دکتۆر به رهه م و ئێڵ به گی جاف سۆسیال دیموکرات و عه شیره ت گه رایی
08/05/2011, 12:00 (GMT+1)

زانای سروشتی و ماتماتکی بهناوبانگ ماریۆ بۆنگ جهختی لهسهر توانایی دامهزراندنی سۆسیالیزمی دیموکراسی ڕاستهقینه وهک ئه ڵته ر ناتیڤێک کرده وه ،به رامبه ر به نیو لیبرالیزمی که به ئایدۆلۆژیایه کی خوێن ڕێژ و بکوژ ناوی ده بات له ساده ترین پێناسه دا که ماریۆ بۆنگ باسی ده کات سوسیال دیموکرات بریتیه له پێدانی وزه یه کی به هێز و پته و به زانسته کۆمه ڵایه تی و ته کنه لۆژیه کان دامه زراندنی سه نته ری لێکۆڵینه وه و لێتوێژینه وه ی واقیعی کۆمه ڵایه تی زیاد کردنی ژماره ی کتێبخانه و زانکۆکان که تیایدا عه قڵ و مه عریفه به رهه م بێت و ناعه قڵانیه ت و میتافیزیک ورده ورده به ره و غیاب و ئاماده نه بوون بڕوات .
له وڵاتی ئێمه حیزب هه مو شتێک ده کات بۆ مانه وه به پارتی و یه کێتیه وه، ئه وه پارتی به هه موو ڕه هه نده کۆمه ڵایه تی و سیاسیه کان به گوێره ی تیۆره سیاسیه کانی شتێک نیه جگه له خێڵ خیڵ به مانه ته قلیدیه که شی نه ک مانای نوێ خیڵێک که تیایدا سه رۆک و کور و ئامۆزاو برازاو مام و هه زار پیاوه که و ئه وه ی ده مێنێته وه به چوارده وری ئه م هه زار پیاوه دا درێژه پێده ری خێڵن به مانا ته قلیدیه که ی .
به ڵام مه به ستی سه ره کی من یه کێتیه که به حیزبێکی لیبراڵی سۆسیال دیموکرات خۆی ناو زه ند ده کات هه ر چه نده من له مه غزاکانی پشت ئه م گاڵته جاریه تێده گه م تا ئه و ئاسته ی که عه لی وه ردی ناوی ناوه گاڵته جاڕیه کانی عه قلی مرۆڤ ئاخر من له ئێوه ده پرسم سۆسیال دیموکرات و خانه نشین کردنی ده روێشی ته کیه کانیان له کوێ وتوه ؟
من باسی سه رکرده ته قلیدیه کانی یه کیتی ناکه م ئه وانه ی سکرتێری ئه نجومه نی ناوه ندن وه ک ده ست به تاڵی یان مه کته بی کۆمه ڵایه تی یان ئه و ڕه یس عه شیره ت و سه ر بازو نه خوێنه وارانه ی ئێستا بونه ته داڕه ێژه ری مه کته بی سیاسی و ئه ندامی مه کته ب ساسی من باس له خودی به ڕێز دکتۆر به رهه م ده که م که به رده وام ده ڵێت من کابرایه کی لیبراڵم ئاخر جه نابی دکتۆر تۆیه ک که له ئه مریکا دکتۆرات هێناوه پێمان ناڵێیت به گوێره ی کام قوتابخانه ی فیکری ڕۆشنبیر ده بێت شه قی تێ هه ڵبدرێت و چه پڵه بۆ ڕه یس عه شیره ت لێبدرێت به گوێره ی قوتابخانه ی (هانا ئارێنت یان قوتابخانه ی خوله سه نگاوی که له ته نیشته وه دانیشت بوو) به خوا من له دڵه وه ئه زانم تۆ پیاوێک نیت حه زت به م به زمانه بێت به ڵام چارت ناچاره ئێستا خوله و شێخ ئێوه ش ئاڕاسته ده که ن جارێ ئه گه ر له کورترین نیشانه وه دیقه ت بده ین به خوا جه نابی دکتۆر چاکه ت و پانتۆڵ و فیستیڤاڵی ئێڵ به گی جافیان نه وتووه .
به گوێره ی کام تیۆر و قوتابخانه ی فیکری خوێندکاری زانکۆ به ر شه ق بدڕێت و که رامه تی زانکۆ و مامۆستای زانکۆ بشکێنرێت که چی سه ر کرده سه ر بازیه کانی که ده ستیان سووره به خوێنی خه ڵک ده بێت پاداشت بکرێت ؟؟؟ جگه له قوتابخانه نوێکه ی دوای کۆنگره ی یه کێتی ئه و کۆنگره یه ی که تاڵه بانی له جێگری سکرتێری ڕێکخراوی سۆسیال دیموکراته وه کرده جێگره وه ی سیسته مه دیکتاتۆره کان ئه و قوتابخانه ی که له شه هید ئارام و ئازاد هه ورامی یه وه گوازرایه وه بۆ ئازاد جوندیان و لاوه ند نه وزاد .
هیوادارم جه نابی دکتۆری به ڕێز رۆژێک نه یه ت تۆش ببینم به تاپڕ و ئه سپ ڕیکالم بۆ مه شکه و لباو بکه یت چونکه زۆرن ئه و سه ر کرده نه خوێنه وارانه ی ده توانن به وکاره هه ستن تۆ ئیشت زۆره ئه گه ر به ڕاست لیبراڵ و دیموکراتی ئیشه کانت ئه وه نده زۆرن که هه رگیز ئه م یه کێتیه به م ئایدۆلۆژیا و سیاسیانه وه هه رگیز ده ره قه تی نایه ت وه ک خۆت له نامه که تدا بۆ جه لال گاڵه بانیت نوسیبوو .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









