بەبەڵگەوە چەتەكانى مەحمود سنگاوى لەكەلار ببینن
17/03/2011, 12:00 (GMT+1)

شوێن :بەردەم كۆشى (سهڵاح كوێخا)لێپرسراوى ئیدارەى گەرمیان كە (54) ژورو (25) سیپلتى تێدایە لەكاتێكدا مناڵیان نابێت و جەنابى نەزۆكە ,تەنیشت مەڵبەندى بێ خاوەنى گەرمیان كەوەكو ئاشى بێ ئاشەوان وایە,بەرامبەر ئاسایشى داپڵۆسێنەرى كەلار كەكارى گرتن و ئەشكەنجەدانى گەنجانە بەس نەك تاوانبارانى ئەنفال كە ئەم ئاسایشە ئەیان پارێزێت.
ئەركى ئەم چەتانە:بەدرێژایى ئەم(25)ڕۆژەى كە ئەم چەتانە وەكو گەلە گورگ بەردراونەتە گیانى گەنجانى شارى كەلارو ڕزگارى,زۆر وەحشییانەو هەمەجییانەو بەربەرییانە كەوتونەتە گیانى گەنجانى شارى كەلار,ئەمانە هێزى كەسێكن بەناوى (مەحمود سەنگاوى) كە تۆمەتبارە بە دەستدرێژى كردنە سەر كچانى قوتابخانەى جەمال تاهیر واتە داوێ پیسە,تۆمەتبارە بەقەتڵوعامكردنى گوندێكى گەرمیان تەنانەت بەعس ئاسا منداڵى مەتۆڵكەكراویشى پیوە سوتاند واتە قاتڵیشە,جگە لەوەى شەرەفى قارەمانێتى شەڕى ناوخۆشى پێ بەخشراوە واتە زۆڵە كوردیشە,هێزێك بەلووت شۆڕى لەقەرەتەپەوە بەلووت شكاوى وەدەر نرابێت,ئێستا سەگ ئاسابرسییە بۆ گیانى گەنجانى زانكوو مامۆستاى زانكۆو چینەكانى ترى كەلارو ڕزگارى,وەكو لەوێنەكەدا دیارە ئاڵاى سەوزى (ى.ن.ك)لەژێر پێ ى یەكێ لەم چەتانەدایە,لەكاتێكدا جلەكانیان نزامین,بەڵاًم ئاڵاكەیان حزبین!ئەمەیە هێزى پارێزگارى لەمیللەت؟بۆیە لێرەوە وەكو خەڵكى كەلارو گەرمیان بڕیارمان داوە زانیارى تەواو لەسەر ئەم چەتانە كۆبكەینەوەو ناوەكانیان تۆمار بكەین بۆئەوەى ڕۆژێك بێت لەبەردەم دادگایەكى عادیلانەو دوور لەحزبایەتى دا هەموویان بەسزاى خۆیان بگەیەنرێت چوونكە ئەم چەتانە زیاتر لەكوشتارەكەى پارتى خەڵكیان گرتووەو ئازاریان داوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









