له‌سلێمانی كه‌مال میراوده‌لی به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌مدرا
09/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌سه‌رای ئازادی سلێمانی‌و خوێندنه‌وه‌ی وتارێك، دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی ركابه‌ری مه‌سعود بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2009، به‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌قه‌ڵه‌مدرا.
جه‌ماوه‌ری سه‌رای ئازادی سلێمانی، به‌هوتافی به‌خێربێیت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازییان له میراوده‌لی كرد‌و به‌خێرهاتنی گه‌رمیان كرد.
كه‌مال میراوده‌لی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ساڵی 2009، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناو توانی %30 ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و له‌پارێزگای سلێمانیش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









