تاوان چی یه و تاوانبار کێ یه؟!
13/05/2010, 12:00 (GMT+1)

وه‌رگێر : ئاریا موکریانی
بێده‌نگی ته‌واوی شاری به خۆوه گرتوه و ویژدانێکی به ئاگا نی یه که ده‌نگی هاواری له ناو سینگ حه‌به‌ساو دا ببیسێ. ده‌نگی ئاه و ناڵه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی که له دوری باوکیان بوغزی خۆیان قوت داوه‌ته‌وه و هاواری بۆچی،یه‌کان سه‌ر ده‌ده‌ن.باوکی ئازیزم!ئه‌و ڕۆژانه به بێ تۆ چۆن ده‌توانم تێپه‌ڕ که‌م؟چۆن ده‌توانم هه‌ست به بۆنی خۆشی ژیان که‌م؟بێ تۆ چۆن ده‌توانم راستی ژیان تێبگه‌م؟چۆن ده‌توانم گه‌رمی پر له خۆشه‌ویستی ده‌سته‌کانت هه‌ست پێ بکه‌م و بزه پڕ له نهێنی و رازه‌کانت ببینم و لێیان تێ بگه‌م؟له نه‌بوونی تۆدا کێ ده‌توانێ ڕێنوێنی(نه‌سیحه‌ت)باوکانه‌م فێر بکات؟باوکی ئازیزم بێ تۆ گه‌رمای هه‌تاو و روناکی مانگه‌شه‌و هیچ مانایه‌کی بۆمان نی یه.شه‌وانه ئه‌و کاته‌ی نه‌بونیه‌کانی دێنه سوێمان،سه‌یری ئاسمانی پر له ئه‌ستێره ده‌که‌ین و نوقمی ئه‌و خه‌یاڵانه ده‌بین ئایا باوکیشمان ئه‌م ئه‌ستێرانه ده‌توانێ ببینێ؟ئاخۆ ده‌توانین ئه‌ستێره‌ی ئازادی و کامه‌رانی ببینینه‌وه؟باوکی هێژام کێ وڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه و ئاخۆ کێ به‌رپرسیاریه‌تی گله‌یی ئه‌و مناڵانی به ناچاری بۆ غه‌ریبایه‌تی باوکیان رۆیشتون وه ئه‌ستۆ ده‌گرێ؟باوکی خۆشه‌ویستم!ژیان بێ تۆ بێ مانا و هیچه،ده‌ڵێی له سه‌رده‌می سه‌هۆڵبه‌ندان دا ده‌ژین و بزه‌کانمان به وێنه‌ی دیواری سیمانی یه،بێ تۆ رێگامان له ناو ده‌ریای ژیان دا وون کردوه و به‌له‌می ژیانمان بێ رابه‌ره و ژیانمان گاڵته‌جاڕی بایێکه که له قوڵترین ده‌ریاکانی مردنه‌وه دێت.بابه گیان!ئه‌وه چواره‌مین نه‌ورۆزه که ساڵی نوێ دا،به جێگای شینکایی و بزه و بۆنی خۆشی گوڵانی به‌هاری،ژیانمان به ره‌نگی زه‌رد و بۆنی غه‌م و په‌ژاره و ماته‌می پاییزی ده‌سپێده‌که‌ین.ئه‌وه چواره‌مین ساڵی نوێیه که سفره‌ی حه‌وت سینمان نی یه،چون تۆ نیت تا دوعای(یا مقلب القلوب و الابسار.....)مان بۆ بخوێنی، تۆ نیت تا له ناو کتێبی قورئان پاره‌ی نوێمان به جێژنانه پێ بده‌ی و ئێمه له ئامێزی گه‌رمی خۆت بگری و به ماچه شیرنه‌کانت پیرۆزبایی ساڵی نوێمان لێ بکه‌ی، زۆر حه‌یف و مه‌خابن که نیت.له هه‌مووی جێگای داختر ئه‌وه‌یه که ده‌زانین له ناو سفره‌ی حه‌وت سینی تۆدا،جیا له ساردی دیواره سیمانیه‌کان،سینێکی ترتان نیه،به‌ڵام ئه‌وه‌شمان زانی که له‌م چه‌ن ساڵه‌دا ئێوه ساڵی نوێتان به سفره‌ی حه‌وت سینی سلولی ئینفیڕادی،سه‌خترین ئازاره‌کان،سێبه‌ری مه‌رگ،سرودی ته‌نیایی،ساڵانێک ئازار و زێف،سێبه‌ری نه‌حسی دیواره‌کانی گڕتۆخانه و سینگی پڕ له ئاه و ناڵه،جێژنتان گرتوه.باوکی هێژام !به‌و کاره‌ی،له‌م چه‌ن ساڵه‌دا، ده‌رحه‌ق به تۆ و ئێمه‌یان کردوه،هاتومه سه‌ر ئه‌و بڕوایه که هه‌ر مرۆڤێکی تاوانبار ده‌بێ دادگایی و سزا بدرێت و ئێمه له سه‌به‌بکارانی ئه‌م دابڕانه‌ی خۆمان،له ناو هۆڵی دادگای مرۆڤایه‌تی دا به بوونی دادوه‌ری ویژدان،لێپرسینه‌وه ده‌که‌ین.له تۆ ده‌پرسم و له ویژدانه به ئاگاکانی شار:تاوانی ئێمه چی یه که له ته‌مه‌نی مناڵیدا ده‌بێ ئه‌م ته‌جروبه تاڵه‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن؟له ئه‌وانیش ده‌پرسم تاوان چی یه؟! و تاوانبار کێ یه؟!
چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ت :هه‌ورام و هه‌وراز وه‌کیلی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









