زانایەكى ئاینى : بنەماڵەى مهسعود ئهوهندهیان نهماوه..
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

پەیامنێرى كوردستانپۆست/ 3
ئێمه وهک پهیامنیری کوردستانپۆست ژماره/3 ، له ههولێر سهردانی زانایەكى گەورەى ئاینى ئیسلامیمان کرد . مامۆستا وێڕاى ئەوەى لەڕێگەى ئێمەوە، هاوخەمى خۆى بەستافى كوردستانپۆست و كەس و كارى شەهیدى قەڵەم(سەردەشت عوسمان)ڕاگەیاند، مامۆستا ووتى دەمەوێت موژدەیەكى خۆش بدەم، بەهەموو خەڵكى كوردستان و تایبەت كەس و كارى كاك سەردەشت، كەپێغەمبەرى ئیسلام سەلامى خواى لێبێت لەفەرموودەیەكدا بۆمان ڕووندەكاتەوە. كەزوڵم و زۆردارى تەنیا (40)درێژەى دەبێت لەسەر گەلی بنەدەستە دەبێت، خواى گەورە لەئەستوریەكى ڕەهادا دەیپسێنێت زاناى ئاینى ڕووخانى ڕژێمى بەعسى بەنمونە هێنایەوە و ڕایگەیاند كەئەوان لەساڵى 1963دەسەڵاتیان گرتە دەست بەڵام لە2003خواى گەورە لەناوى بردن.چۆن بەچاوى سەر بینیمان سووك و ڕیسوابوون پێویستە خەڵكى كوردستان باش بزانن که ئهوانیش ئهوهندهیان نهماوه زوڵمهکانیان دوو ئهوهندهی سهددام و بهعسیه کافرهکانه ، بۆیە من جارێكى تر وێڕاى ئەوەى نیگەرانم بە تیرۆركردنى كاك سەردەشت و داوا لەخواى گەورە دەكەم سەبورى هەموولایەكمان بدات....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









