نامەیەكى كراوە بۆ كاك نەوشیروان... تكایە ئەندامى گازینۆكان لەبیر مەكە
07/02/2009, 12:00 (GMT+1)

گەر ئەمجارە گەڕایتەوە پشووبەو وریابەى قوتابخانە و نەمرى شەهیدەكان با دووبارە نەبێتەوە ..
تكایە ئەمجارە كە گەڕایتەوە پێمان بڵێ ئیتر یارییەكەى دوێنێ دوبارە نابێتەوە و مەیخانەكان چیدى پڕ نابن لە ئێمە ..
تكایە بەوانیش بڵێ چیتر نابێت لەسەر سەكۆى نوێژە بەجێماوەكانى ئێمە جارێكى تر ئاوازە نەشازەكانیان بچڕن...
بیرت نەچێت... ئێمە هەموو گازینۆكانى شارمان داگیركردووە، تۆ بڵێی لە بەدبەختى ئێمە پێمان نەوترێت ئەم قەیرانە ئابوورییە هەموو جیهانى گرتۆتەوە؟
گەر ئەمجارە گەڕایتەوە ... دایكە هەڵتروشكاوەكانى بن دیوارى نەهامەتى لەبیر نەكەى.؟ جەرگ سوتاوەكان ئاشت بكەرەوە و ئاخى خەمیان لەگەڵ هەڵكێشە .. منداڵە هەتیوەكان لەباوەش بگرە و دڵنەوایى مێژووى لەبارچویان بدەرەوە، گەر ئەمجارە گەڕایتەوە هەموو گەنجان چاوەڕێتن، بیرت نەچێ لەبیریانكەى؟ گەر ئەم جارە گەڕایتەوە لەگەڵ باران نم نم مەیە .. وەك تەرزە بەسەریانا داببارە.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









