پەكەو ئاگربەستێكی تر توركیاو دەرفەتێك بۆ ئاشتی
20/08/2010, 12:00 (GMT+1)

هێزەكانی توركو عەسكەرتاریەت هێشتا لە ئۆپراسیۆن ڕاوەدونانی هێزەكانی پەكەكەدا درێژە بە پەلامارەكانیان دەدەن، كەواتە موعجیزەیەكی گەورە دەبێت كە هێزەكانی توركیاش دەست هەڵگرن لە خوێن ڕشتن، تەنانەت فشاری وڵاتی جیهانو نامەكەی بەڕێز (تۆتۆ)ی باشوری ئەفریقاو كە لە نامەیەكدا كە بۆ ئۆردوغانی نووسیوە داوا دەكات كە هەنگاو بهاوێژێت بۆ چارەسەرى پرسی كوردو نوێنەرانى كورد بە هەند وەربگرێت و بە شێوەیەكی فەرمى دانوستان بكات و كۆتایی بە خوێن ڕشتن بهێنرێت لە ناوچەكەدا. ئەوەشى وتووە كە مەحاڵە بەهێز یاخود پیادەكردنی شەڕوشۆڕ كێشەكان چارەسەر بكرێن.
نیگەرانى لەوەدایە لە پشت سەرانی توركەوە هەندێ وڵاتو لایەن بە شاراوەیی هەن كە توركیا بەڕێوە دەبات، وەك ئەمریكاو ئینگلیز چ وەك عەسكەرتاریەت پارتە شۆفینەكانی وەك مەهەپەو جەهەپە وە مافیاو ئەرگەنەكۆنەكان كە ناهێڵن توركیا بكەوێتە ڕەوشێكی ئازادیەوە كە سەقامگیر بێت لە ناوچەكەدا، جگە لەوەش دەوڵەتی توركیا بۆ خۆی ئەندامی ناتۆیە لەوەشدا خاوەنی بەهێزترین لەشكرە كە لە جیهاندا بە پێنجەم دەوڵەت لە قەڵەم دەدرێت، كەوابوو دەرئەنجام تاڕادەیەك خەیاڵێكی ڕاستەقینە لە خۆ ناگرێت لە توركیایەكی وەها بێ سەرو بەرەدا كە حوكم قەرەقوشە.سەلمێنەرى راستییەكانیش سەردەمێك پێش ئێستا لە ساڵى (1992) تورگووت ئۆزاڵ ویستی ئاو بەم ئاگرەدا بكا بە نیازى خۆى، بە هەرحال كەس نەیزانی بە چ دەردێك برا چۆن بە شێوەیەكى بكەرى نادیار لەناو برا ، ئەگەر بەراورد بكەین لە ساڵی 1992 تا ئێستا دەكاتە (2010) وە (18) ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕیوە كەواتە تێڕوانینی ئۆزاڵ ئەوەبوو كە چەندە شەڕ بكرێت زەرەرمەند هەردوو لایە بۆیە لێكنزیكبوونەوە هەبێت دەتوانرێت ئاشتى بەرقەراربكرێت و دەبێتە سەرەتایەك بۆ راوەستاندنى چەك. سەرانی توركی ئەم سەدەیەش وەك بەشیر ئەتەڵاى فاشستو ئۆردوگانی بكوژ كە بلیمەتو پاڵەوانی فاشیەكانی وەك هێتلەرو ستالینو سەدام ئاسا بیر دەكەنەوە.چۆن بیر لێ كردنەوەیەك؟ كە لە ساڵی (2010)دا زمانی كوردی لە (30 ملیۆن) گەلی باكور قەدەغە دەكات، ئایا كام قوتابخانە مێشكی ڕزیوی ئەمانە دەشواتەوە تا چیتر بیر بكەنەوە لە ئەوەی كە ئیتر مرۆڤ نەكوژن.هەنگاو نەنێنەوە بۆ سەردەمى مەغۆلستانەكەیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









