به ده‌ستی نێچيره‌ڤان بارزانی (حه‌مه دوزيی) تيرۆركرا؟!
11/02/2012, 12:00 (GMT+1)

گومانم نیيه ئيستا ئه‌و مانشێته‌ی سه‌ره‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و خوێنه‌رانی كوردستانپۆست تووشی شۆك ده‌كات!
به‌وه‌ی هه‌رگێز ئه‌وه‌يان به بيردا نه‌ده‌هات، كه نێچيره‌ڤان بارزانی له پشت كوشتنی (حه‌مه دوزيی)يه‌وه بێت!
له نزيكی كۆتايی سالی ١٩٩٤، به‌تايبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی يه‌كێتی هه‌ولێری داگيركرد، ده‌ستی گرت به‌سه‌ر گشت داموده‌زگا حزبيیه‌كان و به‌تايبه‌تی سه‌ياره‌كانی لقی ٢ ، ئه‌وكات كه له بينايه‌ی شيراتۆن بوو، پێش ئه‌وه‌ش ژماره‌يه‌ك له پارتیيه‌كانی سنووری سلێمانی ئه‌وانيش سه‌ياره‌كانيان له‌لايه‌ن يه‌كێتیيه‌وه ليسه‌ندرا!
دواتر ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوبوه‌وه، كه هه‌موو سه‌ياره‌كانی پارتی (حه‌مه دوزی) به نرخێكی كه‌م كڕيوێته‌وه و بۆ ئێرانی ئاوديوو كردووه، كاتێک ئه‌و هه‌واڵه ده‌گاته‌وە بە پارتی، نێچيره‌ڤان بارزانی زۆر توره ده‌بێت و بڕياری كوشتنی (حه‌مه دوزيی) به پاره‌يه‌كی زۆرده‌دات، ئەمەش له‌لايه‌ن سه‌رباز هه‌ورامیيه‌وه به‌رنامه و پلان و نه‌خشه بۆ ئه‌و كاره داده رێژرێت ، له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه له شاری سلێمانی ده‌گه‌نه گه‌نجيكی ئه‌و شاره، کە به حه‌سه‌ن ستالينی ناسرابوو، سكرتێری كۆمه‌له‌ی خه‌باتی سوور بوو، ئه‌و ئاماده دەبێت تا (حه‌مه دوزيی) تيرۆر بكات!
به‌و پێه‌ی ماڵی حه‌سه‌ن و حه‌مه دوزيی له گه‌ره‌كی به‌ختياری شاری سلێمانی، نزيك یەک ده‌بن، (حه‌سه‌ن ستالينی) ماوه‌ی هه‌فته‌يه‌ك بۆ چاودێريكردنی حه‌مه دوزی داده‌نێت تا كات و واده‌ی چون و هاتنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ی ده‌ست نيشان ده‌كات.
ئێواره‌يه‌ك حه‌سه‌ن ستالينی له‌گه‌ل محمه‌د ناوێكی هاوڕێیدا، به دوای حه‌مه دوزيوه ده‌بن، له نزيك ماڵی خۆيان واته ماڵی (حه‌مه دوزی) به هێمنی لێی نزيك ده‌بنه‌وه ته‌قه له حه‌مه دوزيی ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌ر له‌وێدا دەیکوژن، پاسه‌وانێكی محمه‌ديش ته‌قه‌یان لێده‌كات محمه‌ده‌كه‌ی هاوڕێی حه‌سه‌ن ستالينی ده‌كوژێت، هه‌ر به‌و شه‌وه حه‌سه‌ن ستالينی ته‌رمی هاوڕێه‌كه‌ی ده‌باته گردی سه‌يوان و ده‌يشارێته‌وه، خۆشی له ريگه‌ی هيران و نازه‌نينه‌وه ده‌گاته سه‌ڵاحه‌دين بۆ نووسينگه‌ی ئه‌وكاتی نێچيره‌ڤان بارزانی، له‌لايه‌ن سه‌رباز هه‌ورامیيه‌وه ده‌شاردرێته‌وه تا ئەو كاتەی نێچيره‌ڤان دەیبینێت و راستی رووداوه‌كەی بۆ دەگێڕێتەوە.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه يه‌كێتی له سلێمانی هيزه‌كانی به‌ناو ئاسايش و ليوای تايبه‌ت ده‌نێرنه سه‌رماڵی حه‌سه‌ن ستالينی و له‌وێ باوكی و حه‌مه‌ی برای ده‌ستگير ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی زياتر له يه‌كێتی به‌كول بووه بۆ حه‌مه دوزيی، مه‌حمود سه‌نگاوی بوو، كه هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن ستالينی خۆی ته‌سليم نه‌كات ئه‌وه باوك و براكه‌ی حه‌سه‌ن ده‌كوژێت.
پارتیی و نێچيره‌ڤان بارزانی، حه‌سه‌ن ستالينی تەسلیم بە يه‌كێتی ناکەن، به‌ڵكو پاش چه‌ند رۆژێك حه‌سه‌ن ستالينی له‌لايه‌ن نێچيره‌ڤان بارزانیيه‌وه رەوانەی سوریا دەکەن و لەوێوە بۆ ئەوروپای دەنێرن.
تا رۆژانی ٣١ی ئاب براکەی حه‌سه‌ن ستالينی و باوکی له‌لای يه‌كيتی زيندان ده‌بن، دوایی له‌لايه‌ن پارتیيه‌وه ئازاد ده‌كرين.
ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر حه‌سه‌ن ستالينی بۆ هه‌وڵێر گه‌ڕايه‌وه، به‌ڵام له‌لايەن نێچيره‌ڤان بارزانی و سه‌رباز هه‌ورامی بەڕێوەبەری نووسینگەی نیچیرەوە بايه‌خيان پێنه‌دا، بۆیە زۆر به توڕه‌يی بۆ ئەوروپا گه‌ڕايه‌وه، وتبووی، کاک نێچیرەڤان داوای لێبکردبووم کە لە رێگای چێشتکەرەکەیەوە، حەمەی حاجی مەحمودی بۆ دەرمانخوارد بکەم، باش بوو ئەو تاوانه‌كەشم بۆی ئه‌نجام نه‌دا!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









