له یادی سه‌رده‌شتدا قه‌ڵه‌مه‌کان ڕه‌قتر ئه‌نوسن
05/05/2011, 12:00 (GMT+1)

یه‌کێک له سیفه‌ته‌کانی حکومه‌ت و حیزبی بنه‌ماڵه و دیکتاتۆر کپرکردنی ده‌نگی ئازاده له‌ناو هاوڵاتیاندا و بچوککردنه‌و‌ه‌ی ئازادییه ،که‌سانی قه‌ڵه‌م بوێر و که‌سانی تێگه‌یشتوو و چاونه‌ترس و مه‌رد له ژێر سایه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌دا په‌یدا ده‌بن چونکه دروست بوونی هه‌ر پارچه نوسینێک یان ڕه‌خنه‌یه‌ک له ئه‌نجامی چه‌ند کردارێکه‌وه ئه‌بێت که به جۆریک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه دروست ده‌کات جا چ نوسه‌ر ، ڕۆژنامه نووس ، چالاکوانی مه‌ده‌نی ، هۆنه‌ر و چاودێرانی سیاسیش ، بێ چاوێنی بێت حکومه‌تی خۆمان پشکی شێری به‌رکه‌وتووه له‌و جۆره چالاکیه وشه به‌خشانه و وای لێهاتووه سه‌رجه‌م تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌توانێت به‌شێک له گه‌نده‌ڵیه‌کان بکاته وتارێک و بیانوسێته‌وه بۆ مێژوو چونکه زۆر ده‌مێکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێمه ده‌ستیان به خوێنی میلله‌ته‌که‌ی خۆیان سووره و زۆر ده‌مێکه وه‌ک قه‌له ڕه‌ش له‌سه‌ر لاشه‌ی مردوی کورد خۆیان ئه‌ژیێنن ، ئه‌مرۆ ساڵیادی شه‌هید کردنی قه‌له‌مێکه ساڵیادی شکاندنی رۆحێک و دڕاندنی کاغه‌زێکه ده‌ڕوانمه شتێک به ناوی هه‌رێمی کوردستان شه‌رم دام ده‌گرێت و هیچ شتێک نابینم به ناوی ئازادی و هه‌ستی پێناکه‌م و نایبیستم ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم سه‌رده‌شته ئه‌وه‌ی ئه‌یبنیم و ئه‌بیستم نوسین و وته‌کانی سه‌رده‌شته ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ئه‌که‌م رۆحی پاکی سه‌رده‌شته و په‌یامی ئازادی به ناو ماڵ و شه‌قامه‌کاندا بلاو ئه‌کاته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌یبیستم هه‌واڵی شه‌هید بوونی په‌پوله‌یه‌که هه‌واڵی بریندار بوونی سروشت و گریانی هه‌ور و فرمێسکی مانگه ئه‌م شته جوانانه به شه‌هید بوونی ئه‌و که‌وتنه شینه‌وه‌وه هه‌موو گه‌ردوون و جوانی به‌یه‌که‌وه ئه‌یانوت ده‌ستی ئه‌وه بشکێ ئه‌و گوڵه‌ی لێکرده‌وه و دایکان ئه‌یان وت قه‌زای منت لێکه‌وێ و باوکیانیش به دڵێکی گه‌وره‌وه ئاماده‌یه ئه‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌ی ماوێتی بیبه‌خشێ به‌س جاریک ماچی سه‌ری کوڕه‌که‌ی بکات ، ئاخۆ که‌سێک هه‌بێت له‌م دنیایه‌دا مه‌رگی که‌سێکی پێخۆش بێت ئاخر بیستوتانه جوله‌که‌یه‌ک له‌سه‌ر نوسینێک جوله‌که‌یه‌کی تری کوشتبێ ، ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ئه‌بینرێت له هیچ یاسایه‌کی ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیدا نیه ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان له هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌کاندا ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئیشی خواوه هه‌یه به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هه‌ر ئه‌وان هه‌ن هه‌ر ئه‌وان مافی ژیانیان هه‌یه و کوڕ و مناڵ و باوک و دایکی ئه‌م میلله‌ته‌ش مافی ته‌نها یه‌ک وشه‌یان نیه که ئه‌ویش ئازادییه ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا ئه‌گوزه‌رێ ولاتێکی وێرانه‌یه و ئه‌وه‌ی ئه‌یگوزه‌رێنێ که‌سانێکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی ئه‌قڵێن و که‌سانیكن جگه له یه‌ک بست پێش خۆیان و گیرفان و ماڵ و مناڵی خۆیان هیچ که‌سێکی تر نابینن و ته‌نها له‌سه‌ر خوێنی ئه‌م و ئه‌و له پێناو مانه‌وه‌ی کورسیه شکاوه‌کانیان ئاماده‌ن چه‌ندین دایک و باوک جگه‌ر سوتاو بکه‌ن و دواتریش به جۆره‌ها قسه شه‌هیده‌کان ناو خراپ بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌وان کردوویانه و ئه‌یکه‌ن ته‌نها نمونه‌ی دیکتاتۆره ڕووخاوه‌کانه و ڕووخانی ئه‌وان زۆر نزیکه، دوا وته‌م بۆ ئه‌و شه‌هیده پاکه ئه‌وه‌یه که من کاتێک قورسایی ناوی شه‌هیدێک فێربووم که سه‌رده‌شت تیرۆر کرا ،ئه‌و کاته زانیم که گوڵ جوانه که له‌سه‌ر گۆڕی سه‌رده‌شت دانرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









