جه‌لال بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ ده‌کات و له زیندانه‌کانیشی گه‌وره‌ترین پێشێلکاری ده‌کرێت.
04/04/2011, 12:00 (GMT+1)

پاش ته‌عزیبێكی زۆر ئه‌و خوێندكاره‌ی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئازاد كرا 4/4/2011 لڤین
داوی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له لڤین پرێس بڵاو كرایه‌وه،ئێواره‌ی ئه‌مرۆ وه‌لید محمد خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌له بجه،پاش ته‌عزیبێكی زۆر له‌ئاسایشی سلێمانی ئازاد كرا‌و ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكهوتنه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌لام عه‌لی مامی ناوبراو به‌لڤین پرێسی راگه‌یاند، وه‌لید زۆر بێ ویژدانانه ته‌عزیب دراوه،5 بۆ 6 جار كاره‌بای لێدراوه،وتیشی شه‌و شه‌وه‌ی له ئاسایش بوه، ئاوی ساردیان پیا كردوه دواتر هه‌وای موبه‌ریده‌یان رو تێكردوه.
ئه‌وه‌شی وت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئاسایش بون زۆرینه‌یان ته‌عزیب دراون،كه‌ژماره‌یان 46 كه‌س بوه ئه‌م ئێواره هه‌ندێكیان ئازاد كران.
وه‌لید محمد خوێندكاری قۆناغی 5 ی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، هاوكات كاری فۆتۆگرافیش ده‌كات،ئێواره‌ی هه‌ینی لهخۆپیشاندانهكی سلێمانی ده‌ستگیر كرا‌و ئه‌مرۆش پاش ته‌عزیبێكی زۆر ئازاد كرا ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌له‌بجه‌یه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









