بتێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵه‌فاو
12/12/2012, 12:00 (GMT+1)

جا ئێستا هه‌قی خۆمانه به‌م پیاوه خه‌ڵه‌فاوه بڵیین ، له‌به‌ر ڕۆشنایی چ راپرسییه‌کدا گه‌یشتیته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که کوردی عاقڵ سه‌ربه‌خۆیی ناوێت . یان کیێ ئه‌و مافه‌ی به تۆدا به ناوی هه‌موو کورده‌وه قسه بکه‌یت ، ئاشکرایه له سنوری سلێمانی ده‌رچێ که‌س باوه‌ڕیی به تۆ نییه و حسابی پووشێکت بۆ ناکات ، له سلێمانیشدا ئه‌وه‌ی عاقڵ و تۆزێک ویژدانی هه‌بوو له تۆ دوورکه‌وته‌وه ، ئه‌و ملکه‌چ و گه‌وجانه‌ی باوه‌ڕیان به تۆیه ، ئه‌وانه‌ن که له ناو میلله‌تدا نرخی پوشێکیان نه‌ماوه و هه‌ر هه‌موویان له پێناوی پۆست و پاره و به‌رژه‌وه‌ندی و ڕابواردنی خۆیاندا به دواته‌وه‌ن .
خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و قسه‌یه‌ت ماستاوکردن نه‌بێت بۆ عه‌ره‌ب ، ئه‌وه‌تا له‌و ولاته فیدراڵییه‌ی که‌سێکی پۆستپهرستی وه‌ک تۆش سه‌رۆک کۆماره ، که‌چی ناتوانرێت به‌ر له هه‌ڕه‌شه‌کانی سوپای عیراق بگیریت . ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه تا کوردی عاقڵ و به شه‌ره‌ف وڵاتی خۆی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نه‌کات هه‌میشه هێزی داگیرکه‌ران مه‌ترسیی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ری . ئه‌مه‌یان وا باشه ئه‌گه‌ر تۆ باوه‌ڕت به دروشمی جاره‌ی خۆنووسین نه‌بووه ، ئه‌ی بۆ چ مه‌به‌ستێک خسته ناو به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌ته‌وه ، یان چیی به ڕۆحی پاکوبێگه‌ردی ئه‌و پێشمه‌رگه به‌شه‌ره‌فانه ده‌ڵێیت که له پێناوی ئه‌و دروشمه‌دا شه‌هید بوون و هه‌ر به عه‌شقی ئه‌و درووشمهشهوه بوون به یه‌کییه‌تی . پاشان ده‌ڵێیت : ئێستا له شاری سلێمانیدا 2900 ملێۆنێر هه‌یه . به‌م قسه‌یه‌ی تۆ بێت و له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی ملیۆنهرهکانمان له زیاد بووندایه ئیتر ده‌بێت بیر له سه‌ربه‌خۆی نه‌که‌ینه‌وه .
باشه ئه‌و ملیۆنهرانه پێوه‌ری پێشکه‌وتنی سلێمانیین ، یان له ناو ئه‌و ملێۆنهرانهدا خێزانی مامه ڕیشه‌ی قاره‌مان و ملازم جوامێر و جه‌مالی عه‌لی باپیر و ئاسۆی دهلاکیان تێدایه ، ئاخر ئه‌وانه کێن جگه له هیرۆ و شاناز و قوباد و ئاراسی شێخ جه‌نگی و لاهور و قاله‌ی حه‌مه جان و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و نۆکه‌ره‌کانی سه‌ربه‌خۆتان نه‌بێت . باشه ئه‌وانه ئه‌و سامانه‌یان به به‌رهه‌می کشتوکاڵی و پیشه‌سازی خۆماڵی و ئاره‌قی ناوچه‌وان کۆکردۆته‌وه ، یان به شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ هیرۆ و سه‌ره گه‌نده‌ڵه‌کانی ده‌ورووبه‌رتان هه‌ندێکیان زه‌وی سلێمانیان به خۆڕایی و تاڵانی وه‌رگرتووه و باڵه‌خانه‌یان له‌سه‌ر دروستکردووه و قازانجی خه‌یاڵییان لێکردووه . ئه‌وه‌تا له سایه‌ی تۆدا ئه‌و نۆکه‌رانه به ڕۆژی ڕوناک و بۆئه‌وه‌ی دزییه‌کانیان ئاشکرانه‌بێت که‌سێکی وه‌ک قایمقامی سلێمانی ده‌خنکێنن و تۆش نقه‌ت لێوه نایه‌ت . هه‌ندێکی تریان له ڕیگای ئاودیوکردنی نه‌وتی قاچاخ و هانینی ده‌رمان و خواردنی ئێکسپایه‌ره‌وه بوونه‌ته ملیۆنێر ، که چه‌ندین ساڵه ده‌یکه‌ن به گه‌رووی ئه‌و میلله‌ته کلۆڵهدا ، ژماره‌یه‌کیشیان له ڕێگای لێشاوی هانینی ئوتومبێله‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژینگه و ته‌ندروستی خه‌ڵکه به شه‌ره‌فه‌که‌ی سلێمانی له به‌رچاوبگرن .
ده‌بوو تۆ وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێکی عاقڵ له جیاتی ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و ملێۆنهره علوجانه بکه‌یت ، باسی ئه‌وه‌ت بکردایه که ئه‌مڕۆ سلێمانی ملیۆنه‌ها سه‌ر ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری به وڵاتانی ده‌ر و دراوسێ فرۆشتووه ، هه‌زاران ته‌ن گه‌نم و جۆی به‌رهه‌م هانیوه ، هه‌زاران ته‌ن ته‌ماته و تووتن و گوێز و هه‌نار و هه‌نگوینی بۆ ده‌ره‌وه ناردووه ، ملێۆنه‌ها ته‌ن ئاسن و به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕی ده‌رهێناوه ، ده‌بوو باسی ژماره و به‌رهه‌می کارگهکانت بکردایه ، نه‌ک شه‌ریکه دزه‌کانی هێرۆ و شاناز و ئاراس و لاهوری شێخ جه‌نگیمان لێبکه‌یت به پێوه‌ری پێشکه‌وتنی سلێمانی . بڕۆ هه‌ی خوا بتکات به قوربانی ئه‌و که‌سه عاقڵانه‌ی وازیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هێناوه و باوه‌ڕیان به داگیرکه‌ران نه‌ماوه و بیر له سه‌ربه‌خۆی کوردستانی گه‌وره ده‌که‌نه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









