ژاوەژاوى فیرعەونەكان
14/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوكاتە خەندە بانگێشتى فراوێنى بكە, كەتابووت بۆ مەزڵوم ئەتاشن و لاشە لە خاچ دراوەكەى ئەسوتێنن , ئەوكاتە بچۆرە ژوانى جوانى كە باخچەكان هەڵواسرێن و گوڵەكان ئەخنكێنرێن و لاشەكانیان لەسەر مێزى قومار خانەكان ئەنێژرێن .
بەشدارى شایی پەپولەكان مەكە , پەپولەكان خۆیان راناگرن , پەپولەكان بێ ورەن , بێ هەلوێستن , زوو جیمان دێڵن ئەەوان دەروێشانە عاشقى فەنا بوون , ئەوان بۆ فەنابوون لەدایك بوون .فەنابونیش ڕێك یەكسانە بە بێ عەقڵى.
نەكەى یاسا شكێنى بكەى ئاوڕ دانەوە بۆ پێشەوە دەبەنگییە ,. نابێت سەیرى ڕێچكەى هەنگاوەكان بكەی, هەر لە جێگاى خۆت هەڵپەڕە,تۆ لۆجیكت ناوێ؟ سەیرى ژانگرتنى شاخ لە ئاسمان مەكە ,با لەدایكبونى تاوان نەبینى،چوونكەتیشكەكان چقڵن.كوێرمان دەكەن. لەلوتكە ڕوانین تاوانە ,دوایى شمشێر داواى ماچى كرد،مەڵێ ئەو ئامۆژگاریە نەكرام. خەیاڵت مەكەرە هاوڕێى باڵندەكان , مەهێڵە لە شەقەى باڵ بداو بفڕێت ,ئەوانە سەرە ڕۆو بى َئسوڵن, ڕوو لە هەموو جێیەك دەكەن.تەنانەت ئەو جێیانەش كە دەكەونە ئەو دیوى بینین. بۆ ماناكان مەگەڕێ و لێیان ورد مەبەرەوە , چۆنە هەروابووە و هەروایەو هەرئەوەیە , من لەبەر خۆتمە , دەنا لە ئاخیردا دەرونت دەبێتە سەمەنى , بۆ سەرەتاتكێ لەگەڵ مۆتەكە دەكەیت ,باوەڕِِِِِِِِناكەم هیچ هەوارێك ڕووى بداتێ. ئەوەندە لەنازى ئاو ڕامەمێنە ,ئەو نەڕەنگى هەیە نەتام. نەشتەرێك بكە بەچاوى قرژاڵدا , بۆئەبەدى نازوو ڕوونى بتۆرێنە .
ڕاست بڕۆ و سەیرى سێبەرەكەت مەكە , بۆچیتە ئەو جانەوەرە ببینی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









