بان كى مۆن ژنم بۆ بهێنە،
31/07/2009, 12:00 (GMT+1)

جەنابى سكرتێرى گشتى،
بەپێویستى دەزانم بەپێى ئەو توانایەى لەبەردەستدایە ژنم بۆ بهێنیت چونكە لەتوانام دانیە بچمە ئەم پرۆسەیەوە چونكە تێچونێكى زۆرى دەوێت،هەروەها داواش لەئەنجومەنى ئاسایش بكەیت بەناردنى پۆلیسى نێودەوڵەتى ئینتەرپوڵ بۆ كاتى بەڕێوەچوونى ئاهەنگى بوك گواستنەوەكە بۆ پاراستنى ئەمنیەتى پرۆسەكە،
هەروەها داوا لەبەڕێز ئۆباماش بكەیت بڕێكم لەو دۆلارانە بۆ بنێرێت كەلەبانكەكانى ئەمریكا مەلاسى داون بۆ خولێكى ترى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتى،بەڵام من داوا لەبەڕێزت دەكەم كەپێى بڵێیت كەبڕێك دۆڵارم بۆ بنێرێت چونكە مەسرەف زۆر قورسە بۆیە چاوەڕوانى بەڕێزت دەكەم،
هەروەها داوا لەبەڕێزتان دەكەم كەتەواوى سەرۆكى ووڵاتانى جیهانم بۆ ئاگاداربكەیتەوە بەتایبەتى سەرۆكى ئەمریكا و بەریتانیا چونكە بڕوابكە ژن هێنانى من بەقەدەر ڕووخاندنى ڕژێمى عێراق سەختە بۆیە پێویستە ئەم دوو ووڵاتە زۆر هاوكاریم بكەن هەروەها تۆش لاى خۆتەوە بەئیمەیڵ داواى هاوكاریم بۆ لەسەرۆكى هەموو ئەو ووڵاتەبكەیت كەلەنەتەوەیەكگرتووەكان ئەندامن هەروەها داوام بۆ لەسەرۆكى هەموو ئەو ووڵاتە بكەیت كەبرادەرى خۆتن جاباش بزانە كاك بان كى مۆن تۆ ئەگەر ئەم كارە باشە لەگەڵ من بكەیت باش بزانە من بیرم ناچێت و دڵنیابە ڕۆژێك نوكە جەرەسێكت بۆ دەكەم تۆش ئەگەر تەلەفۆنت بۆ كردمەوە پێــــت وەرە گەس سێتاقان لەوێ دەعوەتت دەكەم چونكە گەسێكى زۆر بەتامە یان لەمەتعەم شكار لەسلێمانى دەعوەتت دەكەم بەس تۆ ئەم كارە بۆ من بكە دڵنیابە من بیرم ناچێت،
چونكە بەم كارەت گیروگرفتى زۆر لەكوردستانى ووڵاتى من كەم دەبێــــــتەوە هیچ گرفتێك لەم ووڵاتەى ئێمەدانامێنێت،
لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێزمدا،
هەرێمى كوردستان
وێنەیەك بۆ:
بەڕێز:بان كى مۆن سكرتێرى گشتى نەتەوەیەكگرتوەكان،
بەڕێز:باراك ئۆباما سەرۆكى ووڵاتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا،
بەڕێز:گۆردن براون سەرۆك وەزیرانى بەریتانیا،
بەڕێز:نورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى عێراق،
ئەندامانى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى،
بەڕێز:هیلارى كلینتۆن وەزیرى دەرەوەى ئەمریكا،
بەڕێز:دەیڤید ملیڤاند وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









