دواى کۆبونەوەى پیرمام .... ئایا ئۆپۆزسێون کۆتایى دێت ..؟
27/11/2013, 12:00 (GMT+1)

خۆ ئەگەر تەنها قسەیەکى نەوشیروان مستەفا بکەینە پێوەر، بەحوکمى ئەوەى کە ڕابەرایەتى بەرەى ئۆپۆزسیۆن دەکات، ئەوا دەتوانین وەڵامى ئەم پرسیارە بدەینەوە ..کە دەڵێت [ئێمە خەڵکمان فێر کرد بەرامبەر دەسەڵات بڵێن (نا) .. و بەرامبەر خۆشمان بلێن (نا) ] کەواتە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵگرى بەشێک بێت لە یاخى بوون لە دەسەڵات و کلتورى باو و بە (نا) دەست پێ بکات ئەوا ئەم قسەیەى نەوشیروان مستەفا تەواوە، کاریان بۆ دروستکردنى (نا) ى یاخى بوون کردوە، بەڵام کاتێک دەچنە دەسەڵاتەوە ئەم (نا) یە هەر بەردەوام دەبێت و ڕۆحى یاخى بوون و چاودێرى و لێپرسینەو و ئۆپۆزسیۆن بوونى گشتى نامرێت، بگرە زیندوو تر کار دەکات لەسەر ئاستى شەقام، بە جۆرێک کاتێک ئەم ئۆپۆزسێونە گشتیە بەشێکى سیاسى دەچێتە دەسەڵاتەوە ئەگەر لە ڕوى جێ بە جێ کردنەوە پابەند نەبێت بە دروشمەکانیەوە ئەوا ڕو بە ڕوى ئەو (نا) یانە دەبێتەوە کە ڕۆژانێک پشتیوانى ئەم بوون بۆ چونە دەسەڵات، کە دەتوانین بڵێن دنیاى ئێمە دابەش نەبووە بۆ دنیاى ئۆ پۆزسیۆن و دەسەڵات بە پێچەوانەوە چاودێرى زۆر ڕەهەندى ترى هەیە، دەکرێت تاک و شەقام و ڕۆشنبیران هەڵگرى بەردەوامى چەمکى ئۆپۆزسیۆن بن، نەک هەر لە بەرامبەر دەسەڵاتدا بەڵکو لە بەرامبەر کلتورى باوو ڕەهەندە گشتیەکانیشدا، ئەمە بۆ خۆى دەکاتە ئەوەى لە دواى کۆبونەوەکانى پیرمامەوە هەڵەیەکى گەورەیە کە پێمان وا بێت ئۆپۆزسۆن بوون کۆتاى هاتوە، دەکرێت ئۆپۆزسیۆنى سیاسى کۆتاى هاتبێت بەڵام ئەمەش تا ئێستا دیار نیە، چونکە دەتوانرێت لە ناو دەسەڵاتدا بێت و پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى گشتى بکەى، نەهێلێت خاڵى بێتەوە لە ئۆپۆزسیۆنى سیاسى ڕێکخراو، خۆ ئەگەر ئەمە لە دەرەوەى دەسەڵات بێت، ئەوا دەکرێت لە ناو دەسەڵاتدا دەزگاکانى چاودێرى ئەکتیڤ بکرێت کە تا ئێستا کارتۆنى و لە کار خراون، بە جۆرێک ئۆپۆزسیۆن لە پەناى یاریە سیاسیەکانیدا دەتوانێت کاتێک دەچێتە دەسەڵاتەوە ئەم دەزگایانە وەربگرێت کارایان بکات ..وەک (دەستەى نەزاهە، چاودێرى پەرلەمانى، چاودێرى دارایى، چاودێرى بێ لایەن) وە کار بکات بۆ بە دوادا چونى هەموو ڕەخنەکان کە لەسەر ئاستى چاودێرى شەقام دروست دەبێت، بە جۆرێک هاوسەنگى بپارێزێت، وە کاتى چونە دەسەڵاتى کار بکات بە شێوەیەک تاک هەست بە جاوازى بکات لەگەڵ قۆناغى پێشوترى، کار بکات بە سستم لە بەارمبەر تاکدا بێ لەبەرچاو گرتنى جیاوازییەکان، ئەو کات ئازادى ڕاو ڕەخنە دەبێتە هۆیەک بۆ بەردەمى دان بە ئۆپۆزسیۆن بوون ..تا ئۆپۆزسیۆن بوون لە ڕەهەندە سیاسیەکەیدا کورت نەکرێتەوە ..هەموو ئەمانە دەکاتە ئەوەى کاتێک بەرەى ئۆپۆزسیۆن دەچنە دەسەڵاتەوە ئەوا ئۆپۆزسیۆنى گشتى کاراتر دەبێت بەسەر کۆى دەسەڵاتەوە .. ئەگەر کۆبونەوەى پیر مام کۆتاى هێنا بێت بە ئۆپۆزسیۆنى سیاسى ئەوا لە بەرامبەردا ئۆپۆزسیۆنى گشتى کارا تر دەبێت و (نا) کان فراوانتر دەبێت، بە جۆرێک ناو هەیکەلى ڕێکخستنەکانیش (نا) کانى تێدا دەبێت کە تەریب بێت بە (نا)ى شەقام و ڕۆشنبیران .. کەواتە ئەگەر کۆبۆنەوەى پیرمام چونى ئۆپۆزسیۆن بێت بۆ ناو دەسەڵات ئەوا سەرەتاى دروست بونى ئۆپۆزسیۆنێکە لەسەر ئاستى گشتى .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









