میلیشیا چیه و کێن؟
07/11/2011, 12:00 (GMT+1)

میلیشیا بریتیه له کۆمه‌ڵه چه‌کدارێک که پێکه‌وه کارده‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خش وه له هه‌ندێ کاته‌کاندا ئامانجی مادیان هه‌یه واتا ژیانی خۆیان له‌ڕێی شه‌ڕه‌وه دابین ده‌که‌ن بۆیه هه‌مو ئه‌م میلیشیایانه حه‌زیان له‌و ناوچانه‌یه که شه‌ڕی تیایه و دورده‌که‌ونه‌وه له ناوچه ئارامه‌کان
ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی militiaی لاتینیه‌وه هاتوه که به‌پێی قاموسیQuicherat et Daveluy ی فه‌ره‌نسی _لاتینی 1932ئه‌و وشه‌یه له وشه‌ی milites یان milesه‌وه وه‌رگیراوه که به مانای چه‌کدار دێت یان شه‌ڕکه‌ر
پێناسه‌ی زۆره به‌ڵام هه‌مویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بریتیه له ڕێکخراوێکی چه‌کدار یان شه‌ڕکه‌ری تایبه‌ت ، به‌پێی شوێن و کاتی مێژویان ئامانجیان ده‌گۆڕێت هه‌ندێجار ده‌بن به پاڵپشت بۆ ده‌وڵه‌ت یان شۆڕش چونکه شه‌رت نیه ئامانجیان هه‌ر خراپ بێت وه‌ک میلیشیای فه‌ره‌نسی بۆ حکومه‌تی فیشی یان یان میلیشیای پرۆلیتاری گوندی له شۆڕشی به‌لشه‌فی که له‌دوایدا گۆڕاا بۆ جیهازی پشکنینی ناوخۆ له یه‌کێتی سۆڤێت که تا ئێستاش وشه‌ی میلیشیا به مانای پۆلیس دێت لای ئه‌وان
هه‌ندێجار سه‌ر به جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی ده‌بن به ڕازیبونی حکومه‌ته‌کانیان وه‌ک خۆبه‌خشه ئه‌ڵمانیه‌کانFreikorps که له کۆمه‌ڵێ له شه‌ڕکه‌ره کۆنه‌کان که پێکهاتبون له‌وانه‌ی که له خزمه‌تی سه‌ربازی تسریح ببون دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م وه شه‌ریان له‌گه‌ڵ شیوعیه روسیه‌کان و پۆڵۆنیه‌کان ده‌کرد له ساڵانی1919بۆ1921
زۆر جار وڵاتێک یان حکومه‌تێک که توشی داگیرکاری ده‌بێت له‌وکاته‌دا جه‌یشه نیزامیه‌که‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌م جۆره چه‌کدارانه‌ی تیا دروست ده‌بێت بۆ دژایه‌تی چه‌کداری دوژمن بۆ نمونه لایه‌نگرانی تیتۆ یان میلیشیای تایبه‌ت به جێنراڵ درازمیهایلۆفیج له یۆغۆسلافیا یان میلیشیای دژی فاشیه‌ت له یۆنان یان میلیشیای هێزی میللی سه‌ر به ماوسیتۆنگ بۆ دژایه‌تی یابانیه‌کان
هه‌ندێجار له جوڵانه‌وه‌ی سیاسی یان دینی یان نه‌ته‌وه‌یه‌کان پشت به میلیشیای جه‌کدار ده‌به‌سترێت بۆ له‌ناوبردنی دوژمنه‌کانیان یان جیابونه‌وه‌ی جوگرافی سیاسی وه‌ک ڕێکخراوی ئیتا Euskadi Ta Askatasunaله باسکی ئیسپانیا یان له‌شکری کۆماری ئێرله‌ندی که ئامانجیان جیابونه‌وه‌ی دورگه‌ی ئێرله‌ندا بو له ڕێی شۆڕشی چه‌کداریه‌وه له دژی Ulster Volunteer Force
هه‌ندێ له‌م میلیشیا چه‌کدارانه هه‌ڵده‌ستن به کردری تێکده‌رانه وه‌ک میلیشیاکانی جه‌نجه‌وید که سه‌ر به عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌کانی تشاد و دارفۆر بون
ئه‌م جۆره خه‌ڵکه ڕاهێنانی باشیان پێناکرێت وه‌ک تاکه‌کانی جه‌یشی نیزامی له جل و به‌رگ و جۆری چه‌کدا جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌یشی نیزامی له‌کاتی ڕژێمی له‌ناوچوی سه‌دامدا جاشی خه‌فیفه که ناونرابون به افواج دفاع وگنی ئه‌م ده‌وره‌یان ده‌بینی،له‌ساڵه کۆنه‌کاندا له ساڵی614ی هیجری له وڵاتی عێراق به ناوی مجامع فتوه الشیعیه بونیان هه‌بو وه له22ی ته‌موزی ساڵی2003دا دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه جێنراڵ ابی زید سودی له‌م چه‌کدارانه بینی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی عێراقی کۆن بۆ پشتگیریکردنی ئه‌مریکیه‌کان
چونکه ئه‌مریکیه‌کان مفهومێکیکه‌یان هه‌یه بۆ میلیشیا هه‌روه‌ک جۆن له مه‌وسوعه‌ی (انکارتا)ی ئه‌مریکی به هێزی به‌رگری نیشتیمانی ناو ده‌برێت به‌ڵام له‌هه‌مو حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌مانه هێزی چه‌کداری مونه‌زه‌م نین
یه‌که‌م که‌س که چه‌کداره‌کانی پارتی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی به میلیشیا ناوبرد پۆل بریمه‌ری حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌مریکی بو له عێراق به یاسای ژمار 91 له 7_6_2004
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حاکمی مه‌ده‌نی بو نه‌یانوێرا بیکه‌ن به هه‌را وه‌ک جۆن کردیان به هه‌را که عه‌دنان عوسمان ڕاستیه‌کی وت و وتی میلیشیا نه‌ک پێشمه‌رگه
به‌گشتی میلیشیا به مانا بازاڕیه‌که‌ی بکوژ و ببڕ خۆیه‌تی و هیچ که‌س نیه به‌دواداچون بۆ تاوانه‌کانیان بکات
هه‌ر له بیره‌وه‌ریه‌کانیا باسی مه‌سعود ده‌کات و ده‌ڵێت که یه‌که‌مجار کۆبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی عێراق کرد مه‌سعود هه‌ستاو وتی به‌ناوی هه‌مو گه‌لانی عێراقه‌وه ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م به‌ڵام وه‌سفی ده‌کات به کابرایه‌کی عه‌شایه‌ر وه ئه‌ڵێت ته‌نها عه‌ره‌بی زانیوه و به عه‌ره‌بی وتاره‌که‌ی خوێندوه‌ته‌وه به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه بابه‌تێکی دیکه‌یه و با له بابه‌ت لانه‌ده‌م
ئه‌مه پێناسه‌و کاره‌کان و ئامانجه‌کانی میلیشیایه به گشتی ئینجا با بزانین ئه‌وانه‌ی که مه‌حمود سه‌نگاوی به‌کاری هێنان بۆ چونه سه‌ر ماڵی خالیدی خوله سور میلشیا بو یان پێشمه‌رگه؟
به‌وته‌ی مه‌حمود سه‌گاوی ئه‌وان یاسایه‌کیان هه‌یه که به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ریکردوه و پشت به‌و یاسایه پێشمه‌رگه هێنراوه
گویه ئه‌و یاسایه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له کاتێکدا هێزه‌کانی پۆلیس نه‌یانتوانی تاوانبار بگرن ئه‌وه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌توانن به‌شداری بکه‌ن له‌و پرۆسه‌یه‌دا
ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یڵێت هه‌مومان ده‌زانین له دنیادا جه‌یش هه‌ڵده‌ستێت به یارمه‌تیدانی ده‌زگاکانیکه‌ی حکومه‌ت و خه‌ڵکی سڤیل بۆ نمونه له کاتی ڕوداوه سروشتیه‌کانی وه‌ک لافاو هه‌تا دوای وه له کاتێکدا کۆنترۆڵ له‌ده‌ست پۆلیس ده‌رچو ئه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته تدخل ده‌کات ئه‌مه تا ئێره ئاسایه به‌ڵام پرسیارێک له کاک مه‌حمود ئه‌که‌م ئه‌و وتی ئه‌وه‌ی له یاسا ده‌رچێت پێشمه‌رگه به‌ده‌ستێکی پۆڵاین ئه‌یا به‌سه‌ریا باشه بکوژانی شه‌هیدانی 17ی شوبات که حکومه‌ت امری گرتنی داون بۆ ده‌سته بۆڵاینه‌که‌تان به‌کارناهێنن بۆیان ؟ یان ئه‌م ده‌سته‌تان هه‌ڵگرتوه بۆ ته‌نگانه؟ ئینجا توخوا ته‌نگانه له‌وه ته‌نگانه‌تر؟
که‌واته به‌ڕێزتان ڕاست ناکه‌ن و ئه‌م ده‌سته پۆڵاینه‌تان هه‌ڵگرتوه بۆ سه‌ری خه‌ڵکی کوردوستان و شه‌ڕی کوڕه‌کانت ئینجا با پێت بڵێم که ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که سه‌رکوتکه‌رن پێشمه‌رگه نین به‌ڵکو میلیشیان ئه‌وه قسه‌ی من نیه پۆل برایمه‌ر پێی وتون له‌ساڵی 2004که ئێوه خاوه‌نی میلیشیان چه‌کدارێک به قسه‌ی تاکه‌که‌سێک هێرش بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی کوری به‌رپرسه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ماڵی درواسێیا شه‌ڕی کردوه ئه‌بێ کام هێزی نیزامی نیشتیمانپه‌روه‌ر بێت؟ هێزێکی چه‌کدار که به‌شداریبکات له سه‌رکوتکردنی گه‌له‌که‌ی خۆی ئه‌بێ میلیشیا بێت یان جه‌یشی نیزامی یان نیمچه نیزامی؟ هێزێکی چه‌کدار خاوه‌نی دوو سه‌رکرده بێت و به قسه‌ی ئه‌و دو سه‌رکرده‌یه 8ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ بکات و ماڵی کورد وێرانکات چونکه خۆ له‌و شه‌ڕه‌یا ته‌نها کورد کوردی کوشت و ته‌نها یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی تر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بو ئه‌بێ نیزامیه‌که‌ی له کوێدا بێت؟ لێره‌شه‌وه کاک مه‌حمود دڵنیا ده‌که‌م که دوای سوریا ئه‌گه‌ر ده‌ست له تورکیا نه‌درێت ئه‌وه سه‌ره‌ی کاک مه‌حمود و حیزبه داماوه‌که‌یه‌تی
تکام وایه وه‌ک خۆی ئه‌م نوسینه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت چونکه من به‌رگری له خه‌ڵکی کوردوستان ده‌که‌م به حوکمی ئه‌وه‌ی که من تاکێکم له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و له‌وانه‌یه منیش له‌ناوبازار یان هه‌ر کوردێک شانی به‌ر شانی کوره‌که‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی بکه‌وێت و به‌ر شاڵاوی ده‌سته پۆڵاینه‌که‌ی میلیشیاکانی کاک مه‌حمود ببم
دوا په‌یامم بۆ حیزبه‌که‌ی کاک مه‌حمود و هاوپه‌یمانه ستراتیژیه ئابوریه‌که‌یان ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزه چه‌کداره میلیشیایه‌تان به‌کاربێنن بۆ تورک و فارس مه‌هێڵن تۆپبارانتان بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌م میلیشیایه بگۆڕێت و ئه‌وه‌ی که کوژرا شانازی پێوه بکرێت چونکه ئه‌وکات له‌سه‌ر گه‌ل و نیشتیمان و خاکه‌که‌ی ده‌کوژرێت نه‌ک له شه‌ڕی عه‌شایه‌ری و ماڵ و مناڵتانا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









