کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی
16/08/2010, 12:00 (GMT+1)

وه‌ک هه‌موومان ئه‌زانین سیاسه‌ت وه‌ک قومارکردن وایه کارتی قوماره‌کان له‌به‌رده‌ستی خۆتن و به پێی شاره‌زایی خۆت و لێهاتوویت ئه‌توانی به‌کاریان بێنیت و یاریه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆت بێت، من سیاسه‌ت وائه‌بینم که هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبێک له‌سه‌ر مێزه‌که دانیشتوون و یاری ئه‌که‌ن بابه‌ته‌کی من لێره‌دا باس له هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌کا که له کاتی ناردنی ئیستیقاله نامه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانیه‌وه ده‌ست کۆسره‌ت ڕه‌سول که‌وتووه که له نامه‌که‌دا هێزێکی گه‌وره‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و هاورێکانی به‌دی ده‌کرێت به جۆرێک جه‌لال تاله‌بانی لاواز بووه که داوای یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌ویان لێده‌کات و به هه‌موو جۆڕێک مله‌چی سیاسه‌تی ئه‌وان ئه‌بێت و له قسه‌ی ئه‌وان ده‌رناچێت سیاسه‌ته‌کی خۆی به سیاسه‌تێکی هیچ و سه‌رنه‌که‌وتوو و فاشیل دا ئه‌نێت و ئیستیقاله‌ی خۆی رائه‌گه‌ێنێت و ئه‌ڵێ: (چیتر خۆم به سکرتێری گشتی نازانم) ئه‌مه وته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی خۆیه‌تی وه هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و ئیستیقالنامه‌یه‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی داوای ته‌قاویتی له براده‌ره‌کانی ئه‌کا و وه له وته‌یه‌کی تری‌دا ئه‌لێ:(جاران ده‌موت کاک هۆمه‌ر به‌ڵام ئێستا ده‌ڵیم کاک کۆسره‌ت بکه‌ن به مه‌سئول)، ئه‌وه‌ی باسمان کرد ڕاستیه‌که ئه‌وه سیاسه‌تێکی دۆڕاوی جه‌لال تاڵه‌بانیه که له‌و کاته‌دا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌یتوانی هه‌موو کادیرانی یه‌کێتی بخاته ژێر باڵی خۆیه‌وه ورده ورده باڵه‌کانی جه‌لالی به‌ره‌و هه‌ڵمبوون ئه‌چوون و ون ئه‌بوون و که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک داده هێرۆشمان لێ په‌یا نه ئه‌بوو به ئارازووی خۆی یاری به زه‌وی و زاری سلێمانی بکات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌کێتی ئه‌بووه هیزی یه‌که‌م له کوردستان، ئه‌مه هه‌ڵه گه‌وره‌که‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سول و هاورێکانی بوو پشته ملی جه‌لال تاڵه‌بانیان به ده‌سته‌وه بوو به‌ڵام ئه‌و نێچیره جوانیه‌یان له ده‌ست دا‌و ئێستاش یه‌کیتی موڵکی خۆی و خێزانه‌که‌یه‌تی و هه‌موو کار و کرده‌وه‌کانی یه‌کێتی هه‌ر خۆیه‌تی و هه‌ر ئه‌وه پێشنوێژی سیاسه‌تی یه‌کێتی ئه‌کا بۆیه وا هه‌ست ئه‌که‌ین یه‌کێتی ورده ورده ئه‌توێته‌وه و به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چێت و ئه‌وه‌شی یه‌کیتی بێت هه‌ر بنه‌ماڵه‌ی خۆیان ئه‌بن له‌مه‌ودوا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









