ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ کۆماجڤاکا کوردستانێ(که‌جه‌که)
20/02/2010, 12:00 (GMT+1)

کوردستانپۆست له سۆنگه‌ی بڕوابوونی به ره‌وایی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له باکور و رۆژهه‌لات به پێشه‌نگایه‌تی PKK ، هه‌میشه خۆی له یه‌ک سه‌نگه‌ر له دژی داگیرکارانی کوردستان داناوه و ، شانازییه‌ک ئه‌گه‌ر کوردستانپۆست هه‌یبووبێت له مه‌ڕ دۆزی ره‌وای کوردان ئه‌وه بووه خۆی به هه‌ڤاڵ و دۆست و لایه‌نگیری ملیۆنه‌های گه‌له‌که‌مان داناوه و هه‌میشه به ئه‌رکی زانیوه ئه‌گه‌ر له دژی داگیرکارانی کوردستان به ووشه شانبه‌شانی گریلا بجه‌نگێ.
ئێمه له کاتیکدا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئه‌و وڵاتپاریز و رووناکبیرانه ده‌رهه‌ق به‌م بابه‌ته ، داواش له به‌رپرسانی که‌جه‌که ده‌که‌ین روونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن به خه‌ڵکی باشوری کوردستان... هیوادارین پاشگه‌زببنه‌وه له‌و هه‌ڵویسته‌یان و لیستی هاوپه‌یمانی به چاوی خیانه‌تکار و ده‌سه‌ڵاتیکی دژه‌کوردیان له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
ده‌بێ له بیر نه‌کرێت هه‌ر ئه‌و دوو هێزه سه‌ره‌کییه‌که‌ی نێو هاوپه‌یمانی کوردستان بوون به هه‌زاران گریلایان شه‌هید کرد و هه‌ر ئه‌وانیش بوون ده‌ستی سوپای فاشیترین سوپا که سوپای تورکیایه راکێشده‌کرد‌بۆ سه‌ر باره‌گاکانی گریلا.
خۆ زۆر ده‌مێک نییه نێچیر بۆ میدیاکانی تورکیا به شانازییه‌وه ده‌یووت: ئێمه زیاتر له 3000 که‌سمان بۆ تورکیا له شه‌ڕی PKK به کوشتداوه ، هه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی بوو له قه‌ڵای فاشیه‌ت و شۆڤینزم ده‌یشیراند و ده‌یووت: دورستبوونی ده‌وڵه‌تی کورد خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه.خۆ هه‌ر ئه‌و دوو زلگه‌نده‌ڵه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بوون باره‌گاکانی پارتی چاره‌سه‌ریان بۆ تورکان داخست.
له‌سه‌ر که‌جه‌که‌یه چۆن ده‌روانێته ئه‌و 70 په‌رله‌مانتاره کورده‌ی ئه‌که‌په ئاواش بروانێته په‌رله‌مانتارانی لیستی هاوپه‌یمانی ، به‌ڵگه‌کانیش زۆرن ئه‌گه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کانیان به‌یان بکه‌ین. نزیکه‌ی 55 ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی هاوپه‌یمانی هه‌بوو ، بۆ یه‌کجاریش نه‌یانوێرا باس له ئێشوئازاره‌کانی براکانیان بکه‌ن له باکور و رۆژهه‌ڵات ، ئاخر خۆ په‌رله‌مانتارانی کوردی سه‌ر به ئه‌که‌په‌ش هه‌روایان ده‌کر و ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی نه‌یزانن و نه‌یانه‌وێت بیزانن ره‌وشی کوردانه.
نازانین به چ پێوه‌ریک و لۆژیکیک ده‌نگ ده‌درێ به خیانه‌تکارترین و گه‌نده‌ڵترین لیست که لیستی هه‌ردوو گه‌وره جاش و ریسواکه‌یه.
ئیمه به توندی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی براده‌رانی پارتی چاره‌سه‌ری ره‌تده‌که‌ینه‌وه و دووباره داوایان لێده‌که‌ین هه‌رچی زووه روونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌نه رای گشتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









