نامه‌ی پرۆتستۆکردنی گلدانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین
05/06/2011, 12:00 (GMT+1)

جێی نیگه‌رانیمانه له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی ئیداره‌ی زه‌رد له‌پای زیاتر له‌دیارنه‌مانی 5 ملیار دۆلاری شیرینی کۆنتراکته‌کانی نه‌وت ڕاپێچی دادگا بکرێت. که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئه‌حمه‌د میره دادگایی ده‌کرێت. دیسان له بری ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانره‌وا، له پای بردنی بودجه‌ی وڵات دادگایی بکرێن ،که‌چی له‌سه‌ر داوای ئه‌وان ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌رێن به دادگا و لێیان ئه‌درێت و ده‌رفێندرێن.
جارێکی تر به‌توندی پرۆتستۆی گلدانه‌وه‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ده‌که‌ین و داوای بڕینی ده‌ستی حیزب له ناو هه‌مو کایه‌کانی ژیان و سیستمی حوکمڕانی کوردستاندا ده‌که‌ین.
ئازادیی بۆ ئه‌حمه‌د میره
نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی به‌ناوی یاساوه، سه‌روه‌ری یاسا ده‌شکێنن
نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی به‌ناوی یاساوه، سه‌روه‌ری یاسا ده‌شکێنن
ژوری کوردستان ده‌نگی ئۆپۆزسێۆن له‌سه‌رتۆری ئینته‌رنیت پاڵتاڵک
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









