زانستی تەکنەلۆژیا و نەفامیی
27/01/2009, 12:00 (GMT+1)

لێرەدا ئهگەر سەرنج بدەین دەبینین دکتۆری بەڕێز بەبابەتێکی سادەی سەرزارەکی توانی دەرگایەکی گەورەی بەر پرسیارێتی و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەندێ پرسیار و وەڵام بەڕووماندا ئاوەڵا بکات..بۆئەوەی تابزانین! ئایا؟ ئێستای ئێمەی تێکەڵ بەدنیای نوێ و تێگەیشتن و پێشکەوتن و داهێنانی زانست و زانیاریی تەکنەلۆژیای سەردەم .. دەتوانین تا چ ڕادەیەک ڕۆڵی کاریگەریی و ڕەنگدانەوەی خۆمانی تیا ببینینەوە.. ؟ یاخود لە چ ئاستێکیدا دەتوانین لەگەڵ زەمینەی گونجاندنی هەڵچوون و داچوونەکانیدا یەکبگرینەوە؟... چونکە دکتۆر وتەنی بەتەنها خاوەندارێتی و بەکارهێنان نامان گەیەنێتە ئاستیی هوشیاریی و تێگە یشتن و لاف و گەزافی مۆراڵیەت و کامڵ بوونی قۆناغێکی سەردەمیانە، کەواتە دەتوانین بڵێین کاتێ، کە خواست و ویستەکانی سەردەم کێشمان دەکاتە نێوەند فەلەکی زانست و زانیارییەکان بەتایبەتی جیهانی نوێی داهێنانە زانستە تەکنەلۆژیەکان، دەبێت مەرجە سەرەکییەکان بخەینە پێش چاوی خۆمان و ڕەچاوی بکەین، ئەویش پێکهاتوە لە گرێبەستێکی سێ کوچکەیی وەک خاوەن دارێتی و بەکار هێنان و تێگەیشتن لە زانستە تەکنەلۆژیاییەکە، ئەو سێ کوچکەیەش پابەندە بە سنوریی بازنەیەکی داخراوی تر، ئەویش سنوریی ئەخلاقه مرۆییەکەیە، ئەم سنورە لە پێوەری سێ کوچکەکەش گرنگ ترە.
من لێرەدا دەمەوێت ئهوه ئاشنا بەدیدی خوێنەری خۆشەویست بکەم، زۆر بە ڕاشکاوانە بڵیم : ئایا ئێوەی شێوە دەسەڵاتێکی عیفریتی ناشرێنی پڕ لەدۆڕاندنی یەک لە دوای یەکی سستەمی وهەرەس ئامێز، دەتوانن خۆتان بخەنە بەر بەرپرسیارێتی ئهو پرسیارانه؟ لە خۆشتان بپرسن .. ئایا سود و چێژ وەرگرتن لە نوێترین ئامێری تەکنەلۆژیای سەردەم، بەشی تەکنەلۆژیای هێڵی گەیاندنەکان بۆ مەعالیتان بەو شیوە بەکار هێنانە نادروستیە چی دهگهیهنێت؟
ئەو شێوە تەجەسوسیە مخابراتیە لەسەر ژمارەی تێڵەکانی کۆمەڵ و ناو بڕکردن و سستەمە کێشکردنەکان، چ سودێکتان پێدەگەیەنێ. دەشێت لەخۆتان بپرسن ئایا ؟ ئەو نوێترین سستەمە بۆ زەرە و مەندی تاکەکانی کۆمەڵ چ لەزەتێکی لێدەبینن؟ هەڵبەتە شان و شەوکەتی عەقڵیەتە برسیەکەی ئێوە بەوە چێژی تێرو تەسەلی دەبینێ، بەڵام بۆ دەبنە ڕێخۆشکار و ئاسانکاری، دزە کردنی .. ئەو سستەمە پڕۆگرامیە سامناکە بۆ ناو تاکەکانی خەڵک و لەوێشەوە .. بۆدەستی کەسانی نەفسنزمی نامۆ بە پرنسیبە ئەخلاقیەکان، کە ئەوە گەورەترین بەرپرسیارێتی یاسای دەیگرێتەوە
من لێرهدا کۆتایی پێدێنم ، بەشکو خوابکات، ههروهک چۆن ئینتهرنێت سووک و ڕیسوای کردن و ماهییهتی بهو خهڵکه ناساندن، ئاواش له ڕێگای دیکهی تهکنهلۆژیاوه، بهتهواوی لهناو بچن و نهمێنن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









