با دژ بە دەست دریژیەكانی پارتی بۆ سەر ماف و ئازادیەكانمان بێینەمەیدان
11/01/2011, 12:00 (GMT+1)

بەلام ئەوەی جیگەی شانازای و پشتگیری كردنیكی تەواوە هاتنەمەیدان و نارەزایەتی دەربرینەكانی رۆژانەی خەلكی كوردستانە دژ بەو ستەم سەركوتگەریانەوە دژ بە ((ریكخستنی یاسای خۆپیشاندان)) كە بەكردەوە قەدەغەكردنی یاسای خۆپیشاندانە . هەربۆیە خەلكی كوردستان بەرادەیەك گەشتووتە بینیان كە ئەمرۆ بەدەنگی بەرز لە جەرگەی خۆپیشاندانەكانی كوردستاندا هاواردەكەن و دەلێن : ((ئیمە سەرمان بۆ بەعس شۆرنەكرد ئیوە كین)) ((دیكتاتۆریكمان روخاند ، ئامادەین بیكەین بەدوان)) .
ئازادیخوازان
هاتنەمەیدانی خەلكی كوردستان و دەنگ هەلبرینی دلیرانەی لەوشیوە جیگەی پشتگیری وهەولیستگرتنی هەموو ئیمەشەو بانگەوازتان دەكەین بۆ پتشگیری كردن لەخۆپیشاندانانەو لەماف وئازادیەكانی خەلكی كوردستان، وەرن باپیكەوە دەنگ هەلبرین و نارەزایەتی خۆمان دژ بەو كردەوەو یاساو ریسایانە دەربرین !
بۆیە لەمبارەوە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بەروارى 13.1.2011 رۆژی پینج شەممە كاتژمیر 4ی پاش نیوەرۆ لەبەردەم سەفارەتی عیراقدا خۆپیشاندانیك بەرپا دەكەین هیوادارین هەموو كەسانیكی ئازادیخوازو بەتەنگەوەبووی ماف وئازادیەكانی خەلكی كوردستان هەلویستی خۆیان نیشان بدەن و لەم خۆپیشاندانە بەشداری بكەن !
ئەدریسى سەفارەتى عیراقى لە هیلسینكى:
نزیكترین ویستگاى میترۆ: هیرتۆنیەمىLars Sonkin tie 2
لە هیرتۆنیەمیەوە پاسى 16 ئەچیتە نزیك سەفارەت
بۆ زانیاری زانیاتر دەتوانن پەیوەندی بكەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە
ئاڵا فەرەج
040 54 53 098
ریبوار عارف
040 3278 125
تەشكیلاتی فنلاندی حیزبی كومۆنیستی كریكاری كوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









