<

نامەیەك بۆ ڕێبەر ئاپۆ

21/03/2011, 12:00 (GMT+1)




بەڕێز سەرۆك ئاپۆ ئەى ئەو سەركردەیەى كەلە پێناو خاك و گەلەكەتدا گیان وماڵ و موڵكى خۆت بەخشى . بەڕێز خۆت لە ئێمە باشتر دەزانیت كە سەركردەكانى باشورى كوردستان بارزانى و تاڵەبانى چەندە خیانەتیان لەم گەلە ستەم دیدەیە كردوە , خۆت دەزانى كە لە دەستگیر كردنى تۆدا بارزانى و ئاسایشى پاراستن بەشداربوون , لەكوشتنى دەیان گەرێلاى پەكەكە دا بەشداربوون .31ى ئابیان خولقاند , سوپاى توركیایان هێنایە كوردستانەوە بۆ دژایەتى كردنى گەرێلاكانى پەكەكە لە قەندیل و ئاسایشى نەتەوەى كوردیان خستە مەترسیەوە و گەلى كوردیان خستە ئازاراێكى بێ كۆتاوە.سەرۆك ئاپۆ ئێمە وەك KTK تكات لێدەكەین بە هیچ شێوەیەك پەنا مەبە بۆ ئەو دوو كەسە بێ غیرەت و بێ هەستە چونكە ئەوان تەنها دەزانن كە كورد بفرۆشن وەك ئەوەى كە تۆیان فرۆشت ئەوان هیچیان لەدەست نایەت تەنها لەئاست بنەماڵەكەى خۆیاندا نەبێت , چونكە ئێستا گەلى كورد لەباشور نە بارزانیان دەوێت نە تاڵەبانى پێویستیان بە سەركردەیەكە وەك تۆ لە پێناو گەلەكەیدا بژیت نەك لەپێناو پارەدا. سەرۆك لەبیرت نەچێت كە تاڵەبانى دەچێتە توركیا پێش هەموو شتێ دەچێتە سەر گۆڕە گڵاوەكەى ئەتا تورك و بە پەكەكە دەڵێت تیرۆریست , لەبیرت نەچێت كە دەستیشى هەیە لە كوشتنى د.عبدالرحمن قاسملو , نازانم تۆ كەئەم شتانە لە ئێمە باشتر دەزانیت بە چ شێوەیەك داوایان لێدەكەى كە هاوكارى تۆبن لە بەدەست هێنانى مافى گەلەكەماندا چونكە ئەوان تەنها بازرگانەكان دەناسن نەك كەسە سیاسیە جیهانیەكان ئەوان كۆشكەكان دەناسن نەك زیندانەكان ئەوان دیكتاتۆرەكان دەناسن نەك ئازادى خوازەكان. بۆیە هەڤاڵ سەرۆك ئاپۆ ئێمە تكات لێدەكەین هەتا دەتوانى لەو دوو كورد فرۆشە دوربكەوە و داوایان لێ مەكە كە هاوكارتبن چونكە ئەوان هەر لەوكاتەى كە هاتونەتە دونیاوە شتێك فێر نەكراون كەناوى هاریكارى بێت , ئەوان شتێك نازانن كە ناوى خزمەتكردن بێت بە گەل و وڵات ئەوان تەنها فێركراون كە چۆن كورد بكوژن و نۆكەرى داگیركەران بكەن . بۆیە پێویستە لە سەر بەڕێزت پەنا بۆ كەسێك بەریت كە ڕابردوو پاك و بە هەڵوێست بێت بۆ هاوكارى كردنت پێدەچێت ئەو كەسەش تەنها شاخەكانبێت كە هەزاران ساڵە بەوپەڕى دڵسۆزیەوە خزمەتماندەكەن . بەڕێز دوژمنانى گەل هیچ كاتێك رێگەى ئاشتیانانەیان ناوێت و گفتوگۆ نازانن لە پێناو چارەسەر كردنى ئەو كێشەیەى كە بۆ گەلى كوردیان دروست كردوە بەدرێژاى مێژوو ,بۆیە پێویستە تەنها پشت بە چیاكان و گەرێلا سەربەرزەكان ببەستیت ، چونكە بە بیركردنەوەى ئێمە تەنها هێزى چەكدار دەتوانێت دژ بەم ستەمە گەورەیەى كەلە كورد دەكرێت ڕاوەستێت.ئێمەش هەمیشە و لە هەموو كات و شوێنێكدا پشتیوان و هاوكارى بەڕێزتان و گەرێلاكانین.

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ بەڕێزت و هەموو تێكۆشەرانى كوردستان


كۆمەڵەى تۆڵەى كوردست- KTK

هەڵەبجەى شەهید
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست