بانگه‌واز... جهماوەری ئازادیخواز و تینووی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان...
10/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌گه‌ر دەتانهوێت ناوچهداگیرکراوەکانی کوردستان ڕۆژ به ڕۆژ مساوەمهی له‌سه‌ر نه‌کرێت و بۆ مه‌به‌ستی داهاتی تایبه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌کارنه‌هێنرێت...
ئه‌گه‌ر دەتانهوێت چارەنووستان نهگۆڕدرێتهوە به دوو کورسی له‌قی (سه‌رۆکایه‌تی!!) که ته‌نها بۆ به‌رژەوەندی و که‌یف و هه‌واو فیزی دوو (به‌ناو سه‌رۆک) بهکاردەهێنرێت و ته‌نها و ته‌نها مه‌رام و ئارەزووی تایبه‌تی و شه‌خسی گه‌یشتن به پله‌وپایه‌ی خۆیان تێر دەکات...
ئه‌گه‌ر دەتانهوێت ڕەنج و خه‌بات و سه‌روەت و داهاتتان چیتر بهههدەر نه‌ڕوات...
ئه‌گه‌ر دەتانهوێت بیرێک له داهاتووی ڕۆڵه‌کانتان..میلله‌ت و نهتهوەکهتان بکه‌نه‌وە...
ئه‌وا تاهێندەی تر کات درەنگتر نه‌بووە..با هه‌موومان له‌یادی ڕاپه‌ڕینی ئه‌مساڵدا دژ به‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایه‌ی کوردستان ڕاپه‌ڕین..با دار‌و دەستهو دەسه‌ڵاتی ئه‌و دوو سه‌رە دزو خائینه لهگۆڕنێین...
ڕەنگه ئه‌م کارەش به‌لای ههموومانهوە سه‌یر و زەحمهت بێت..به‌ڵام ئه‌وەتان له‌بیرنه‌چێت ڕاپه‌ڕینی به‌هاری(1991)یش بۆ ڕۆژگاری پێش ڕاپه‌ڕین به‌خه‌ون و خه‌یاڵی هیچ که‌سێکدا نهدەهات..
ئه‌گه‌رنا..ئه‌وا ئاواتێکی وەکو ئه‌وەی باشوری سودان و دەیان خه‌ون و ئاواتی تری نه‌ته‌وەیی تری له‌و چه‌شنه ده‌بێت ههرلهئێستاوە لهگۆڕنێین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









