه‌ندێک له‌و که‌سه ساوێلکانهی که گوێگری ئه‌م مه‌لایانه ده‌بن ده‌که‌ونه هه‌ره‌شه‌کردن له نووسه‌ره‌کان. من ده‌پرسم له‌م مه‌لایانه‌ی ده‌سه‌ڵات و حیزبه ئیسلامیانه‌ی که خۆیان کردوه به نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر عه‌رز، ئه‌ی بۆ فتوای کوشتنی علائه‌دین سوجائهدیان ده‌رنه‌کرد؟ له‌سه‌ر کتێبی ره‌شته‌ی مرواری که هه‌موو راستیه‌کانی مه‌لاکانی ده‌رخستووه؟ عه‌لائه‌دین سوجادی بۆ خۆشی بنه‌ماڵه‌ی شێخ و مه‌لاش بووه، زۆر شتی رون کردوه‌ته‌وه که به‌س له ئێوه ده‌وه‌شێته‌وه.
کاتێک وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر گیانی ژنیک ده‌بینن له کتێبێک یان گۆڤارێک یان رۆژنامه‌یه‌ک به خێرای ده‌که‌ونه فتوای کوشتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که باسی سێکس ده‌کات. دنیا تێده‌گه‌یه‌نن که شه‌ره‌فمان له مه‌ترسیدایه .ئه‌منی قه‌ومی سێکسێمان له خه‌ته‌ره، ئه‌ی چی به‌م که‌ڵه شاعیرانه‌ی کورد ده‌ڵین؟ (مه‌لا خدری شاره‌زوری، نالی، ئه‌حمه‌د ناڵبه‌ند، مه‌لای جزیری، شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی، و وه‌فایی و، هتد.....؟ ئایا ئه‌مانه‌تان خوێندوه‌ته‌وه؟ که هه‌موشیان جێی شانازی میلله‌تی کوردن و مه‌لای شکۆمه‌ندن. ئه‌م شاعیره شکۆمه‌ندانه هه‌موو وشه‌کانیان به قه‌د و باڵای کچاندا هۆنیوه‌ته‌وه.
ناوزراندنی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له ناو خودبهکانی ڕۆژانی هه‌ینیدا که ماوه‌یه‌کی زۆره بوه‌ته مۆدێل. له بێئاگای و تێنه‌گه‌یشتنی مه‌لا سهماکهرهکانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له هه‌مبه‌ر ئازادی راده‌ربرین و ماناکانی هونه‌ری هاو چه‌رخ ، ئه‌م مۆدێلی فتوای کوشتنی نووسه‌رانه ته‌نها به‌رژه‌وه‌نی گیرفانه‌کانی خۆتانه نه‌ک له پێناو کۆمه‌لگای کوردستان. ئێوه له چێشتی مجهوهرهوه ده‌ست پێده‌که‌ن ، به سه‌ما کردنیس کۆتایتان پێدێت. ئه‌وه‌ی له له‌م مه‌لا نهخوێنهوارانهی کورد دور بکه‌ویته‌وه له مه‌عریفه‌ت و هه‌ڵوێست و ژیانی جوان نزیک ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له مانای جوانی ئاینیش تێبگه‌ین، ده‌بێت له‌م مه‌لا و خه‌تیبه کوردانه دوور بکه‌وینه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









