مێژووی پارتی پڕێتی لە هەڕە تەقەدومە
04/08/2014, 12:00 (GMT+1)

لەڕاپەڕینیشدا ئەو ناوچانەی بۆ پارتی دانرابوو خوێن لە لوتی کەسەوە نەهات، وەک موسڵ و دهۆک، تەنانەت ئامێدیش، بینیمان کە لەجێگەیەکی وەک ئامێدی دەبوو هەموو بەعسییەکان لە چیاکەوە فڕێبدرانەخوارەوە، بەڵام بەڕێزەوە بۆ لای بەعسییەکان گەڕانەوە، ئەوەبوو لە قسەیەکی مێژووکردا مەسعود دەڵێن جامەدانیە سۆرەکەی فڕێداوە ووتوێتی دەچمە هەر جێگەیەک هەر پێشمەرگەکانی یەکێتییە.لە شەڕەکانی ناو خۆشدا بێپشتیوانی سوپای داگیرکەری بەعس پارتی نەیتوانی هیچ بکات، پلانی ماڵی مەلامستەفاش لە درێژایی ئەم ٦٠ساڵەی کە قۆنتەراتیان گرتوە هەمیشە شەڕەکانیان خستۆتە بەری سۆران و ئەوانیش لەدورەوە سەیری دەکەن.ئەمڕۆش دوای ٢٣ساڵ لە خۆقایم کردن کە "فازیل میرانی" لە سەری ڕەش دەیوت ٣٠٠٠کەس بەس فیدای کاک مەسعودن و لە پێناو ئەودا خۆیان لەتوکوت دەکەن، دیمان دوێنێ نە هەزار پیاوی عەشرەتەکەی و نە ٣٠٠٠ فیدایەکەی نەیان توانی لەبەردەم پژمینێکی داعشدا خۆیان بگرن.
ئەو چاڵەی پارتی هەڵیکەند، وا خۆیان پڕی دەکەنەوە و هەڵدێن
پرسیار لێرەوە سەر هەڵدەدات : داخۆ بەم هێزەوە مەسعود دەیویست دەوڵەتچەیەک دروست بکات ؟
جێی خۆیەتی ئەوەش بەبیر خۆمان بێنینەوە بۆڕەی گاش بۆڕەیەکی دەنگ گەورەیە، بەڵام مێشێک دەتوانێت سەربەرەو خوار بیبات، بۆیە ئەو شکۆفە و گەشەکردنەی چاوەڕێتان دەکرد لە مەسعود بارزانی، هیچتان لە بارەیەوە نەدەزانی و ئەمڕۆ بۆ جارێ چەندەمە بۆمان دەرکەوت جگە لە بۆڕەی گا زەبەلاحەکە هیچی تر نەبوو، بۆیە دەبێت ئاشبەتاڵێکی تر بچنینەوە.
مەسعود لەو کەسە دەچێت کە شوێن خەونە بەدەست نەهاتۆکانی خۆی کەوتوە و ئیستا دڵگران و پەرێشان بووە و دەڵێ ئەوانەی ڕایان کرد دەبێت دادگایان بکەم، ئەی کوڕی باش خۆ بەس جەنابت دەیان جەنەڕاڵت لە ماڵەکەی خۆتا دروست کردووە.بۆیە کەس بە جل و بەرگ هەڵنەخڵەتێ، ناشرین ترین شت ئەوەیە ئەفسەر و جەنەڕاڵەکان لەکاتی لێقەوماندا مەیدان چۆڵ بکەن.لە لەتەلەفیزۆنەکەی پارتییەوە ماوەی چەند مانگ درامای "جممونگ " پەخش دەکرا کەسێکتان دی بەرپرسیارێتیەکی سەربازیی هەبێت و ڕابکات، یان خیانەت بکات، ئەوەی ئەرکەکەی بەجێ نەهێنایە داوای دەکرد لەسەری بدەن.دەڵێن مەسعود بارزانی زۆر حەزی لەو درامایە کردووە و هەمووشەوێک بەدیارێوە دانیشتوە.چونکە زانیوێتی" جمونگ" ئەو ڕابردوەیە کە پێی نەگەیشتوە و ئەو داهاتوەشي کە هیچکام لەکوڕە جەنەڕاڵەکانی پێی ناگات.
مەسعود بارزانی : لە ئاسمان و لە ناو قوڵایی دەریا و تەنانەت لەناو دۆڵی کێوەکانیشدا خۆی حەشار بدات، ئیتر ناوچەیەک نادۆزێتەوە بتوانێت لەسزای کردەوە ترسنۆکەکانی قوتاربێت.ئێمە گەر میللەتێکی زیندووبین ئەم پیاوە دەبێت تڕۆبکەین و ئیتر بەو لەشکرە تڕۆ و درۆزنە بڕوانەکەین کە ڕۆژ تا ئێوارە لەناو تێڤێکانەوە ستایشی حیکمەتی ئەم پیاوە ترسنۆکەمان بەگوێدا دەدەنەوە و لێیان کردووین بە فریادڕەس و دەڵێن حیکمەتەکانی ئەم پیاوە لەهەموو دەوایەک زۆرترە، گەر ئێمە گەلێکی ڕۆح لەبەر بین ئیتر لە ئەنجامی ئەمە زیاتر نابێت هێلکەکانی خۆمان لە سەبەتەی پارتی بنێین و پشت بەکەسێک ببەستین کە لەلێقەومانەکاندا لەپێش هەموومانەوە هەڵدێت.
ئەم هەڵۆیانە راوە داعش دەکەن و لە پاشەڕۆژیشدا پارتی دەڵێت ئێمە راومانکردن، مێژووە جوانەکە هەمیشە پارتی بۆ خۆی دەیدزێت
کەسمان نکۆڵی لەوە ناکەین کە شەڕ هونەرە، هونەری شەڕ واتە سەرکەوتنی گەورە و قوربانی کەم، هونەری شەڕ واتە خستنە سەر مەڵۆی سەرفرازی ئازادی.بەڵام ڕاکە ڕاکەی هێزە فشەڵەکەی پارتی و زرێڤانی، هیچ هونەرێکی تێدا نییە تەنها بەزین و ترسنۆکی نەبێت، ئەوانە ئەو جاشانەن کە لەخزمەتی بەعسدا بوون، ئەو جاشانەن کە شاخەکانیان بە قۆنتەرات بۆ بەعسییەکان پاک دەکردەوە، ئافەرم مەسعود بارزانی ٢٣ساڵ نەتان توانیوە هێزێک پەروەردە بکەن کە تۆزقاڵێت گیانی بەرگری و شەهامەت نیشان بدەن، خەم مەخۆن ئەمەش بەحیکمەت لای قسەزانەکان کە کۆنە مارکسین و یان ئەو هەورامیانەی کە بەڕێکەوتیش لە هەورامان نەبوون، هەر یەکە هەورامییەکی ناوە بەپاشکۆی خۆیەوە، یان ئەو ڕەوە دکتۆرانەی کە ئێمە دەیانناسین بەر لەوەی ببنە قسەکەری تۆی سەرۆک لە هۆڵەندا و سوئید هەموو شتێکیان دۆڕاندبوو ئیستا بوونەتە ئەو پیاوە ماقولانەی کە هەر قسە پوچەکانی تۆ ڕاست دەکەنەوە.تاکە پرسیارێک کە لە دوای ئەم ووتارە دەینوسین داخۆ ئەگەر تورکیا یان ئێران بێت لەشکرە فیداییەکەت تا کەرەج خۆیان دەگرنەوە؟
تێبینی: هەڕە تەقەدومە، لە بادینان کە سوپای بەعس هێرشی دەکرد، پارتییە بادینانییکان رایان دەکرد و هەڵدەهاتن دەیان وت هەڕە تەقەدومە، واتە رابکە وا سوپا بەرەو پێشەوە هات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









