حەوت جیاوازی لە نێوان جەلالی سام ئاغا و قادری حەمە جان عزیز

جەلالی ساماغا:
دوای ئەوەی لە نامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێ، نیگەرانی لای خەڵک دروست دەبێت، نامەکەی هەڵڵایەکی ڕاگەیاندن دەنێتەوە، دەیان قەڵەم نیگەرانی دەردەبڕن، پاشان لەلایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پۆستی گەورەتری دەخەنە بەردەست، بەڵام هەموی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت "نامەوێت بمکەنە خۆڵ و بمکەنە چاوی خەڵکەوە" چونکە لام ئەم پۆست مێژوو ئیلتزام و بەرپرسیارێتیە، بۆیە لەم هەلومەرجەدا کە گەندەڵی باڵی کێشاوە، نایەوێت هیچ پۆستێک وەربگرێ و ببێ بە بڕغویەکی ناو کارگەی نەهێشتنی گەندەڵی.
هەرگیز دەست لەکار ناکێشێتەوە، گەر شتی واش بکات! خەڵک خۆشحاڵ ئەبێت چونکە فیرعەونێکیان لەکۆڵ ئەبێتەوە، بەڵام قەت کەسێک دەستلەکارناکێشێتەوە کە کەسایەتی لاوازبێت و تەنیا خۆی لە پۆستێک ببینێتەوە نەک لە ویژدانی خەڵکدا، لێرەدا واچاکە بۆچونی کەسیک بخەمە بەرچاوتان کە تیایدا بەوردی کەسایەتی قادری حمەجان شیدەکاتەوە و ئەڵێت، بەشەو لەماڵی کۆسرەتە، بەیانیان لای د. بەرهەم، دوای نیوەڕۆ لای باڵی مامەیە بەدزیشەوە لای پارتیە، ئێواران لایەنگران کۆدەکاتەوە و قەڵەم ئەکڕێت، بەنهێنی دۆستەکانی ئەنێرێتە گردەکە، بەئاشکرا دژە گەندەڵە کەچی نیوەی سلێمانی بۆخۆی و کەس و کاری تاپۆکردوە، لە پرسە بەشدارئەبێت، خێرخوازە و شەڕ ژەفرۆشێت، لەخەمی دیموکڕاتی و دژی تیرۆرە کەچی خەبیرە لە تیرۆرکردنی نەیارەکانی، کەسیش لێی ناپرسێتەوە، تەنیا کاک جەلالی ساماغا نەبێت، بوێرانە خستیە ژێر میکرۆسکۆبی گەندەڵێەوە... پەلکێشی بەردەم دادگاشی کرد چونکە پۆست لای ئەم معامەلەیە جارێکیان وتبوی "دەیان کەسم بۆ مامە کوشتوە، بۆیە نابێ هەرگیز بێبەشم بکات یان محاسەبەم بکات"، بۆیە هەر بەم حسابە پۆستی وەک: پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و ئاسایشی پچڕی.
جەلالی ساماغا:
کە سەرۆکی دیوانی چاودێری دەبێت، مانگانە ملیارەها دینار و ملیۆنەها دۆلاری بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندۆتەوە، ٨٦ کەسی لەسەر گەندەڵی داوە بە دادگا و داواکاری گشتی، جگەلە ئامادەکردنی ٢٧٢٠ ڕاپۆرت لەسەر گەندەڵی لە حکومەتی هەرێم.
کە سەرۆکی شارەوانی دەبێت بە ئارەزوی خۆی تەخشان و پەخشان بە موڵکی گشتیەوە ئەکات و بە نایاسایی پارچە زەوی بەسەر برا و خوشک و ژنبرا و زاواکانی دابەشدەکات، وەک پێشڕەو حمەجان عزیز- برا، پێشەوا حمەجان عزیز برا، ژینۆ حمەجان عزیز- خوشک، هاوار تۆفیق-ژنبرا، هەندێ لەزەویەکان ڕوکنن کە موڵکی دەوڵەتن، سەیریش لەوەدایە بێشەرمانە دژی خزم خزمێنە و دزی و بەرتیل و گەندەڵی شت ئەڵێ و ئەنوسێ و لەوانەشە پێی وابێ خەڵک باوەڕی پێدەکات..
جەلالی ساماغا:
موڵکی خۆی ئەبەخشێت و ئەیکات بە موڵکی گشتی، کە خاوەنی دوپارچە زەوی شەخسی خۆیەتی، یەکەمیان کە ٤٥٠ م٢ کردویەتی بە بینایەکی قەشەنگ و بەخشی بە وەزارەتی تەندروستی، زەویەکەی تریش فرۆشراوە و پارەکەی خراوەتە بانکەوە تا قازانجی ساڵانەی بکاتە خەڵاتێک بەناوی "خەڵاتی جەلالی ساماغا" ئەم خەڵاتە ساڵانە دەبەخشرێت بە فەرمانبەرە سەرکەوتوەکانی دیوان و خانمە سەلارەکانی... ئەمەیە داهێنانی ئیداری و هاندانی فەرمانبەران.
موڵکی گشتی حەپەلوش ئەکات و ئەیکات بە موڵکی تایبەتی بۆ خۆی، یاریگای دواناوەندی فریشتەی کچان داگیرئەکات و ئەیخاتە سەر زەویەکەی خۆی تا کۆشکێکی ١٥٥٨ م٢ لەسەر بنیادبنێ، ئەم زەویە فراوانەش لەناوجەرگەی شاردایە و هەر بەپارەی میللەت کردویەتی بە کۆشک، ئەمەیە نمونەی زەقی فەسادی ئیداری و سەرچاوەی توڕەییەکانی خەڵک.
جەلالی ساماغا:
لە ماڵی خۆی دانیشتوە هیچ پۆستێکی نیە کەچی پاشایەکی مەعنەویە، میوانی زۆرە، هەواڵ پرسی زۆرە، دەزانن بۆچی؟ چونکە لەنیوان خۆی و خەڵک پردی دروستکردوە نەک دیوار.
پۆست زل و سومعەی زفت، مەجلیسی سارد و سڕ و ئایندەی ڕەش، کە ناوی ئەهێنرێت، کارە خراپەکانی دەگێڕنەوە، دەزانن بۆ؟ چونکە وەک هاوڕی گەندەڵەکانی لەنێوان خۆی و خەڵک دیواری دروستکردوە نەک پرد.
جەلالی ساماغا:
دەست و دەم و دڵ و داوێن پاکە، ماڵەکەی شوێنی کۆبونەوەی خەڵکی ڕۆشنبیر و سیاسی بەویژدانە، ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات ناچارن ڕێزی لێبگرن، زانیاری زۆرە و نهێنی زۆری لایە، کەچی دەگمەن قسە بۆڕاگەیاندنەکان ئەکات.
دەست و دەم و دڵ و داوێن پیسە، لە حزبەکەی خۆشی هەر تەکەتولە شەل و کوێرەکەی و هاوشێوەکانی مەرحەبای ئەکەن، ڕەسیدی مادی زۆرە، بەلام ڕەسیدی مەعنەوی سفرە، هیچی پێنیە و بەردەوام حەزی لەخۆ دەرخستن و لێدوانە لە ڕاگەیاندنەکان، سەیریش لەوەدایە هێرش ئەکاتە سەر گەندەڵی، بۆ جوانکردنی وێنەی دزێوی خۆی، بەڵام ئەمە ترسە، ترس لەرابوردوی، لە ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایی، کە ڕۆژێک هەردێت هەر ئاشکراببن، هەر بەو ترسەشەوە دەخەوێت و بەوترسەشەوە بەئاگادێت.
جەلالی ساماغا:
لە ١٧ ی شوباتدا لە هەندەران بو لەسەرای ئازادی خەڵک هاواری دەکرد بژی جەلالی ساماغا، لەوکاتەدا لە پاریسەوە نامەیەکی نارد بە ناونیشانی "ئەو گوللانەی دەنرێن بە سنگی گەنجانەوە ئەبوایە بنرانایە بە گەندەڵیەوە"
لە ١٧ ی شوبات لە سلێمانی بوو، سیخوڕەکانی ئەنارد بۆ سەرا و ناو خۆپیشاندەران و خەڵکیش نەفرەتی لێدەکرد.
جەلالی ساماغا:
لەسەر کارەکانی و هەڵوێستە باشەکانی و داهێنانەکانی تاکە وەزیرە کە ڕێزلێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆهێنرایە ماڵەکەی، بۆیە هەقە پەیکەری بۆ بکرێت.
لەسەر گەندەڵیەکانی و شانازیەکانی بە کوشتنی خەڵک بۆ مامی خۆی لەئایندەدا دەدرێتە دادگای میللەت و ئەخرێتە زبڵدانی مێژووەوە.









