ئارمی کۆنگره‌ی 13ی پارتیی، ئارمێکی دزراوه
26/12/2010, 12:00 (GMT+1)

کۆنگره و کۆنفڕانس و بۆنه تایبه‌تییه‌کانیش ئارمێکی تایبه‌تییان بۆ دروست ده‌کرێت.
کێن ئه‌وانه‌ی که به‌و کاره هونه‌رییه هه‌ڵده‌ستn؟ هه‌ڵبه‌ته که‌سانی نیگارکێش و هونه‌رمه‌ندی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری ده‌کرێت، ئه‌ویش له خۆیه‌وه به‌م کاره هه‌ڵناسێت، به‌ڵکو له‌لایه‌ن حکومه‌ت و لێپرسراوانه‌وه بیرۆکه‌ی مه‌به‌سته‌که‌یان تێده‌گه‌یه‌ندرێت، دواییش چه‌ند که‌سێکی لێهاتوو ده‌که‌ونه پێشبڕکێ و کامیان مه‌به‌سته‌که‌ی پێکا ئه‌وا کاره‌که‌ی ئه‌و قبوڵ ده‌کرێت و ده‌کرێته ئارم.
لێره‌دا مه‌به‌ستم له چالاکی کۆنگره‌ی 13ی پارتیییه، که پێش 10 رۆژ ئه‌نجامی دا و ئه‌م ئارمه‌ی کرد به سیمبۆڵی کۆنگره.
ئه‌م ئارمه له زاده‌ی بیر و توانای که‌سێکی هونه‌رمه‌نددا نه‌بوو، توانا که‌ی ماوه؟ که‌ی پێشبڕکێ له بیرکردنه‌وه و توانادا ده‌کرێت؟ بۆیه ده‌توانم بڵێـ، که هه‌رچی هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و نووسه‌ری سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته، هه‌موویان له ژێر پرسیاردان، ده‌بێت زۆر به ورییایه‌وه له کار و بیرکردنه‌وه‌کانیان بڕوانین. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هی ئه‌وه نییه، عه‌قڵێکی به‌رهه‌م هێنابێت تا به بیرکردنه‌وه شتی تازه دروست بکه‌ن، بۆ نمونه گۆرانیبێژێکی ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ که هه‌ڵکه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ ده‌دزێت و به ناوی خۆیه‌وه بڵاوی ده‌کاته‌وه. نیگارکێشێک له تۆڕی ئینته‌رنێتدا بیرۆکه‌ی تابلۆیه‌ک ده‌دزێت و ره‌نگه‌کانی ده‌گۆڕێت، نووسه‌رێک له کتێبێکی فارسی و تورکیی و زمانێکی تره‌وه ده‌قا و ده‌ق راو و بۆچوونێک ده‌دزێت و ده‌سکارییه‌کی بچوکی ده‌کات، ده‌یکاته موڵکی خۆی، گرنگ لیره‌دا بازرگانییکردن و پاره وه‌رگرتن و مشه‌خۆرییه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردیی عه‌قڵی مرۆڤی کوردیی سست کردووه تا ئه‌و راده‌یه‌ی له جۆڵه‌ی خستووه، ئه‌و ئارمه دزراوه‌ی کۆنگره‌ی 13ی پارتی به‌ری ره‌نجی ئه‌و دیارده‌یه‌یه که پارتیی و یه‌کێتیی بۆیان به‌رهه‌م هێناوین

باڵنده‌که له‌وه‌ی پارتییدا زه‌قترکراوه‌ته‌وه، واته کراوه به کۆتر و سێ باڵه‌که‌یان کردووه به ره‌نگی ئاڵای کوردستان، بازنه شینه‌که‌یان کردووه به زه‌ویی زه‌رد و دوو ره‌نگیان پیوه نووساندووه

ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و شاره‌زایه، ده‌زانێت به چ شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئارمه دزراوه و ده‌ستکاریی کراوه، ته‌نانه‌ت له ده‌ستکاریی و شێواندن و گۆڕینی ره‌نگه‌که‌دا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









