لێدوانی ڕۆژنامەوانی : چهکدارهکانی دهسهلات له سهرای ئازادی سووکایهتیان به وێنهی شههیدان کرد.
18/04/2011, 12:00 (GMT+1)

بەڵام كاتژمێر 6:30 پاش تەواو بوونی بەرنامەكانی مەیدانی ئازادی بەداخەوە هێزێكی زۆری چەكدار لەشەقامی كاوەوە بەرەو سەرا بەڕێكەوتن و پاش چۆڵكردنی مەیدانەكە چونە سەرای ئازادی و پاش ئەوەی سوكایەتیان بەوێنەی شەهیدەكان و ئاڵای كوردستان كرد، مینەسەی مەیدانی ئازادی و پەرژینی شوێنی ئافرەتان و شوێنی كامێرەمانەكان سوتێنراو سوكایەتی زۆریش بەخەڵكی كراو دەستیان كرد بەڕەشبگیریی.
لەدوای 61 ڕۆژ لەخۆپیشاندانەكانی سەرای ئازادی دەسەڵات بەم كردەوەی سەلماندی كە لەگەڵ زمانی هەڕەشەو توندوتیژیدایەو بەرپرسیارێتی ئاڵۆزبونی بارودۆخەكەش هەر لەئەستۆی ئەواندایە، چونكە ئێمە بەردەوامین لەخۆپیشاندان و گرتنەبەری ڕێگای مەدەنیانەی دور لەتوندوتیژی تاكو تەواوی داخوازیەكانمان دێتەدی.
18/4/2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









