پرسیاری شه‌فاف و وه‌ڵامی نا شه‌فاف له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی که‌ناڵی ئاسمانی KNN له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح
25/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ته‌سکی مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کورد و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران زۆرجار وائه‌کات به ناچاری وه‌لامێکی کاڵ و کرنج بۆ ڕووداو و مه‌سه‌له سیاسیه‌کان هه‌ڵبژێرین و به کوێرانه بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ین که ئه‌مه‌ش وا ئه‌کا بۆشاییه‌کی سه‌رلێشێواوی بێ وه‌لامی سیاسیمان ده‌ست بکه‌وێت و ببێته هۆی فره‌بۆچوون له ناو تاکه‌کاندا که ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش بارودۆخێکی شڵه‌ژاوی ڕاگه‌یاندن و میدیاکانه که ئه‌ویش به هۆی بڕیاردانه بێ بیرکردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که، چاوگ و سه‌رچاوه‌ی باباته‌که له‌وه‌وه سه‌ر هه‌ڵئه‌دات که دوێنێ شه‌و چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ل سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (به‌رهه‌م ساڵح) له که‌ناڵی ئاسمانی ک.ن.ن له به‌رنامه‌ی (دیداری تایبه‌ت) سازکرا که به که‌ناڵێکی ئۆپۆزسیۆنی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له ناو خه‌ڵکدا ناسراوه که ئه‌مه‌ش وه‌ک مافێکی ڕاگه‌یاندن مافی خۆیه‌تی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی حکومه‌تدا سازبکات له کاتێکدا که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ژدارێکی کارای په‌رله‌مان و حکومه‌ته بۆیه ئه‌م که‌ناله مافی یاسای خۆیه‌تی که چاوپێکه‌وتن و لێکۆڵینه‌وه و ڕاپۆرت له‌سه‌ر ڕووداو پێشهاته‌کان بڵاوبکاته‌وه وه به هه‌مان شێوه به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت پێویسته چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل سه‌رجه‌م که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کاندا سازبکات بێ جیاوزی له نێوانیادا و بێ گوێدانه هه‌ڵگری بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌و که‌ناڵانه، دوای ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی که له به‌رواری 24/10/2010 له که‌ناڵی ک.ن.ن بڵاوکرایه‌وه بووه جێگه‌ی مشت‌ومڕ و سه‌رسوڕمانی میدیاکانی ڕاگه‌یاندن به تایبه‌ت میدیا ئه‌هلیه‌کان له ڕاستیدا هۆکاری سه‌رسوڕمانه‌که‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌رکه‌وتنی به‌رهه‌م ساڵح له‌م که‌ناڵه‌دا که هه‌ڵگری دوو بۆچوون و بیکردنه‌وه و ڕێکاری جیاوازن، وه‌ک هه‌موومان ئاگاداربووین ئه‌م دوو لایه‌نه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به چ زمانێکی زبر باسی یه‌کیان ئه‌کرد و چۆن لاپه‌ڕه‌ی مێژووی یه‌کیان هه‌ڵئه‌یایه‌وه وه‌ک چۆن به‌رهه‌م ساڵح له چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا ئاماژه‌ی پێ‌کرد و تیشکی خسته سه‌ر و ئاماژه‌ی به هه‌له‌ی خۆیانکرد، وا دیاره سه‌رسوڕمانی زۆربه‌ی خوێنه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌ناڵه میدیاکان ته‌نها سازدانی چاوپێکه‌وتنه‌که بێت که به ڕای هه‌ندێک ئه‌مه ته‌نها زه‌ره‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه چونکه ئه‌مان خاوه‌نی دوو هه‌رێمی ئه‌قڵی سیاسی جیاوازن و وه هه‌ندێکیشیان ڕایان وایه که ئه‌م چاو پیکه‌وتنه ده‌بێته هۆی متمانه په‌یداکردنی به‌رهه‌م ساڵح یان به پێچه‌وانه‌که‌یه‌وه هه‌ر وه‌ک چۆن گۆڤاری لڤین ڕاپرسیه‌کی بۆ ئه‌م پرسه سازداوه له ما‌ڵپه‌ڕه‌که‌یاندا، من لێره‌دا ئه‌مه‌وێ جه‌خت بکه‌مه سه‌ر دوو خاڵی گرنگ چونکه سازدانی چاوپێکه‌وتنه‌که شتێکی یاسایی و زۆر له شوێنی خۆیدا بوو وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمکرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێ باسی بکه‌م ئه‌ویش ناشه‌فافی وه‌لامه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح بوو له چاوپێکه‌تنێکدا هه‌ر وه‌ک چۆن له پرسیارێکی پێشکه‌شکاره‌که‌دا که باسی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی کرد که له کابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه بۆ کابینه‌ی شه‌شه‌م جێماوه که له وه‌لامی پرسیاره‌که‌یدا جۆره نا شه‌فافیه‌تێک و جۆره خۆ دزینه‌وه‌یه‌ک به ئاشکرا له وه‌لامه‌کانیدا دیاربوو ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه که شتێک زۆر گرنگه ئاماژه‌ی پێ بکرێت که ئه‌ویش پرسیارکردنه له کاروباری یه‌کێتی و خۆ پیاهه‌ڵواسین به کێشه تایبه‌تیه‌کانی ئه‌و حیزبه وه‌ک چۆن پرسیاری له‌سه‌ر کێشه‌ی نێوان هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و به‌رهه‌م ساڵح کرد که وه‌ک به ئاشکرا له ڕووخساری به‌رهه‌م ساڵحدا گرژیه‌کی نائاسایی ده‌رکه‌وت که به ڕای من باسکردنی ئه‌م کێشه‌یه کاری ئه‌م که‌ناڵه و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نیه که خۆی بخاته کێشه‌ی حیزبی یه‌کێتی و له کاتێکدا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به ئاشکرا جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له‌و حیزبه ڕاگه‌یاندووه که ئه‌مه‌ش به ڕای من کاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی شوێنکه‌وتووانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌وادارانی بۆیه من پێم باشبوو سنوری پرسیاره‌کانی له چوارچێوه‌ی کار و چالاکیه‌کانی حکومه‌تدا بوونایه و دووربونایه له پرسیاری تایبه‌تی و حیزبی، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا من ئه‌م چاوپێکه‌وتنه به مافێکی ڕه‌وا و شتێکی گونجاو له‌قه‌لمی ئه‌یه‌م و له‌م کاته‌دا پیویست بوو به‌رپرسێکی حکومه‌ت له که‌ناڵه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه ده‌ربکه‌وێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ تیشکی خرایه سه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌دا وه‌ک پرسی ناوچه جێ ناکۆکه‌کان و پرسی نه‌وت و کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگی تر له ئاستی هه‌رێم و له ئاستی عێراقدا به‌ڵام به ڕای من تاڕاده‌یه‌ک ناشه‌فافی له وه‌ڵامه‌کاندا به‌رچاو ئه‌که‌وتن و که چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌خسته قاڵبی بڕوا پێنه‌کردنه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









